هاوڵاتیەكی تەمەن (57) ساڵ، لەسەنتەرێكی مەساج لە گەرەكی راپەرینی شاری سلێمانی گیان لە دەست ئەدات ،تائێستاش لاشەكەی لە پزیشكی دادوەری یە بۆ هۆكاری راستەقینەی مردنەكەی .
نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە (نها 24) راگەیاند: دوێنێ ئێوارە لە گەرەكی راپەرین لە شاری سلێمانی پیاوێك بە ناوی (م.ا.ع) تەمەنی (57) ساڵە، مەبەستی مەساج كردن ئەچێتە (مەساجی كاڤیان) و لەوێ گیان لە دەست ئەدات,
چەند شایەتحاڵێكیش باسیان لەوە كردوە پێش ئەوەی مەساجەكەی بۆ بكەن ئازاری هەبووە.
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: لەدوای رووداوەكە بنكەی پۆلیسی راپەرین چوونەتە سەر رووداوەكە و ئێستاش لاشەكەی لە پزیشكی دادوەری یە بۆ هۆكاری راستەقینەی مردنەكەی .
نەقیب سەركەوت ئەوەشی راگەیاند ئەمانە حاڵەتن لەوانەیە نە خۆش بووبێت , یان جەڵدە , یاخود كەوتن و هەرهۆكارێكی تر.
سەرچاوە: ئاژانسی نها
0 التعليقات:
إرسال تعليق