Pages

السبت، 1 مارس 2014

بۆ دڵ کوێرێکى وەک تۆم هەڵگرتووە...

کابرایەکى نابینا لە شەوێکى تاریکدا گۆزەیەکى بە دەستەوە گرتبوو تا بیبات ئاوى پێ بهێنێت..بە دەستەکەى تریشى چرایەکى هەڵگرتبوو...

کەسێک لێى پرسى: هۆ کابراى نابینا..خۆ تۆ چاوت لە هیچ نییە...چرات بۆ چى هێناوە؟.!!
کابراى نابینا وەڵامى دایەوە:

بۆ کەسێکى دڵ کوێرى وەک تۆم هەڵگرتووە نەکو نەمبینیت خۆت بدەى پێماو گۆزەکەم بشکێنیت...!!!

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق