Pages

الخميس، 14 مايو 2015

دواى 9 ساڵ زیندانى نامەیەک دەنێرێت و داوا دەکات چارەنوسى یەکلایى بکرێتەوە

لە نامەیەکدا (وسو نبی رسول) یەکێک لەو زیندانییانەى بۆ ماوەى 9 ساڵە بێسەروشوێن کراوە داوا دەکات بڕیارێک لە چارەنوسى بدرێت..وەک لە نامەکەیدا هاتووە کە لە زیندانى شەقڵاوەوە ئاڕاستەى دەکات و داوا دەکات سەرجەم پەیج  وسایتەکان بڵاوى بکەنەوە دەڵێ:
من کە ناوم وسو نبی رسولەو خەڵکى دێى سینەمۆکەم لە بنارى قەندیل و دانیشتوى چوارقوڕنەم, لە 7/12/2004ەوە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە گیراوم تا ئەم ساتەى ئەم نامەیەشى تیا دەنوسم لە زینداندام و تاکو ئیستا زیاد لە 9 ساڵە نە دادگایى کراوم و نە کەسێکیش بۆ ئەم مەبەستە بانگیان کردووم.
من خاوەن دوو خێزان و 10 منداڵم و زیاد لە 9 ساڵە لە سەرگەردانى و چاوەڕوانیدام
شایەنى باسە بە دەیان کەس لە ناو زیندانە تاریکەکانى ئاسایشى هەردوولاى هەرێمدا گیراون و بە جۆرەها جۆر ئەشکەنجەى دەرونى و جەستەیى ئازار دەدرین و سوکایەتیان پی ئەکرێت.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق