• نوێ

    الاثنين، 12 نوفمبر 2012

    هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیمان

    بزانه‌ براو خوشكی مسوڵمانم به‌ ڕاستی خوای گه‌وره‌ واجبی كردووه‌ له‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌كانی خۆی كه‌ بچنه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌و ده‌ستی بێوه‌ بكرن  وله‌دژه‌كانی ئیسلام ئاگاداربن. وه‌پێغه‌مبه‌ری(صلی الله علیه وسلم) ناردووه‌ بۆ با نگه‌واز كردن بۆی. وه‌خوای گه‌وره‌ هه‌واڵی داوه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێ‌ شوێنی بكه‌وێ‌ ئه‌وه‌ رێنمویی كراوه‌ و ئه‌وه‌ی پشتی تێ‌ بكات به‌ راستی گومرا بووه‌. وه‌ له‌ زۆرێك له‌ ئایه‌ته‌كاندا ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانی هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ له‌ دین و جۆره‌كانی شیرك و كوفر.
    وه‌ زانایانیش ره‌حمه‌تی خوا یان لێ‌ بێت  باسیان كردووه‌ له‌ بابی حوكمی هه‌ڵگه‌راوه‌دا كه‌ مسوڵمان {مُرْتَد} ده‌بێَته‌وه‌  له‌ دینه‌كه‌ی به‌ زۆر جۆر له‌ هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ كه‌وای لێ‌ دێت له‌ ئیسلام پێ‌ ی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌. به‌مه‌ش سه‌رو ماڵی بۆ مسوڵمان حه‌ڵاڵ ده‌بێت.


    وه‌ ترسناكترین ئه‌و به‌شانه‌ كه‌ روو ئه‌دات{10}خاڵه‌ كه‌ لیره‌دا پشت به‌ خوا باسی ده‌كه‌ین به‌ شێوه‌یه‌كی كورت بۆ ئاگاداربوونت و ئاگاداركردنه‌وه‌ی غه‌یری خۆشت، به‌ ئومێدی خۆپاراستن و سه‌لامه‌ت بوون لێ‌ ی له‌گه‌ڵ  كه‌مێك روونكردنه‌وه‌دا.


    هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام ئه‌مانه‌ن به‌ كورتی:

    1-هاوبه‌ش دانان بۆخوا له‌ به‌رستنیدا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت[اِنَ اللهَ لا يَغفِرُ ان يُشرك به ويَغفِرُ ما دونَ ذلِكَ لِمنْ يشاء] النساء/116وه‌ ده‌فه‌رموێت [اِنهُ مَن يُشرِكْ باللهِ فَقَد حرّم اللهُ عَليهِ الجنّةَ وماْواهُ الناّرُ وماللظالمين مِن أنصار]المائدة/72 وه‌ له‌م جۆره‌ هاوبه‌ش دانانه‌ وه‌كو:
    1-پارانه‌وه‌ له‌ مردووان و هاوار كردن لێیان و نه‌زر كردن و قوربانی كردن بۆیان.
     2-هه‌ ركه‌سێ‌ له‌ نێوان خۆیی و پاشان له‌ نێوان خوادا چه‌ند واسته‌یه‌ك  دابنێ‌ و لێیان بپاڕێته‌وه‌و داوای شه‌فاعه‌تیان لێ‌ بكات وپشتیان  بێ‌ ببه‌ستێت  ئه‌وه‌  كافر بووه‌  به‌ ئیجماعی زانایان.
    3- هه‌ر كه‌سێ‌ هاوبه‌ش دانه‌ره‌كان به‌كافر نه‌زانێ‌  وه‌ یان گومانی هه‌بێت له‌ كافرێتیاندا یان ڕێچكه‌و رێبازه‌كه‌یان به‌ ڕاست بزانێ‌ ئه‌وا كافره‌.
    4-هه‌ر كه‌سێ‌ بروای  وابێت كه‌ رێبازێكی تر جگه‌ له‌ رێبازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ته‌واوه‌ یان حوكمی غه‌یری ئه‌و چاكتره‌، وه‌كو ئه‌وانی حوكمی تاغوته‌كان ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر حوكمی دا ئه‌وانه‌ كافرن.
    5- هه‌ر كه‌سێ‌ ڕقی له‌ شتێك بێت له‌وانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هێناویه‌تی با كرده‌وه‌شی پێ‌ بكات ،ئه‌وه‌ كافر بووه‌ به‌پێ ی وته‌ی خوای په‌روه‌ردگار[ذلك بِانّهُم كرِهوا ما انزَلَ اللهُ فَاحْبَطَ اعمالهُم ] محمدُ/9
    6-هه‌ركه‌سێ‌ گاڵته‌ به‌ شتێ‌ بكات له‌ دینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌كو ئه‌وه‌ی گالته‌ بكات  به‌ باسی ناو گۆڕو قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ .به‌ڵگه‌ش ئه‌م وته‌یه‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: [ قُل أبالله وآياته وَرَسُولهِ كُنْتُم تَسْـتَهْزِئونَ لا تَعتذِرُوا قَد كَفَرتُم بُعْدَ ايمانِكُم] التوبة/65-66
    واته‌: ئه‌ی محمد(صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ‌: ئه‌وه‌ به‌خوای گه‌وره‌ و ئایه‌ته‌كانی وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی گاڵته‌ ئه‌كه‌ن، به‌ هۆی ئه‌و كاره‌تانه‌وه‌ ئیتر (به‌هانه‌) مه‌هێننه‌وه‌ چونكه‌ ئێوه‌ كافر بوون دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانیشتان هێنابوو.
    7-جادووگه‌رێتی: بۆنمونه‌:(الصرف) كه‌ بریتی یه‌ له‌ كارێكی جادووگه‌رێتی..مه‌به‌ست تیایدا گۆڕانی ئاره‌زوی مرۆڤه‌ وه‌كو گۆڕینی خۆشه‌ویستی پیاو بۆ ژنه‌كه‌ی بۆ ڕق لێ‌ بوونه‌وه‌ واته‌: نوشته‌ی ره‌شی،وه(العطف) كه‌ بریتی یه‌ له‌ كارێكی جادووگه‌رێتی مه‌به‌ست تیایدا شیرین كردنی ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ئاره‌زووی لێ‌ ی نییه‌ به‌ رێگه‌ی شه‌یتانی،له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك  بیكات  یان پێ‌ ی ڕازی بێت ئه‌وه‌ كافره‌. خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: [وما يُعلَمان مِنْ أحد حتى يَقُولا انًما نًحْنُ فتْنَة فلا تَكْفُر] البقرة/102
    8- سه‌رخستن ویارمه‌تی دانی ئه‌و موشریكانه‌ی كه‌ دژ به‌ مسولمانانن:[ومن يَتوَلهُم مِنكُم فانّه مِنْهم انَ الله لا يَهْدى القومَ الظّالمين ]    
    واته‌:هه‌ركه‌سێ‌ له‌ ئێوه‌یارمه‌تی موشریكه‌كان  بدات  ئه‌وه‌  به‌ له‌وان له‌ قه‌له‌م ده‌درێت وه‌خوا خۆی هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مكاران نادات  سته‌مكاران لێره‌دا به‌ مانای كافره‌كان دێت .
    9-هه‌ركه‌س بڕوای وابێت كه‌وا ئه‌گونجێت له‌ غه‌یری ئیسلام  پرۆگرامێكی تر ده‌ست نیشان بكات بۆ هه‌ندێ‌ مه‌سائیل، واته‌: له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام لابده‌یت، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:[ وَمَنْ يَبْتَغ غَيرَ الإسلامِ ديناً فَلنْ يُقْبَلَ ِمنْهُ وَهوَ فى الآخرةِ مِن الخاسرين ].آل عمران 86.
    واته‌: هه‌ركه‌سێ‌ غه‌یری دینی ئیسلام دینێكی تر هه‌ڵبژێرێ‌ ئه‌وا لێی  قبوڵ ناكرێ‌ وه‌ له‌ قیامه‌تیشا له‌ خه‌ساره‌ت مه‌نده‌كان ده‌ژمێرێت. دین لێره‌دا به‌مانای مه‌نهه‌ج دێت.
    10-پشت كردن له‌دینی خوا پاشان فێرنه‌بونیو كار پێ‌ نه‌كردنی: [وَمَنْ اَظلم ممن ذكر بآيات ربه ثم أعرض عنها انا من المجرمين منتقمون] السجدة/22
    واته‌: كێ‌ له‌وه‌ سته‌مكارتره‌ له‌كاتێكدا ئایه‌تی خوای گه‌وره‌ی بیر ده‌خه‌یته‌وه‌ له‌ پاشا ئه‌و پشتی تێ‌ ئه‌كات و ئه‌و بیر خستنه‌وه‌ی  به‌دڵ نی یه‌و پێ‌ ی ناخۆشه‌ ،ئێمه‌ تۆڵه‌ له‌ موجریمه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
    تێبینی
    1-جیاوازی نییه‌ له‌ هه‌موو ئه‌م هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وانه‌دا گه‌رچی كه‌سێك به‌ سوعبه‌تی بێت یاخود به‌ ڕاستی بێت  مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ زۆری لێ‌ كرابێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌مووی له‌ كه‌سێكدا كۆبویه‌وه‌ ئه‌وا له‌ ترسناكترینیانه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر مسوڵمان كه‌ ئاگاداری بێت  وه‌لێ‌ی  بترسێت نه‌ك له‌خۆیدا هه‌بێت.
    2- ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڕوای وابێت كه‌ ئه‌و نیزام و یاسایانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی دایده‌نێت باشتره‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام  یان نیزامی ئیسلام به‌كه‌ڵكی كار پێ‌ كردن نایه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا، وه‌ یاخود بڕوای  وابێت كه‌وا ئه‌گونجێ‌ حوكم  بكرێت  به‌غه‌یری شه‌ریعه‌تی خوا له‌ مامه‌ڵه‌كردن یان سنوردانان یاخود غه‌یری ئه‌م  دووانه‌، با بڕواشی وانه‌بوبێت كه‌ ئه‌وه‌ باشتره‌ له‌ حوكمی شه‌ریعه‌ت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ حه‌ڵاڵی  ئه‌و شته‌ی كردووه‌ كه‌خوا حه‌رامی كردووه‌، وه‌كو زینا و شه‌راب خواردن و سوو وه‌رگرتن و حوكم كردن به‌غه‌یری شه‌ریعه‌تی خوا  ئه‌وه‌ كافره‌ به‌ ئیجماعی مسوڵمانان.
    سه‌رچاوه‌: العقيدة الصحيحة و نواقض الاسلام.. عبدالعزيز بن عبدالله بن باز

    هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیمان
    هه‌روه‌كو ئاشكرایه‌ كه‌ ئیمان زیاد ئه‌كات به‌ عیباده‌ت كردن وه‌ كه‌میش ئه‌كات به‌ تاوان كردن ، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ هه‌ندێ‌ شت هه‌یه‌ ئه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمان كه‌ پێویسته‌ هه‌موو مسوڵمانێك ئاگاداری بێت. هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیمان ده‌توانین له‌ چوار خاڵدا ڕوونی بكه‌ینه‌وه‌:
    یه‌كه‌م: ئینكاری كردن له‌ بوونی په‌روه‌ردگارێتی خوا یاخود ته‌عنه‌ لێدانی:
    1-ئینكاری كردنی بوونی په‌روه‌ردگار وه‌كو هه‌ندێ‌ كه‌س ئه‌ڵێن: (لا اله والحياة مادة)
    واته‌: هیچ خوایه‌ك نیه‌و ژیان ته‌نها مادده‌یه‌و هیچی تر. ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ موشریكه‌كانی عه‌ره‌ب خراپترن و بگره‌ له‌ شه‌یتانیش چونكه‌ شه‌یتان كاتێ‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ‌ كرد كرنوشی ڕێز بۆ ئاده‌م به‌رێ‌ ووتی [خَلَقْتنى مِنْ نار وَخَلَقْتَهُ مِنْ طين]. الاعراف /12 
    واته‌: خوایه‌ تۆ منت له‌ ئاگر دروست كردووه‌  ئه‌ویش  واته‌ ئاده‌م له‌ قوڕ. مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ شه‌یتان ئیمانی به‌ بوونی خوا هه‌بوو به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ئه‌سڵه‌ن باوه‌ڕیان به‌ بوونی خوای گه‌وره‌ نییه‌. وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێ‌ ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ خوا دروستی نه‌كردووه‌ به‌ڵكو سروشت كردووه‌ ئه‌وه‌ ئیمانی به‌تاڵ بۆته‌وه‌ چونكه‌ كوفری كردووه‌.      
