Pages

الخميس، 14 أغسطس 2014

هۆ مەلاى گێل.........(هۆنراوە)

ھۆ مەلاى گێل...
عەمامەکەی سەرت دانێ!
مێزەرەکەشت داکەنە...
چوونکە ھەموو کەس ئەزانێ..
کەمێزەرێ
بۆ سەر کەرێ
یا حەیوانێ..
نەبوە و نابێ و ناڕەسەنە...

*** *** ***

ھۆ مەلاى گێل...
باش بزانە ..ئەم پەیامە..
نەمێزەرە ,نەجبەیە,نەعەمامە..
عەقیدەیە"حوکمە"یاسایە"بەرنامە"..
کەتۆ ھیچیانت تیا نیە؟
شەرمە !واللە ی حەرامە ؟..
بویتەتە بار ,بەسەر ئەم دینی ئیسلامە؟.


*** *** ***

ھۆ مەلاى گێل...
بە خوێندنی دوو دێڕ قورئان
کاتێ بۆ ناوبانگ" ئەی خوێنی و
ھەندێکی پێ ئەخەڵەتێنیو
خۆت بە پیاو چاک ئەشوپھێنی و
لەملاشەوە بە مەجبوری
قەیتان بۆ (طاغوت)ئەدوری و
چیشی بوێ ئەیشەرعێنی و
لای ئەوان پیاو و ڕوو سووری؟
دە واللە لە ئیسلا م دوری!!.

*** *** ***

ھۆ مەلاى گێل...
عەمامە پیس!...
بۆ (فاسق)ێک وەک و ئیبلیس...
بویتە پاسەوان و شوێنی؟و
وەکو سەگ"بۆی ئەحەپێنی و
بۆ دوسێ کیس...
لیرەو ئاڵتون
یاسای خوای بۆ ئەگونجێنی و
ڕسوا و زەبون!
تۆی جاشی ھێزێکی مەلعون"
دڕک لەڕێی دین
ئەچەقێنی.

-یاخی-
٢٢.٧.٢٠١٤

تێبینى/ براى شاعیر نوسیبووى (هۆ مەلا گیان)..بەڵام دیارە بە بێ پرسى گۆریمان بەو ووشەى تر..کە هەر ئەوە قابیلى ئەو جۆرە مەلایانەیە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق