
برایانی خۆم...ژیانێك ئەمە حاڵی بێت مردن سەدان جار خۆشترە..خۆ ئێمە لەم حاڵەدا هەموو ڕۆژێك دەمرین...بەڵام مردنێكی زەلیلانە..
لە بەرامبەر ئەم هەموو بێ ڕێزییەدا كە عەلمانییەكان سنوریان نەهێشتۆتەوە بۆی... حیزبە ئیسلامییەكانی لای خۆمان پاساو بۆ كوفریان دێننەوە...پێیان وایە نەدەبوو بە دەنگ هاتنی مامۆستایانی مێزەر پاكو خەڵكانی بە جورئەت توندو تیژی لێ بكەوتایەتەوە....بێ ئاگا لە حوكمی خوا دەر هەق بەوانەی كوفر دەكەن چییە؟؟...خەڵكە موسڵمانەكە ئەزعەفول ئیمانی ناڕەزایی دەردەبرێت..وتەبێژی ئەم كۆنەموجاهیدانەش بەیاننامەیەكی ئیدانەو ناڕەزایی دەرهەق توندییەكانی بڵاودەكەنەوە....یەكێكی تریان خەمی دەسكەوتەكانمانە لە دەستی بدەین!!!!!...كامە دەسكەوت؟ ...داماوێكی تر ئەم وەزعە بە تەڵە دەزانێت و ووریایی ئەوەمان دەداتێ موسڵمانان بخەفن نەكو پێماندا بتەقێتەوە!!!....... ئەندام پەرلەمانێكی مفتە خۆریش (ئەقوا ئیمان) دەكات و بەسەرۆكایەتی لیژنەیەك داوای بەسزا گەیاندنی ئەوانە دەكات كە كوفر دەكەن (بە سجن و غەرامە كردن) كە دڵنیام ئەمە لە ئیسلامدا نییە...بەڵام تا ئێستا نازانم ئەم پێشنیارەی لە حوكمی كام وڵاتەی سەرزەوی وەرگرتووە.......(الله اكبر.انها السنن....)بست بە بست و باڵ بە باڵ شوێن ئەوان كەتوین....
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لەوە دڵنیا بن ئەم ئیسلامە كوڕانێكی هەیە گۆشتی خۆی دەخاتە بەردەم قەساب تا پارچە پارچەی بكات بەو مەرجەی تاكە ووشەیەكی بێ ڕێزی نەبیستێت بەرامبەر بە پێغەمبەرەكەی(صلی الله علیە وسلم) بوترێت.....تەماشای ئەوانە مەكەن پاساو بۆ جەبانی و بێ غیرەتییان دەهێننەوە لە ژێر هەر ناوو پۆست و واجیهەیەكی ئیسلامییەكاندا بێت...چونكە خەڵكی تێ گەیشت كە حیزبە ئیسلامییەكان بونە حیزبی سیاسی و بەس....تكایەكی دۆستانەشم لێیان ئەوەیە: وەك نایەنە پێشەوەی لەشكری بەرگری كردن لە خواو پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) با مەشغوڵی مەعاشی تەقاوتی مدیر عامیی ناو حكومەتە گەندەڵەكەو!!! عەرزەو بیناو سەیارە وەنەوشەكانی خۆیان بن كە وەریانگرتووە....بەڵام بێ دەنگ بن و تەصریحێك نەدەن هەتوانی برینی جەرگ و دڵمان هەڵكەننەوە...
م حەمزە بەرزنجی
0 التعليقات:
إرسال تعليق