Pages

الأربعاء، 27 مايو 2015

البصیرة..کەناڵێک بۆ شکاندنى بانگخوازان و پشتیوانى کردن لە سیسى و هاووێنەکانى..

کەناڵى (البصیرة) کە محمود عبالرازق الرضوانی بەڕێوەبەرێتى کە یەکێکە لە شێخە مەدخەلییەکانى میصر,
ئەو کەناڵەى کاتێک تەماشاى ناوەکەى دەکەیت هەنگوینەو ماناى چاوڕۆشنى و شەرعى لێوە وەردەگریت..بەڵام کاتێک موتابەعەى دەکەیت بۆت ڕوون دەبێتەوە یەک کەس لە بانگخوازان و زانایان ناهێڵێتەوە ئیلا تیرى ژەهراوى و تۆمەتى تەکفیرى بوون وحیزبى بوون و سیفەت خەواریجى تێ دەگرێت..

لەوە سەیر تر زۆر بە ئاشکرا گۆرانى بە باڵاى سیسى و داررودەستە خوێنڕێژ سەربازە موجریمەکانیدا دەڵێت..بە وەلى ئەمرى هەق و حاکمى شەرعى ناو دەبات.هەر کەسێکیش ئەم ڕایەى نەبێت بە خەواریج و لادەر دەیناسێنێت..

وێنەى گۆرانى ووتن بە باڵاى سیسى طاغوت و دارودەستەکەى:



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق