Pages

الأربعاء، 10 يونيو 2015

کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزوتنەوە پیرۆزبایى لە هەدەپە دەکەن..!!

هۆکار چییە دوو حیزبى بەناو ئیسلامى پیرۆزبایى لە حیزبێکى فیکر مارکسى و عەلمانى دەکەن؟
ئەبێت پاساویان چى بێت وا خۆشحاڵى خۆیان دەردەبڕن بە دەستهێنانى دەنگى زیاتر لە پەرلەمان؟
دواى تەواو بوونى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى تورکیا هەردوو حیزب: کۆمەل و یەکگرتوو بە جیا پیرۆزبایى گەرم ئاراستەى پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان هەدەپە..باڵى ئاشکراى پەکەکە لە تورکیا دەکەن..

یەکگرتوو زۆر بە ئاشکرا لە نامەیان ئاراستەى صلاح الدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى هەدەپە دەکات و لە کۆتاییشدا دەڵێت: سەرکەوتوو بێت ئیرادەى ئاشتیخوازانەو دیموکراتیانەى گەلەکەمان..!!
بە هەمان شێوە کۆمەڵیش پیرۆزبایى نامەیەکى ئاراستە کردن و پێیان وایە ئەم سەرکەوتنە بۆ هەموو گەلى کورد ئەژمار دەکرێت..!!
بزوتنەوەش دواى پیرۆزبایى لە هەدەپە ئومێد دەکات ئەم سەرکەوتنە دەروازەى خۆشگوزەرانى و پێکەوە ژیانى ئازادانە بێت..!!!!
جێگاى بیرهێنانەوەیە هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا بانگەشەى ئەوەى دەکرد ئەگەر دەنگ بێنێت مافى هاوڕەگەزبازەکان دەدات, دواى هەڵبژاردنیش ڕایانگەیان کە سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنە بۆ هەموو چەپەکان..!!

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق