Pages

الثلاثاء، 17 مارس 2015

جارێكی تر ڕژێمی ئەسەد كیمیاوی بەكارهێناو فرمێسكڕێژان بۆ مافی مرۆڤیش بێ دەنگن...!!!

هێزەكانی ڕژێمی خوانەناسی سوریا دوێنێ دوو شەممە16/3/2015 بە چەكی كیمیاوی موشەكبارانی شاری ئیدلەبیان كردو چەندان كەسیان كوشت..
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا كە بە چەكی كلۆر و بە هۆی بەرمیلى پڕ لە تەقینەوە كرایە سەر (سەرمین) لە ریفی ئیدلەب نزیكەی 57 كەس بەركەوتن و توشی تەنگەنەفەسی و خنكان هاتن و چەندان كەسیان مردن كە لە ناویاندا منداڵ و ئافرەت هەن, وە خێزانێك لە ناو بەركەوتوەكاندا كە پێك هاتبوون لە دایكێك و سێ منداڵ هەموویان كوژران.
شایەنی بیرهێنانەوەیە بەردەوام لە شارو شارۆچكەكانی سوریادا ڕژێمی سوریا ئەم چەكە كۆمەڵكوژە بەكاردێنێت و كەسیش نییە بیكاتە هەراو قیژەو هاواریان بگەیەنێتە دونیا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق