وەختی هاتووە ئەهلی حەق بێژان دەركەون تا (رويبضة) خۆی نەكاتە پێشەنگ و بیدعە بە سوننەت و خراپە بە چاكەو لادان بە پێشكەوتن نەناسێنێ...لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا چەند بابەتێكی شەرعی كە كاك دڵشاد گەرمیانی باسی كردبوون و ڕاشكاوانە و دوور لە دەمارگیریو سیاسەتی حیزبەكەی خستبونیە ڕوو, سەرباس و قسەی زۆر مەجلیس و كۆڕ بوون...كەمێك لە گۆمە مەنگ كراوەكەی شڵەقان...ئەوەی جێگای باس و ووتنە ئەوەیە كە ئەهلی عەقیدەی سەلیم و غەریبانی ئەم كاروانە ئەوانەی لافاوی عەولەمەو پریشكی ئیحتیلال و تەماعی دونیا نەیگۆڕیون و لەناو فیرقە ناجییەكەدا مابنەوە یەكدەنگن لەسەر ئەوەی كە هەرشتێك خواو پێغەمبەرەكەی(صلی الله علیە وسلم) حەرامیان كردبێت هەتا ڕۆژی قیامەت بە حەرامی دەمێنێتەوەو بەهیچ جۆرێك سازشی تیا ناكرێت و پاساو بۆ حەلاڵێتی ناهێنرێتەوە...
هەر كەسێكیش ئاوا نەمابێتەوە ئەوا توشی ئەو فیتنەیە بووە كە حوزەیفە(ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمویەتی:
(إذا أحب أحدكم أن يعلم أصابته الفتنة أم لا فلينظر فإن كان رأى حلالا كان يراه حراما فقد أصابته الفتنة, و إن كان يرى حراما كان يراه حلالا فقد أصابته). أخرجه الحاكم في المستدرك(4/514) وقال: هذا حديث صحيح على شرط الشيخين ولم يخرجاه, وعلق عليه الذهبي في التلخيص فقال: على شرط البخاري ومسلم.هەر كەسێكیش ئاوا نەمابێتەوە ئەوا توشی ئەو فیتنەیە بووە كە حوزەیفە(ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمویەتی:
واتە: ئەگەر كەسێك لە ئێوە پێی خۆشبوو بزانێت ئایا تووشی فیتنە بووە یان نا با تەماشا بكات ئەگەر شتێكی پێ حەڵاڵ بوو كە زوو بە حەرامی دەزانی ئەوە توش بووە. وە شتێكیش كە بە حەڵاڵی دەزانی ئێستا بە حەرامی دەداتە قەڵەم ئەوە توشی بووە.
جا دیموكراتییەك كە دانانی گەلە لە شوێنی خوای كاربەجێ و شەرعییەت دانە بە دانانی یاسایەك بۆ ژیان لە لایەن خەڵكەوەو پشتكردن و بە ناشیاوزانینی حوكمی خوایە بۆ ئەم زەمەنەو خستنە دەنگدانی هەرشتێكە كە مرۆڤەكان بە دڵیان نەبێت, ئەگەرچی بابەتە چەسپاوەكانی ئەم دینەو بوونی خواو ڕاستێتی پێغەمبەرەكەشی بێت(صلی الله علیە وسلم)..گومان لەوەدا نییە ئەمە گەورەترین بتی سەردەمەو ئەوانەشی بانگەواز بۆ ئەمە ئەكەن بانگخوازانی سەر دەرگاكانی دۆزەخن لە ژێر هەر ناوێكدا بن....مەسەلەی ئافرەتیش لە ناو شەرعی خوای گەورەدا زۆر بە ڕوون و ئاشكرایی دیارەو پێویست ناكات عەلمانییەكان بۆمان ڕاڤە بكەن..یان كەسانێكی بارگاوی بە فیكری ئەوان بە ناوی ئیسلامەوە تەنازولی تێدا بكەن...
ئەوەی هەردوو كەناڵی سپێدەو پەیام ئەنجامی دەدەن و شەوو ڕۆژ بە كرداری نەزەڕ تووشی موسڵمانان دەكەن وەك شكاندنی سنووری خوایە, پێچەوانەی هەموو ووتاری ئەو كەسانەشە كە بە ناوی بانگخوازو زاناوە دەیانهێننە سەر شاشەكەو باس لە حەرامێتی (نەزەڕو دەنگ ناسك كردنەوەی ئافرەتان و خەڵوەت و تێكەڵاوی و دڵداریو...هتد) دەكەن بۆ خەڵكی..
هیچ كەسێك گومانی نییە لەوەدا كە ئەو ئافرەتانەی بەبێ هیچ پاساوو زەرورەتێك هەواڵیان پێ دەخوێنرێتەوەو لەگەڵ پیاواندا بەرنامەیان پێ پێشكەش دەكرێت پێش خستنە ستۆدیۆ چاك دەڕازێنرێنەوەو لە (صاڵۆن)ەكەی كەناڵەكەدا قەتماغە دەدرێن بە میكیاج!! وە هەمووان دەیبینن چ دەنگ ناسك كردنەوەو لەنجەو لارێك دەكەن لەسەر شاشەكە.!! ببینە ڕیكلامەكانیان....بۆ مشتێك پارە چۆن سوكایەتییەك بەو ئافرەتانە دەكرێت!!...ئەمە جگە لە برۆ هەڵگرتن و ئەو جۆرە بەناوحیجابە زاقوبریقەی كە لاسایی كردنەوەیەكی ئاشكرای مۆدیلاتە,...نازانم ئەو مامۆستاو مەلاو بانگخوازانەی ناو ئەو دوو حیزبە تاكەی ئاوا بێ دەنگن لەم مونكەرە ئاشكراو بێ پاساوە؟؟
لەبەر ئەوە ئەوانەی ڕەخنە لەو هەڵوێستە شەرعییەی ئەو برایە دەگرن و بە سەرنج و بۆچوونی خۆی دەدەنە قەڵەم!!! نە بەڵگەی شەرعییان پێیە تا بیكەنە پاساوی ئەو حەڵاڵ كردنە....نە پاساوی عەقڵی. چونكە من پێم وایە سوكایەتی كردنە بە ئافرەت كە بارێك بدرێت بە سەریداو كارێكی وای پێ ئەنجام بدرێت كە بە هۆیەوە هەم خۆیو هەم خەڵكی توشی گوناه بكرێت و هەم بكرێتە داهۆڵی بەرچاوی كەسانی دەرون نەخۆشی ناو كۆمەڵگاو بە چاوی برسیو تەماعەوە بۆی بڕوانن, كە هەق بوو خۆیان و خانەوادەیان بەمە ڕازی نەبونایە... بۆیە كاتی خۆیەتی دەنگە شەرعییەكان دەركەون و چیتر نەهێڵن درەنگ بێت و پەردەی بێ دەنگی بدڕێنن.
حەمزە بەرزنجی
حەمزە بەرزنجی
0 التعليقات:
إرسال تعليق