Pages

الأحد، 31 يناير 2016

بۆچى غەمبار نابیت بۆ دڵەکەت؟

نوسینى: شێخ خالد الحسینان
وەرگێڕانى: باوکى سارا
ژمارەى لاپەڕە: 4 لاپەڕە
قەبارە: 365.5 کیلۆبایت
کرتە لەسەر وێنەکە بدە بۆ داگرتن و خوێندنەوەى:


الجمعة، 29 يناير 2016

هاوڕێى دڵسۆزم

هاوڕێى دڵسۆزم بۆ دەنگت نایە
زیندانەکەى تۆ منى تێدایە
هەنگاوەکانت بۆ پەروەردگار
خۆت ئاسودە کرد منیش پڕ ئازار
ڕێگاى فیردەوسى ئەعلا پەى دەگەى
زانیم کۆڵ نادەى هەتا پێى دەگەى
ئازیزى دڵم ئەى ناکەى یادم
خۆ من بە یادى تۆ بوو دڵ شادم
تۆ گوێ نادەى بە فرمێسک چاوم
بە ئازار مردووم بە لاشە ماوم
ئەمڕۆ بەجۆری زام کولایەوە
پایتەختى لەشم تەقێنرایەوە
لە دونیاى فانى یەک هاوڕێم هەبوو
ئەویش وەک خەوێک لە چاوم وون بوو
عوزرت قەبوڵە لە بان چاوو سەر
هاوڕێ خوات لەگەڵ تا ڕۆژى مەحشەر


سەنگاوى
2/1/2015


بۆ ئەو پیاوە خواناسە نوسراوە کە خاک و خۆشەویستانى جێ هێشت و بەرەو بەرگرى لە دینى ئومەتێک بەرەو هاوارى خوشک و برا چەوساوەکانى شام کەوتە ڕێ و دواى پێنج ڕۆژ لە نوسینى ئەم شیعرە هەواڵى شەهید بوونى گەیشتەوە

مامۆستا محمدى مەلا فایەق: عاقیبەت و سەرکەوتن بۆ موسڵمانانە...

سەرەنجام سەرکەوتن بۆ ئیسلام و موسڵمانانى ڕاستەقینە..وە خواى گەورە تەمکینیان پێ دەبەخشێت و مەشریق و مەغریبى سەر زەوى دەگرن..ئەمەش وەعدى خواى گەورەیە..
گوێبیستى ئەم کورتە ووتارەبن کە پڕ لە مژدەو دڵخۆشکردنە کە بە پشتیوانى خواى گەورە ووردە ووردە نزیک دەبینەوە لەو زەمانە..

ئەوانەى شەرعى خوا بە کۆنەپەرستى ئەزانن

مامۆستا کامەران  کەریم باس لە حوکمى ئەو کەسانە دەکات کە ڕقیان لە حوکمى شەرعى خوا دەبێتەوەو بە ڕواڵەتیش خۆیان بە موسڵمان دەزانن وەک عەلمانییەکان بە نمونە..


الخميس، 28 يناير 2016

ڤیدیۆ: سەركردەیەكی حەماس تەحریفی سورەتی الفیل ئەكات و لایەنگرانیش لە دوایەوە دەیڵێنەوە...!!

ئەمەی دەیبینیت دیمەنی عزیز دویك سەرۆكی پەرلەمانی سەر بە حەماسە..ئەو حەماسەی بێ دەنگ لە حاڵی موسڵمانانی سوریاو هاوپەیمانی ئێران و حزب الله ی شیعی..لە یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی حەماسدا و لە میانەی وتارێكیدا داوا دەكات لە دوایەوە بیڵێنەوە..جەماوەی توتی ئاساش چی دەڵێت دەیڵێنەوە..

عزیز دویك سورەتی (الفیل) دەڵیێت بەڵام تەحریفی ئەكات و چەندان ووشەی تری خۆی تێكەڵ ئەكات..پەنا بە خوای گەورە..!!

الاثنين، 25 يناير 2016

فیرعەونەکانى سەردەم....

باس لە حاڵى ئەم دەستەڵاتدارە خۆ سەپێنانەى وڵات دەکات...ئەو فیرعەونانەى کەسانێک هەن هێشتا بە وەلى ئەمریان ئەزانن و پێیان وایە هەستان لە ڕوویان و دژایەتى کردن نەک واجب نییە بگرە یاساغ و حەرامە..بە بەڵگە ئەم فیرعەونانەت پێ ئەناسێنێت کە چ ملهوڕێکى یاخی و دوور لە دینینن...
ناوى کتێب: فیرعەونەکانى سەردەم....
نوسینى: خاوەن خەرمان
ژمارەى لاپەڕە: 104
قەبارە: 1.54 مێگابایت


کرتە لە وێنەکە بدە بۆ داگرتنى: