• نوێ

    الاثنين، 12 نوفمبر 2012

    سەركەوتنی سوریا...دەروازەی مژدەی ئوممەتە...

    بەرەی كوفرو ئاڵاهەڵگرو پێشەنگەكەی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا دووربینانە دەروانێتە شام و برینەكەی...دڵنییایە لەوەی بە كەوتنی ئەو بتەی ئەوێ‌ جولەكەو ڕۆڵە بەنازەكەی دەكەوێتە خەتەرەوە...دڵنییایە لەوەی كە سوریا كلیلی گۆڕانكارییەكانە...بە سەركەوتنی شۆڕش و جیهادەكەی دەستخراوەتە بینەقاقای جولەكەو ئاغاو نۆكەرە جێ‌بەجێ‌كاری پلانەكانی...بە كەوتن و نوشوستی شۆڕشەكەی گەلی شامیش زەبری گورچكبڕ دراوە لە ئیسلام و موسڵمانان...
    هەر بۆیە ساڵێكە هەموو لە چاوەڕوانی كەوتنی ئەو نەمامەدان كە چرۆ دەكات...چاوەڕوانن تەسلیم بن و بكەونە سەر زەوی..بەڵام ویستی خوای كاربەجێ‌ وابووە كە بە قۆڵ و قاچی قرتاوەوە ئاڵایان دانەنا...وورەیان نەڕوخا...لە كوفر كردن بە تاغوت نەكەوتن...
     شام ڕۆحی بەرەنگاریو جیهادی لای هەمووان گەشاندەوە...تۆزی خەفەبووی سەر ووشەی (جیهاد)ی لاداو ڕووە جوانەكەی هێنایەوە زەینی خەڵكانی بەخەبەری ئوممەت..
    ئەو كاتەی خەڵكی لە سەیرانگاكاندا گەمە دەكەن..ئەوان لە ناو بۆنی باروت و قیژەی مەزڵومان و ترس و برسیدا ڕۆژ دەدەنە دەم شەو.. دڵ پڕ لە بڕواو ئومێد... چاو لە لوتكەن... كەی خۆری سەركەوتن لەكەل دێتە دەر...
    ئافەرین نەتەوەی شام... نەوەكانی خالدی كوڕی وەلید و ئەباعوبەیدەو عومەری كوڕی عبدالعزیزی دادپەروەرو ئەوزاعی لەگەورە تابعی تابعینەكان.....لانەی صلاح الدینی خاچپەرست شكێن.... ئافەرین قوتابیو شاگردانی شێرە زانایانی زانست و كردارو جیهادی وەك ئیبن تەیمیەو ئیبن كەثیرو نەوەوی و ئەوانەی عیلم و عەمەلیان گرێ‌ دابوو.....بە دایك و باوكەوە فیداتان بین.... بەفیدای نەڕەی تەكبیرو شریخەی فیشەك و ئارامگری و خۆڕاگریتان بین......بە خوا قەسەم بە ڕۆح و گیان لەگەڵتانین...لەگەڵ ناڵەو برسێتیو بێ‌ دەواو دەرمانیو ئاهی دایكانی جەرگ سوتاوو باوكانی چاو بە فرمێسك و منداڵانی بێ‌ باوك و هاواری زیندانیانتانین..دەست بە دوعاین بۆتان...هەزاران موتەخازیلی وەك ئێمە وورەتان نەڕوخێنێ‌... ئومێدتان تەنها بە خوای كاربەجێ‌ بێت و بەس .... بە تەمای كەس مەبن...جارێكە زۆرێك لە نەوەكانی صەلاحەدین سەری لە ئاخوڕی ڕابواردن و دنیا ویستی ناوە. زۆری بەشوێن ڕیبازە كوفرییە عەلمانی و سۆشیالیستی و كۆمۆنیستییەكاندا بەرەو دۆزەخ ڕێ‌ی گرتۆتە بەر....
    ئێمەش بێ‌ سەرین.. بێ‌ جەماعەین.. بێ‌ شوانین...سەركردەكانی ئێمە هەر لەوانەن كە ئێوە دەكوژن...بەڵام جارێكە خەریكی گەدەو گیرفات و ئارەزوو تێر كردنن...خەریك و سەرقاڵی هێنانی باندی لەشفرۆشیو شەوی سوورن... خەریكی تاڵانكردنی داهاتی ئەو میللەتەن و دەیخەنە خزمەت ئەو هەموو ڕاگەیاندنە كافر كەرو ئەخلاق بەرانەوەی كە هەیانە...میللەتی موسڵمانی لای خۆشمان سڕ و... كڕ و... مڕ.. بووە...ئەوانەی تریش كە هاوسۆزتانن ڕێگایەك شك نابەن بەشداربن لەو جیهادە پیرۆزو سەنگەرنشینی و بەهەشت كڕینەدا....ئافەرین سەد ئافەرین...سەلماندتان شوێنكەوتوانی ئیبراهیم پێغەمبەری بت شكێن(علیه السلام) ماون و بەردەوام لەسەر هەقن و سەرخراون...و....نە دوژمنایەتی دوژمنان و نە پشت تێ‌ كردنی پشت تێ‌كەران زیانیان پێ‌ ناگەیەنێت....
     

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: سەركەوتنی سوریا...دەروازەی مژدەی ئوممەتە... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top