Pages

الأربعاء، 3 ديسمبر 2014

(ڕاماڵین)....هۆنراوە

لـەزیــنـــــدانێکی تاریک و تەنگا"
دەست بەکەلەپچە,لەژێر تفەنگا
پێم کۆت و زنـجیر ,لەزەبرو زەنگا
لەژێر پۆستاڵی ڕەشی دەبەنگا.
پــــڕ بەدەم ئەڵێم:نەفرەت لەزاڵم
ئـەبێ ڕۆژێ بێ, گشتیان ڕاماڵم.


***

لەناو تەعزیب و ئـێش و ئـــازارا
لەژێر کێڤڵ و کــــارەبـاو ئــــارا"
لە تاو ناڵین و گــریەو ھــــاوارا
لەبن بەزەی پـــەتی سێــدارا.
پـــڕ بەدەم ئەڵێم:نەفرەت لەزاڵم
ئـەبێ ڕۆژێ بێ, گشتیان ڕاماڵم.


***

لـەبــۆن و قــــرچەی ھەڵپڕوزانا "
لەناو عەزابی ســـەختی زیندانا
لەتاو ئەشکەنجەو زەلیلی و ژانا
تەنانەت لە دوا ھەنـاسەی مانا"
پـــڕ بەدەم ئەڵێم:نەفرەت لەزاڵم
ئـەبێ ڕۆژێ بێ, گشتیان ڕاماڵم.

***

لەتاو پەستان و زەخـتی دەرونا
لەکونە مـــــەرگی , منی زەبونا
لەخـەمـــی تەمەن بەفیڕۆ چونا
ھەتا دواچرکەش ,کەوام لەبوونا
پـــڕ بەدەم ئەڵێم:نەفرەت لەزاڵم
ئـەبێ ڕۆژێ بێ, گشتیان ڕاماڵم.

-یاخی-

١.٨.٢٠١٤(سلێمانی)

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق