• نوێ

    الأحد، 18 نوفمبر 2012

    مامۆستای بچوكم وەرە..........

    ئەی مامۆستای بچوك ...سەرێك لە ئێمە بدە وەرە زۆرێك لە بە ناو زانا خەسیوەكانمان بەخەبەر بێنەوە... سەرێك بدەو فێری غیرەت و عیززەتیان بكەو پێیان بڵێ: هەرچەند دەستەكان نەرم و ناسك و باڵەكان بە وێنەی پەڕی گوڵ و باڵی پەپولە بن مرۆڤی دنیا نەویست ئەتوانێت بەكاریان بهێنێت و بەوێنەی دەنوكە خنجیلەكانی باڵندەكانی تەیرەن ئەبابیل سەری زۆر زاڵمی پێ‌ وزامدار بكات, و بیری ئەوەیان بهێنێتەوە كە میللەت نەنوستووەو بەرەنگاریش غەریزەیەكی خواكردە لە دڵی هەموو گیانلەبەرێكدا هەیە...
     وەرە مامۆستا بچوكەكە سەرێك لە سەركردەی ووڵاتە بە ناو ئیسلامییەكان بدەو كەمێك لە ئارەقەی خەجاڵەتییان بۆ بسڕەو پێ‌یان بڵێ‌ با وەك تۆبن و نەبنە جاش و ماستاو خۆری ئاغایانی ئەوروپای گاوری دوژمنی ئاشكراو دەم نەخەنە ناو دەمی ئافرەتە سۆزانییەكانیان كاتێ‌ دێن و ژەقنەموتی دیاری دێنن بە ناوی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەنديان!!... كە بۆ خواردنی گۆشتی یەك و تەفسیق و تەبدیعی یەك لەسەر پلن.....وەك مێش بە دوای یەك لەكەی لاشەی براكانی ڕووبە قیبلەی پەنایاندا دەگەڕێن و خێرا دۆست و دوژمنی تێ‌ دەگەینن...بەڵام لەولاوە بێ‌ دەنگ لە ئاست كوفری كافران و زوڵمی زاڵمان و بگرە لەوە ترسناكتر فێرمان دەكەن بێدەنگ بین...چونكە وەلی ئەمرەو دروست نییە بە ئاشكرا قسەی پێ‌ بوترێت!!
    مامۆستای ژیكەلە ئەو دەمەی بۆ یەكەم جار چاوم بە بینینی وێنەكەت كلرێژ كرد بۆم دەركەوت كە ئێمە چەندێك دوورین لە تۆو مامۆستاو هاوبیرەكانی تۆ.. ئێمە لێرە لە خاكی كوردستانی زێدی صلاح الدینی بابە گەوەی بە غیرەت بە چاوی سەرو رۆژانە گورگەكان چەندانمان لێ‌ پەلكێش دەكەن بەرەو زەلكاوی دونیا ویستیو پارە پەرستیو شەوو رۆژ سەرقاڵن بۆ رووخاندنی بینای شەرم و حەیاو بە ئاشكرا نایشارنەوە كە هەنگاو دەنێن بەرەو خاپوور كردنی یەكجارەكی ئیسلام و شەعائیرەكانی... زۆریان لەو پێناوەدا چاندو سەوزكرد... مامۆستا بچوكەكە لێت ناشارمەوە ئافرەتانمان شەوو رۆژ دەرس دادەرێن لە لایەن هەڵگرانی بیرە بۆگەنەكان.. فێری خۆ رووت كردنەوەو دەرچوون لە باوویان دەكەن.. خوشكەكانمان بە ئاشكرا فلیمی نارەواو سێكسیان بۆ لێ‌ دەدرێت لە زیاد لە 50 كەناڵی جۆراو جۆری فەزاییو ناوخۆیییەوە...

      ئاخ مامۆستای دورە وڵاتم لە كوێ‌ی سەرێك لەم حاڵە بەشێوەمان بدەی... لەوانەیە بتەوێت بپرسیت ئایا لای ئێوە موسڵمانی تیا نیە وا واتان بەرسەر هێنراوە؟؟ ئایا وەك لای ئێمە پیاوی خواناسی بە غیرەت و بزاڤی ئیسلامی رەسەنتان لێ‌ بڕاوە؟؟؟ نەخێر ئێمە لێرە لە جێ‌ی یەك بزووتنەو چەندان كۆمەڵ خەریكی ماڵە باجێنەن و ئەوان چونەتە ناو دونیا پاكەكەی منداڵان و وەك تۆیان پێ‌ ناكرێت!!! ئەمان زۆر ئەترسن... خەریكە بەهانەی بوون و مانەوەیان لە دەست ئەدەن..  نازانم بۆ نایەیت تێیان بگەیەنیت تەمەن چەند زۆر بێت بە بێ‌ غیرەت بێ‌ مانایە ... دونیا چەند درێژ بخایەنێت هەر دڵۆپە ئاوەكەیە لە چاو قیامەتدا,, ئیتر خۆ ئێوە ئەمەتان فێر كردین كوێڕا لە بیرتان كرد!!! 

    مامۆستای ئازیزم هەركات تەماشای وێنەكەت ئەكەم گیانم نەفرەت لا لاشەیەك دەكات بترسێت لە وتنی هەق.. لە گەیاندنی هەق ,, نازانم كەی دێیت و ئەم شوانە سەركردانەی لای ئێمەش بە ئاگا دێنیتەوە پێش ئەوەی رانەمەڕو مێ‌گەلی بێ‌ شوانمان قت بڕ نەكراوە..
     

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: مامۆستای بچوكم وەرە.......... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top