    2- كه‌سێك بانگه‌وازی خوایه‌تی بكات وه‌كو فیرعه‌ون كه‌ ووتی: [..اناّ ربُّكم الاعْْْْْْْْْْْْْْلى ]   النازعات/24  واته‌: من خوای هه‌ره‌ به‌رزی ئێوه‌م .
    3-ئه‌گه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی وابێت كه‌وا چه‌ند كه‌سێك هه‌ن له‌پیاوچاكان كه‌ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، ئه‌وا ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ئیمانه‌كه‌یان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مانیش له‌ موشریكه‌كان خراپترن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر موشریكه‌كان پێیان بووترایه‌ كێ‌ رۆزی ده‌رتانه‌ له‌ ئاسمان و له‌ زه‌ویدا و كێ‌ گوێ‌و چاوی پێ‌ به‌خشیون و كی َشتی  زیندوو له‌ شتی مردوو ده‌رده‌هێنێ وه‌كێ‌ شتی مردوو له‌ شتی زیندوو ده‌رده‌هێنێ‌ َوه‌ ئه‌گه‌ر پێیان بوتریه‌ كێ‌ هه‌ڵسورَێنه‌ری كاروباره‌كانه‌ له‌ وه‌ڵامدا ئه‌یان ووت خوای گه‌وره‌ هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:[قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِن السّماَءِ وَ الارْضِ اَّمَّن يَمْلِكُ السّمعَ والابْصار َوَمَنْ يُخرِج الحيَّّ مِن  الميتِ وِيُخرِجُ الميّتَ مِنَ الحَىّ ومَن يَّدبر الامر، فَسَيقولونَ الله فَقُل افلا تََتَّقون] يونس/31
    4-وته‌ی هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ چۆته‌ ناو دروست  كراوه‌كانیه‌وه‌ وه‌كو (حلولییه‌كان) به‌ جۆرێ‌ (ابن عربی)ده‌ڵێ‌: (الرَّبُّ عبد والعبدُ ربُّ    ياَ ليْتَ شِعرى منِ المُكلَّف) 
    واته‌:خوا به‌نده‌یه‌و به‌نده‌ش خوایه‌، ئاخۆ كامیان ته‌كلیفیان له‌ سه‌ره‌!!!  وه‌الحلاج ئه‌ڵێ‌: من ئه‌وم و ئه‌ویش منه‌ ....والعیاذ بالله
    دووه‌م: ئینكاری كردنی خوایه‌تی خوا یان هاوبه‌ش دانان بۆی:
    1- وه‌كو ئه‌وانه‌ی خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌ و دره‌خت و شه‌یتان و شتی تر ئه‌په‌رستن وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت[وَمِنْ آياتِهِ الليلُ والنّهارُ وَالشمسُ والقَمَرُ لا تسجُدُوا للِشَّمسِ ولا للِقَمَرِ و اسجُدُ وا للهِ الذى خَلَقهُنَّ انْ كنْتُمْ اياه ُ تَعبََََُدون] فصلت/37
    2-ئه‌وانه‌ی خوا ده‌په‌رستن به‌ڵام هاوبه‌شی (له‌ پیاوچاكان و پێغه‌مبه‌ران) بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن له‌ په‌رستشدا، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ كاتی ناڕه‌حه‌تیدا به‌ ته‌نها داوای  یارمه‌تی له‌خوا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌كاتی خۆشیدا هاوه‌ڵی بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن، وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت [فاذا رَكبوا  فى الفُلكِ  دعَوا الله مُخلصينَ لَهُ الدّينَ  فلّما نَجَّاهمُ الى البرِّ، اذا هُم  يُشْرِكون].  العنكبوت/65
    3- هاناو هاوار بردن بۆ مردوویه‌ك كه‌ ڕزق دان و شیفای نییه‌، چونكه‌ ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی ڕۆزیده‌ره‌ (الرزاق) وه‌ هه‌رخۆی شیفا ده‌ره‌ (الشافی). وه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ش ڕاست نییه‌ كه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن ئینجا ئێمه‌ نایان په‌رستین به‌ڵام دوعامان ده‌گه‌یه‌نینه‌ ئه‌م مردووانه‌و تا ئه‌وانیش لای خوای گه‌وره‌ تكامان بۆ بكه‌ن ده‌یانكه‌ینه‌ واسته‌ ،چونكه‌ پاڕانه‌وه‌ له‌و مردووه‌ خۆی بۆ خۆی عیباده‌ت كردنه‌، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((الدُعاء هوَ العبادة)).رواه الترمذى  و قال حديث حسن صحيح.
    وه‌ عیباده‌تیش پێویسته‌ ته‌نها بۆ خوا بێت وه‌ نابێت واسته‌ دابنرێت له‌نێوان حوا پاشان خه‌ڵكیدا، پێویسته‌ ته‌نها هاوار له‌ خوای گه‌وره‌ بكرێت ، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئینسانه‌وه‌  نزیكه‌، وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌، وه‌كو  ده‌فه‌رموێت [وقال ربُّكُمُ ادعُونى اَسْتَجِبْ لَكُمْ] الغافر/60.....
    واته‌: ئێوه‌ لێم بپاڕێنه‌وه‌و داوام لێ‌ بكه‌ن وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه‌ .
    4-حوكم كردن به‌ غه‌یری قورئان و بڕوا بوون به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م  قورئانه‌ به‌كه‌ڵك نایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی  ژیان، ئه‌وا له‌ میلله‌تی ئیسلام ده‌رده‌چێ‌ به‌مه‌ كافر ده‌بێ‌، وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ان الحُكمُ  الا للّه أمرَ ان لاتعبُدوا الا ايّاهً  ذلِك الدّينُ القيمُ ولكن أكثر الناس لايعلمون]  يوسف/40.
    وه‌ ده‌فه‌رموێت:[وَمنْ لَم ْ يَحكُمْ بِما انزَلَ اللهُ فَاولئِك  هُمُ  الكافرون ]  المائدة/44.
    واته‌: هه‌ر كه‌سێ‌ حوكم  به‌  قورئان نه‌كات ئه‌وا ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ كافرن.
       به‌ڵام ئه‌گه‌ر حوكمی به‌ قورئان نه‌كردو بڕوای وابوو كه‌ ئه‌م قورئانه‌ به‌ كه‌ڵك دێت  به‌ڵام  به‌ ئاره‌زوو یاخوود له‌ ده‌سه‌ڵاتیا نه‌بوو ئه‌وا زاڵم و فاسقه‌ به‌ڵام  كافر  نییه‌. ئیبن عه‌باس (خوای لێ‌ رازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (من جَحد ما انزلَ الله فَقَدْ كَفَرَ ، وَمَنْ اَقَرّ بِه ِ فَهوَ  ظالِمُ  و فاسِق].  وه‌ ابن جریریش هه‌ر ئه‌م ڕایه‌ی هه‌یه‌.وعطاء ده‌فه‌رموێت: (كفر دونَ كُفر). واته‌ : كوفرێكی بچوكه‌.
    5-ڕازی نه‌بون به‌ حوكمی خوا یان پێ‌ ی بێزار بێت و  نه‌فسی ئاسوده‌  نه‌بێ‌  به‌ حوكمی ئیسلام: [فلا وَربكَ لايُؤمِنونَ حتّى يُحَكِموكَ  فِيما شجر بَيْنَهُم ثُمَ لاَ يَجدوا فى اَنْفُسِهِم حَرَجاً مِما قَضَيْتَ ويُسلموا تَسْليما].النساء/11
    كه‌واته‌: ئه‌گه‌ر حوكمی قورئانیشت په‌یڕه‌و كرد نابێت له‌ دڵه‌وه‌ پێت ناخۆش بێت به‌و حوكمه‌. یاخود ئه‌گه‌ر ڕقی له‌و حوكمه‌ بێت كه‌خوا ناردوویه‌تی: [والذين كفروا فتعساً لَهُم واضَلَّ اعْمالَهُم ذلِكَ بانَّهُم كَرِهُوا ما أنزَلَ  الله  فأحبَط أعْمالَهُم ]. محمد/8ـ9
    سێ‌هه‌م: ئینكاری كردن له‌ سیفات  یاخود ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ یاخود تانه‌ دان لێ‌ی:
    1-ئینكاری  سیفه‌تی یاخود ناوی خوای گه‌وره‌ بكات،كه‌ له‌  قورئان و سوننه‌تی صه‌حیحدا هاتووه‌ وه‌كو: (علم ـ قدرة ـ حياة ـ سمع ـ بصر ـ كلام ـ رحمة ـ استواء ـ نزول ـ يد ـ عََين ـ ساق)  كه‌ له‌ هیچ كه‌سێك ناچێت: [لَيسَ كَمِثْلهِ شىء وهو السّميعُ البصير].الشورى/11.     
    2-ته‌ئویل كردنی هه‌ندێك سیفه‌تی خوای گه‌وره‌و وه‌رگێردرانی له‌ ڕواڵته‌كه‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی (استواء) بكات به‌ (استيلاء) چونكه‌(استواء) واته‌ :به‌رزو بڵندبوونه‌وه‌ هه‌ر وه‌كو بوخاری ڕاڤه‌ی ده‌كات، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ (تعطيل)ی سیفه‌تێكی خوای كردووه‌:[الرّحمنُ على العرشِ اسْتَوى].طه/5 
      وه‌ ئه‌مه‌ ته‌حریف  كردنیشه‌. یه‌هودیه‌كان له‌ جیاتی (حطة) ووتیان (حنطة) ئه‌مانیش له‌ جیاتی (استواء)  ئه‌ڵێن (استوَلى) ..
    3-بڕوا بوون به‌وه‌ی كه‌وا كه‌سێكی تر غه‌یری خوا غه‌یب ده‌زانێ‌ وه‌كو پیاوچاكان:[قُلْ لا يَعْلَمُ مَنْ فى السمواتِ والارضِ الغَيْبَ اِلاّ الله].النمل/65
        وه‌ هه‌ر كه‌سێك بانگه‌وازی بۆ بكات یاخود بڕوای پێ‌ بكات ئیمانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (( من اتى كاهِناً او عرافاً فصّدقَهُ بِما يقولُ فَقد كَفرَ بِما اُنزِلَ على محمد)).صحيح رواه احمد.
    واته‌: هه‌ر كه‌سێك بچێته‌ لای هه‌ركه‌سێك ئه‌و فاڵچیو قاوه‌گره‌وانه‌ی  كه‌ ئه‌ڵێن غه‌یب ئه‌زانین  وه‌ بڕوا به‌ قسه‌كانیان بكات ئه‌وه‌ كافر بووه‌  به‌و قورئانه‌ی بۆ محمد (صلی الله علیه وسلم) نێردراوه‌ .  
    چواره‌م: ئینكاری كردنی یه‌كێك له‌ پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاه‌ والسلام ) یاخود تانه‌  دان لێ‌یان:
    1- ئینكاری كردنی په‌یامی محمد(صلی الله علیه وسلم) چونكه‌ شایه‌تی دانی به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌و له‌ ڕوكنه‌كانی ئیسلامه‌.
    2- تانه‌دان له‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) یاخود له‌ ڕاستگۆیی و ئه‌مانه‌تی و پاكێتی، یاخود جوێندان پێ‌ی و گاڵته‌ پێ‌ كردن به‌ خۆی یاخود به‌ سوننه‌ته‌كانی .تانه‌ لێ‌ دان له‌ فه‌رمووده‌ صه‌حیحه‌كان و به‌ درۆ خستنه‌وه‌یان و نه‌فی كردنی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) داویه‌تی. هه‌واله‌كانی  وه‌كو  هاتنی (ده‌ججال و عیساو.... هتد).
    3- بڕوا نه‌بون به‌ یه‌كێك له‌ پێغه‌مبه‌رانی پێش محمد (صلی الله علیه وسلم)وه‌ئینكاری كردنی به‌سه‌رهاتیان له‌گه‌ڵ گه‌له‌كانیاندا كه‌ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ی (صحیح) دا هاتووه‌ .
    4-بانگه‌وازكردنی پێغه‌مبه‌رایه‌تی وه‌كو (احمد القادیانیه‌) كه‌ ده‌یوت من پێغه‌مبه‌رم. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: [ما كانَ مُحمّد أبا أحدٍ مِن رِجالِكُم ولكِنْ رَسُولَ االله وخاتَمَ النّبيّن].الاحزاب/40
      واته‌: محمد(صلی الله علیه وسلم) باوكی هیچ پیاوێك له‌ ئێوه‌ نییه‌ به‌ڵاَم نێنرراوێكی خوایه‌ و وه‌ دوواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه‌.
    وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ((وانا العاقِبُ الذى ليسَ بعده نبى)).متفق عليه.
    واته‌: من كۆتاییم و پێغه‌مبه‌رم له‌ دواوه‌ نیه‌. وه‌ هه‌ركه‌س باوه‌ڕی وابێت كه‌ دوای محمد(صلی الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌ری  تازه‌ دێت، ئه‌وه‌ كافر ده‌بێت .
    5-وه‌سف كردنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌ وه‌سفێك كه‌ ته‌نها خوای گه‌وره‌ ئه‌و وه‌سفه‌ی هه‌بێت. وه‌كو  زانینی غه‌یب.
    6-داوا كردنێك كه‌ ته‌نها له‌ توانای خوای گه‌وره‌دایه‌ وه‌كو داوای سه‌رخستن و یارمه‌تی و شیفا و شتی تر كه‌ ئه‌مه‌ش شیركی گه‌وره‌یه‌، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( وَاذا سَالْتَ  فآسالِ الله، واذا آسْتَعَنْت َ فاسْتَعِن ْ بالله)). رواه الترمذى و قال حسن صحيح.
    7-ئێمه‌ بڕوامان به‌ موعجیزاتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) و كه‌راماتیپیاوچاكان هه‌یه‌، به‌ڵام نایانكه‌ینه‌  هاوبه‌ش  بۆ خوا و پاشان هاواریان لێ‌ ناكه‌ین و سه‌ربڕین و نه‌زریان بۆ ناكه‌ین و پاره‌ به‌ هه‌ده‌ر ناده‌ین  بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی ده‌ژین به‌ بۆنه‌ی گۆڕێكه‌وه‌  ئه‌و خه‌ڵكه‌یان خڕكردۆته‌وه‌و  بازاڕی خۆیانیان پێ‌ گه‌رم كردووه‌.
        
    سه‌رچاوه‌: أركان الاسلام والايمان من الكتاب والسنة
    محمد جميل زينو
     حەمزە بەرزنجی
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیمان Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top