Pages

الجمعة، 29 يناير 2016

هاوڕێى دڵسۆزم

هاوڕێى دڵسۆزم بۆ دەنگت نایە
زیندانەکەى تۆ منى تێدایە
هەنگاوەکانت بۆ پەروەردگار
خۆت ئاسودە کرد منیش پڕ ئازار
ڕێگاى فیردەوسى ئەعلا پەى دەگەى
زانیم کۆڵ نادەى هەتا پێى دەگەى
ئازیزى دڵم ئەى ناکەى یادم
خۆ من بە یادى تۆ بوو دڵ شادم
تۆ گوێ نادەى بە فرمێسک چاوم
بە ئازار مردووم بە لاشە ماوم
ئەمڕۆ بەجۆری زام کولایەوە
پایتەختى لەشم تەقێنرایەوە
لە دونیاى فانى یەک هاوڕێم هەبوو
ئەویش وەک خەوێک لە چاوم وون بوو
عوزرت قەبوڵە لە بان چاوو سەر
هاوڕێ خوات لەگەڵ تا ڕۆژى مەحشەر


سەنگاوى
2/1/2015


بۆ ئەو پیاوە خواناسە نوسراوە کە خاک و خۆشەویستانى جێ هێشت و بەرەو بەرگرى لە دینى ئومەتێک بەرەو هاوارى خوشک و برا چەوساوەکانى شام کەوتە ڕێ و دواى پێنج ڕۆژ لە نوسینى ئەم شیعرە هەواڵى شەهید بوونى گەیشتەوە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق