• نوێ

    الأربعاء، 23 يناير 2013

    دیارە (پەیام و سپێدە) بە تەما نین دەست هەڵبگرن.....

    زەمەنێك خولیاو ئاواتمان ئەوەبوو ڕۆژێك دابێت و چاومان بكەوێت بە كەناڵێكی ئیسلامی و نەجاتمان ببێت لەو هەموو كەناڵە فاسیدەی عەلمانیەكان كە هەموو ووزەو توانایەكیان بۆ یەكلاكردۆتەوە تا ئەم میللەتە لە بەرگی شكۆو شەرم داماڵن, كەچی نەك كەناڵێكی ناوخۆ بووینە خاوەن دوو كەناڵی ئاسمانی! بەڵام بە داخەوە نەدەبوو تەنها دوعاكانمان بۆ بوونی كەناڵەكە بووایەو بەس,


    ئەبوو بمانووتایە: خوایە كەسانێك لە ناو موسڵماناندا بڕەخسێنی هیچ نەبێت بە ئەندازەی دڵسۆزی عەلمانییەكان دڵسۆز بن, بەس ئەمان بە پێچەوانەی ئەوانەوە بۆ گەیاندنی دینەكەی تۆو بڵاوكردنەوەی ئاداب و بیروباوەڕی ئیسلامیو لەم پێناوەشدا شەرم و ترس نەیانگەڕێنێتەوە لە ووتنی هەق. چونكە جوڵێنەری ئەو كەناڵانە ئەو كادێرانەن كە سەرپەرشتی دەكەن, وە كاریگەری پەروەردەی بیروباروەڕیان لە بەرنامەكانیانەوە ڕەنگ دەداتەوە.
     بە داخەوە ئەوەی لەو دوو كەناڵەوە زۆر جار دەبینرێت ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە ئەوان بە بێ‌ ئێران و كەناڵ و فلیمە دۆبلاژكراوە شیعەو ڕافیزییەكانیان ناتوانن بەردەوامی بە بەرنامەكانیان بدەن و بێ‌ ئەوان مەلی باڵ شكاون. شیعەیەك كە سیغەو داوێن پیسی كردۆتە نەهج و وەك دین برەوی پێ‌ دەدات و بە عیبادەتكردن و لەخوا نزیك بوونەوەی دەزانێت. تەنها بەوەشەوە نەوەستاون هاتوون فلیمەكانی ئەكتەرە دۆڕاوەكانی توركیاشیان بۆ زیاد كردووەو وەك بڵێی هەنگوینیان لە كلۆرە داردا دۆزیبێتەوە لە شەوو ڕۆژێكدا 2 جار پەخشی دەكەنەوە, كە زنجیرە دراما هەیە زیاد لە سەد ئەڵقە دەبێت!! واتە نزیكەی چوار مانگ..زیاد لە وەرزێكی ڕەبەق گەنج و پیری ئەم میللەتەی پێوە دەخافڵێنن, كە ئەگەر لە لەبەر كردنی قورئانی پیرۆزدا بووایە دڵنیام چەندان جوزئیان پێ‌ لەبەر دەكردن......وە ئەگەر بزانیت ئەو ئەڵقانە چەندیان پێ‌ دەدرێت و بەچەند دەكڕدرێن لە لایەن ئەو كەناڵانەوەو بە پارەی (زەكاتی موسڵمانان..كە ئەڵێن دروستە بدرێتە حیزبی ئیسلامی!!!) ئەوە سەرت سوڕ دەمێنێ‌ ...چونكە زۆر جار دەگاتە هەشت بۆ نۆ دەفتەر دۆلار!!!
    ئەو دوو كەناڵە خۆیان ووتەنی عاشقی ئەو فلیمانەن, كام فیلم!!؟... پڕ لە وێنەو دیمەنی ناشەرعی, سەراپا لە ووتەی كوفرو ناجائیز, لێواولێو لە پێچەوانە جوڵانەوە لەگەڵ دەقە شەرعییەكان و بگرە عورفە كۆمەڵایەتییەكانی كوردەواریشدا!.. خەڵوەتی كوڕوكچی نامەحرەم و كۆبوونەوەیان لەیەك جێگاو بەتەنها....ووتەی جوڵێنەرو قیژەی ئافرەت و ڕستەی سۆزداریو هەنگاو نان بەرەو شیرین كردنی دڵداریو خیانەت....  هەزارەها ووشەو ووتەی پێچەوانە بە دەقی صەریحی شەرعی كە بە ئاسانی عەوامترین كەسی موسڵمان هەستی پێ‌ دەكات...كە مەگەر تەنها ئەو ئافرەتانەی كە خۆشیان  ڕوویان نایە ناوەكانیشیان لە سەرەتای فلیمەكەدا بنووسن بتوانن دۆبلاژی بكەن و تەمسیلی ئەو ئافرەتە ڕووخاوانەی ئێران بكەن...
    كەناڵی پەیام و سپێدە نەك نەبوونەتە گەیەنەری پەیامی ڕاستەقینەی ئیسلام و سپێدە نین بۆ ئاواتەكانی موسڵمانان, بگرە ڕۆژ لە دوای رۆژ ئولفەت دەگرن بەو كارە ناشەرعییانەوەو كەسێكیش نییە لە ناو ئەو دووحیزبەوە بڵێ‌ ئیتر بەسە..... ئیتر بەسە چیتر مەبنە تەواوكەری لە خشتە بردن و جوڵاندنی غەریزەكانی گەنجە بێنازەكانی ناو ئەم میللەتە... ئێوە بە چ ڕوویەكەوە باس لەو دەقە شەرعییانە دەكەن كە چەند ساتێك پێشتر لەو ئەڵقانەوە بە كردار بەزانتانن؟؟... دڵنیام لەوەی كە ئێوە واز ناهێنن... هەر هێشتا ئەڵقەو فلیمێك تەواو نەبووە بانگەواز بۆ دانەیەكی تر دەكەن... من ئەمجارە ڕوو دەكەمە ئەوانەتان كە خێریان تێدا ماوەو بەدڵسۆزیان دەبینم و ئەوەیان لێ‌ چاوەڕوان دەكەم كە خاوەن هەڵوێست بن, بە تایبەت ئەوانەی زانستی شەرعییان پێیە. كە ئەمەش بۆ ئەوان بە ئازایەتی نازانم و بگرە سەرتاییترین كارێكە كە بێ‌ بیرخستنەوەش دەبێت ئەنجامی بدەن, چونكە تا ناشەرعی لە ماڵەكەی خۆتدا لانەبەیت ناتوانیت پەنجە بخەیتە سەر ناشەرعی كەسانی تر چ جای حوكمی شەرع بۆ خەڵك پیادەبكەیت.
    لە كۆتاییشدا ڕووی پەیامەكەم دەكەمە هەردوو سەركردەی ئەو حیزبەو بیرێكی ئەوەیان دەخەمەوە كە بەردەوام گوێ‌ی خەڵكی لێ‌ پڕ دەكەن و خۆشیان كاری پێ‌ ناكەن... پێیان ئەڵێم بێ‌ دەنگی لەم جۆرە كارانەیە وای كردووە گیرتان خواردووە بە دەست ئەو هەموو فیكرە نامۆو سەقەتەی هەندێك لە كادێرانی بێ‌ پەروەردەتان, كە سەراپا بەرائەت نواندنە لە ئیسلام و ڕەوشتی كادێری ئیسلامی....لە خوا دەپاڕێمەوە ئەو دوو كەناڵەو بەرپرسانی بگێڕێتەوەو لەو بێ‌ ئاگایییە بەخەبەریان بێنێتەوە, ئەگەرنا شەڕو خراپەیان لە موسڵمانان لادات...
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دیارە (پەیام و سپێدە) بە تەما نین دەست هەڵبگرن..... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top