Pages

الجمعة، 8 مايو 2015

وەزارەتى ڕۆشنبیرى بە هاوکارى ئەوقاف ڕێگرى لە بڵاوکردنەوەى سەدان کتێبى زانایان دەکات

جارێکى تر حکومەتى عەلمانییەتى کوردى لە میانەى ئەو هێرشە دڕندانەو ئاشکرایانەىدا کە دەستى پێ کردووە بۆ دژایەتى کردنى ئیسلام و بانگەوازى تەوحید هەنگاوێکى ترى نا بەرەو بە عەلمانیەت کردنى بیرى گەنج و لاوانى ئەم میللەتە..

مەریوان نەقشبەندى بە شانازى و وەک دەسکەوتێکى گەورە ڕایگەیاند کە وەزارەتى ڕۆشنبیرى بە پرسو ڕا کردن لەگەڵ وەزارەتى ئەوقاف و زانایانى ئیسلامى کوردستان..!! ڕیگرى لە بڵاوکردنەوەى سەدان کتێبى محمد صالح العثیمین و عبدالعزیز بن بازو محمد ناصر الدین الألبانی و صالح بن فەوزان و ابن تیمیە لە هەرێمى کوردستان کرد..وە دەڵێ: پێشبینى هەنگاوى دیکەش دەکرێت...!!
ئەمە لە کاتێکدایە هەندێک لەوانەى پێیان دەوترێت مەدخەلى و خۆیان بە میراتگرى زانستى ئەو زانایانەو زانایانى تر دەزانن سوورن لەسەر ئەوەى ئەم کاربەدەستە عەلمانییانەى کوردستان وەلى ئەمرن و پێویستە گوێڕایەڵیان بکرێت و حەرامە خروجیان لێ بکرێت...!!


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق