ئەگەر تەکبیرکەرت مام وەسمان بێت..!!..ناونیشانى ئەم بەسەرهاتەیە کە مامۆستا ئیسماعیل سوسەیى دەیگێڕێتەوە..ڕێک حاڵى ئەمڕۆى کوردستانت دێنێتە پێش چاو کە کۆمەڵە کەسێکى بودەڵە بە هۆى بێ دەنگى و بێ هەڵوێستى میللەتێکى خەوتووەوە بونەتە کوێخا بەسەر سەرى ئەم وڵاتەوەو هەر ڕۆژەى بە ئارەزوى خۆیان تۆپانێ بە خەڵکى دەکەن...Pages
▼
السبت، 28 نوفمبر 2015
ڕێک حاڵى ئێمە ئەمڕۆ بەم جۆرەیە...!!
ئەگەر تەکبیرکەرت مام وەسمان بێت..!!..ناونیشانى ئەم بەسەرهاتەیە کە مامۆستا ئیسماعیل سوسەیى دەیگێڕێتەوە..ڕێک حاڵى ئەمڕۆى کوردستانت دێنێتە پێش چاو کە کۆمەڵە کەسێکى بودەڵە بە هۆى بێ دەنگى و بێ هەڵوێستى میللەتێکى خەوتووەوە بونەتە کوێخا بەسەر سەرى ئەم وڵاتەوەو هەر ڕۆژەى بە ئارەزوى خۆیان تۆپانێ بە خەڵکى دەکەن...ڕوسیا بەم جۆرە سوریا ئاگر باران دەکات..
هەرچى چەکە لەسەر موسڵمانانى ستەمدیدەى سوریا تاقیکرایەوە...هەموو بۆمب و موشەکێکیان پێوەنرا..هیچ یەکێک لەم کارانە پێچەوانەى مافى مرۆڤ نەبوو..!!! چونکە لاى ئەهلى کوفر موسڵمانان مرۆڤ نین...!! خۆ ئەگەر سەگێک لە سەگەکانى جولەکە بتۆپێت لە پێشا بەناو زاناکانى ناو موسڵمانان فرمێسکى بۆ دەڕژن و ووتارى لەسەر دەدەن....شاعیر زۆر ڕاستى ووتوە کە دەڵێت:
قتل امرئٍ في غابةٍ جريمةٌ لا تُغتَفر
وقتل شعبٍ آمنٍ مسأَلةٌ فيها نظرئەمەى دەیبینیت ئاهەنگ و خۆشى نییە...بەڵکو موشەکباران کردنى شارى ئیدلەبى سوریایە بە بۆمبى فسفۆرى و هێشویى.....حسبنا الله ونعم الوکیل
جارێکیتر لە سلێمانى سوکایەتى کرا بە حیجاب و نیقاب....
ڕۆژى 25/11/2015 دەرون نەخۆشەکانى بن باڵى عەلمانییەتى کوفرو ئیلحاد شانۆییەکیان دژ بە حیجاب و نیقاب نمایش کرد...ئەم نمایشە پەیمانگاى بەناو هونەرە جوانەکانى ئەنجامیدا لە شارى سلێمانى..شارى پڕ لە مەلاو حاجى و دەیان مل پانى پارەخۆرى بەناو ئەندام پەرلەمانى ئیسلامى کە تا دوێنێ دەنگى عەوامانیان دەدزى تا دەنگیان پێ بدەن بە پاساوى ئەوەى گوایە دیفاع لە دینیان دەکەن..
ئەم شانۆییە پڕ لە کوفرییە ناونرابوو (پێرفۆرمانسێک)لە ڕۆژى جیهانى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى و دژ بە پۆشینى حیجاب و نیقاب ئەنجامدراو مامۆتایەکى پەیمانگا بە ناوى (خۆشى شەوقى) سەرپەرشتى نمایشەکەى دەکرد کە کەسایەتییەکى نزیکە لە هێرۆ ئیبراهیم ى یەکێتى...
شایەنى باسە وێڕاى هەموو ئەم کوفرە بەواح و ئاشکرانەى عەلمانییەکان ئەنجامى ئەدەن هێشتا لە لایەن کۆمەڵێک لە بەناو سەلەفى ناسراو بە مەدخەلییەوە بە وەلى ئەمر ناودەبرین...الخميس، 26 نوفمبر 2015
نوێنەرێكی سەر بە حیزبی نوری بەناو سەلەفی دەڵێ: سیسی شوێن مەنهەجی پێغەمبەران كەوتووە..!!
لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەی (الوطن)دا یەكێك لە كاندیدە سەركەوتووەكانی سەر بە حیزبی نوری میصری سەرقاڵی كاروبارە رەسمییەكانێتی بۆ چوونە ناو پەرلەمان..ئەم كاندیدە بەناو سەلەفییە دەڵێ: سەرۆكی نیزامی میصری عبدالفتاح السیسی(دەست سوور بە خوێنی سەدان موسڵمان) شوێن مەنهەجی پێغەمبەران كەوتووە لە سیاسەتە حەكیمەكانیدا, چونكە ئەو لە كاتی پێویست بوونی توندیدا توندی بەكار دەهێنێت و لەكاتی پێویست بوونی نەرمیشدا نەرمی...!!!
ڤیدیۆ: جارێکیتر مەحمود سەنگاوى سوکایەتى دەکات بە ئیسلام و کەسیش نییە چغەیەکى لێ بکات..!!
مەحمود سەنگاوى بەرپرسى سەربازى و فەرماندەیەکى سەر بە یەکێتى لە دیمانەیەکدا لە بەرنامەى تاووتوێ لە کەناڵى نالیا زۆر بە ئاشکرا سوکایەتى دەکات بە ئیسلام..شەوى 21/11/2015 لە باسى هەڵویستى یەکێتى دەربارەى شەنگال و حەشدى شەعبى مەحمود سەنگاوى ناسراو بە خولە ژەنگاوى ووتى لەسەردەمى هاتنى ئیسلامدا بەسەر هەموو کورددا هاتووە و ئیسلام هەموو کوردى زیندەبەچاڵ کردووەو هەمووى کوشتووە...
ووتیشى با ئینسان گوێ لە ووتەکانى عبدالرحمن صدیق بگرێت بزانێت وا بووە یان وا نەبووە؟!.....الأربعاء، 25 نوفمبر 2015
بە ڤیدیۆ: زیندەبەچاڵ کردنى کچۆڵە لەم سەردەمەدا..!!
سەردەمى نەفامى پێش هاتنى ئیسلام ئەگەر پیاوێک هەواڵیان پێ بدایە کە هاوسەرەکەى کچى بووە خێرا ڕووى تێکدەچوو وە نەیدەزانى چۆن خۆى لە خەڵکى بشارێتەوە چونکە بە شەرمەزارى دەزانى و بە لاەوە عەیبە بوو..تا لە کۆتاییدا زۆر جار بڕیارى زیندە بەچاڵ کردنى دەداو دەیکوشت..!!بەڵام کاتێک ئیسلام هات ئەم جەریمە قێزەونەى حەرام کردوو ڕێزى کچانى گەڕاندەوە...
بەڵام زۆر بە داخەوە لەم سەردەمەدا هێشتاکە کەسانێک ماون کە بە بوونى کچ بێزارن و وەک سەردەمى نەفامى هەوڵى زیندەبەچاڵکردنى دەدەن بەڵام بەم شێوەیە:لە بێژنگ دەدرێن.....!
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) قَالَ: « كَيْفَ بِكُمْ وَبِزَمَانٍ ». أَوْ « يُوشِكُ أَنْ يَأْتِىَ زَمَانٌ يُغَرْبَلُ النَّاسُ فِيهِ غَرْبَلَةً, تَبْقَى حُثَالَةٌ مِنَ النَّاسِ قَدْ مَرِجَتْ عُهُودُهُمْ وَأَمَانَاتُهُمْ وَاخْتَلَفُوا فَكَانُوا هَكَذَا ». وَشَبَّكَ بَيْنَ أَصَابِعِهِ. فَقَالُوا: وَكَيْفَ بِنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: « تَأْخُذُونَ مَا تَعْرِفُونَ, وَتَذَرُونَ مَا تُنْكِرُونَ, وَتُقْبِلُونَ عَلَى أَمْرِ خَاصَّتِكُمْ, وَتَذَرُونَ أَمْرَ عَامَّتِكُمْ». ابوداود(4344) وأحمد في المسند والحاكم في المستدرك والبيهقي وصححه الألباني في صحيح الجامع(4594)و (8185), و الصحيحة(205).واتە: نزیكە زەمانێك بێت بەسەرتاندا بەهۆی تاقیكردنەوەكانەوە خەڵكی لە بێژەنگ بدرێت تیایداو تا وای لێ دێت تەنها كۆتەڵەو پۆخڵەو خراپەكان بمێننەوە كە پەیمان و ئەمانەتەكانیان تێكەڵاو كردووەو خراپ بووە(واتە هەردەمەی لەسەر پەیمان و بەڵێنێكن و زوو زوو دەیشكێنن), (وەدەچن بەناو یەكداو لەیەكتر جیاناكرێنەوە بەجۆرێك) بە وێنەی ئەمەیان لێ دێت: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) پەنجەكانی كرد بە ناو یەكدا.
وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا كاتێ ئەمە ڕوویدا ئێمە لەو ڕۆژەدا چۆن بین و فەرمانی چیمان پێ دەكەیت؟
فەرموی: ئەو شتەی بە چاك و باشی دەزانن وەری دەگرن و ئەوەشی بە خراپی دەزانن وازی لێ دەهێنن و ڕوو دەكەنە كاروباری تایبەتی خۆتان و خەریكی چاكردنی خۆتان و كەسوكارتان دەبن و چاكردن و خەریك بوون بە كاری عامی خەڵك واز لێ دێنن.
بڕوانە شەرحی فەرمودەكە لە (عون المعبود شرح سنن أبي داود) محمد شمس الحق العظيم آبادي أبو الطيب11/334.
الأربعاء، 11 نوفمبر 2015
وێنهیهك و بهڵگهیهك: سهگ هاسپه هاسپێتی!!

چهندان ئاماژهی زانستی سهرنج راكێش ههیه كه قورئان ئاماژهی پێداوه, لهوانه ئهم لێكچواندنه بۆ ئهو كهسهی كه خۆی له ئایهتهكانی خوای گةوره داڕنی و لێی دوور كهوتهوه:
خوای گهوره نیعمهتێكی گةورهی پێ به خشیوین كه بریتییه له پێست, كه چهندان ڕێچكهی تایبهتی تێدایه بۆ ئارهق كردنهوهو رێكخستنی پلهی گهرمی لاشهو بۆ پاراستنی له میكرۆبهكان, بهڵام خوای گهوره ئهم نیعمهتهی نهداوه به سهگ بۆیه دهبینین لهسهر لاشهی تهنها چهند كونیلهیهكی كهمی تێدایه بۆیه بهردهوام هاسپه هاسپ دهكات و زمان دهردهكێشێت تا گهرمی لهشی ڕێكبخات.
خوای گهوره نیعمهتێكی گةورهی پێ به خشیوین كه بریتییه له پێست, كه چهندان ڕێچكهی تایبهتی تێدایه بۆ ئارهق كردنهوهو رێكخستنی پلهی گهرمی لاشهو بۆ پاراستنی له میكرۆبهكان, بهڵام خوای گهوره ئهم نیعمهتهی نهداوه به سهگ بۆیه دهبینین لهسهر لاشهی تهنها چهند كونیلهیهكی كهمی تێدایه بۆیه بهردهوام هاسپه هاسپ دهكات و زمان دهردهكێشێت تا گهرمی لهشی ڕێكبخات.
وێنهی بهچكه سهگێك تهمهنی تهنها 36 رۆژه, دوای چاودێری كردنی زانایان بۆیان دهركهوتووه كه لهناو سكی دایكهكهیداو دوای چهند رۆژێكی كهم له دروستبوونی دهست دهكات به هاسپه هاسپ .!!!
ئهم زانیارییهش لهسهردی پێغهمبهری خوادا هیچ كهسێك نهیدهزانی, بهڵام قورئانی پیرۆز له نمونه هێنانهوهیهكی زۆر جواندا باسی كردووهو تهئكیدی لهسهر ئهوه كردۆتهوه كه ئهو كهسهی خۆی له ئایاتهكانی خوای گهروه دادهڕنێت و دوور دهكهوێتهوه لێی وهك ئهو كهسه وایه كه پێستهكهی داماڵرێت و وهك سهگێكی لێ دێت كه پێویسته بهردهوام ههسپه ههسپ بكات تا تهعویزی پێسته داماڵراوهكهی بكاتهوه!! خوای گهروهش دهفهرموێت
(وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الّذِيَ آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانْسَلَخَ مِنْهَا) [الأعراف: 175]،
(وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الّذِيَ آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانْسَلَخَ مِنْهَا) [الأعراف: 175]،
ئهی پێغهمبهر! (صلی الله علیه وسلم) دهنگ و باسی ئهوكهسه سهر لێشواوهیان بۆ بخوێنه كه بهڵگهو نیشانهی خۆمانمان پێدا. خۆی لێداڕنین و یهخهی لێ ههڵتهكاندن" واته: خۆی كافر كردو نهگهڕایهوه بۆ ههق"
پاشان دهفهرموێت: (فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث) [الأعراف: 176]
نهزیلهو نموونهی ئهو جۆرهكهسانه-له پهستییدا-وهك نهزیلهی ئهو سهگه هاره وایه ئهگهر تاری بنێیت و بۆی بچیت ، ئهوله ماندوویی خۆیدا زمانت لێ دهردهكێشێ و ئهگهر وازیشی لێ بهێنی، ههر زمان دهردێنێ و، خهریكی هاسكه هاسكی خۆی دهبێ."واته: ههر زۆرت بۆ هێنا ههڵدێ و هاسكه هاسكی پێ دهكهوێ، وازیشت لێ هێنا ههروایهو دێته سهرت! ئهو كهسهیش كه خۆی بوارد له ئایهتهكانی خوا، بزانێ یان نهزانێ، سروشتی تێكچووهو قهت ناگۆڕێ و، ههر سووكهو ههر ڕۆژهی لهلایهكه ..
پاك و بێ نوقسانی شایستهی خوای گهورهیه!
نوسینی: عبدالدائم الكحیل
و. مامۆستا حهمزه بهرزنجی
السبت، 7 نوفمبر 2015
لە مێژووى پڕ لە سەروەرییەوە: ئەو زانایەى حاکمێکى لەکارخست..!!
ژیاننامەى پێشەوایانى فیقه نمونەیەکى زیندوو بووە لەسەر ئەنجامدانى ئیصلاح لە خۆیان و چاکردنى چواردەوریان, وە چاکسازییان تەنها لە بوارى فێرکردن و ئامۆژگارى و ڕێنماییدا نەبووە و بەس, بەڵکو زۆربەى لایەنەکانى تریشیان بە چاکترین شێوە گرتووە, هەر لەبەر ئەمەش بووە خەڵکى خۆشى ویستوون و ڕێزو پلەو پایەیان هەبووە لە چاوى ئوممەتدا.چونکە بەڕاستى شوانى بێ نەوایان بوون و ئەمینى سامانى خێرو زەکات و سەرپەرشتیارى کارەکان بوون, ئەوپەڕى توانایان دەخستە گەڕ بۆ خزمەتى خەڵک و تکایان بۆیان دەکرد لاى کاربەدەستانیان...
لەو نمونانەش : کاتێ سوڵطان عبدالحق المرینی(ت869ك) وەک عقوبەیەک دوو حاکمى جولەکەى کردە کاربەدەستى شارى (فاس), دوو جولەکەکەش دەستیان کرد بە ناڕەحەت کردنى دانیشتوانەکەى وەک سزاو عقوبەیەک, ئیتر خەڵکى لە خەطیبى قورەوییەکان کۆبونەوە کە ناوى (أبی فارس عبدالعزیز بن موسى الوریاکلی-880ک) بوو, زانایەکى زۆر هەقبێژ بوو خۆى دەهاوێشتە ناو ناڕەحەتییەوە لەسەر ووتنى هەق و گوێى پێ نەدەدا, ووتیان: نابینیت ئێمە کەوتوینەتە ناو چ زەلیلییەکەوەو چۆن جولەکە کراوەتە کاربەدەستى موسڵمانان و یارییان پێ ئەکات تا کار گەیشتۆتە ئەوەى کە بیستوتە؟
ئایا ئەو زانایە چى کرد؟
ئایا هەستا ئاگادارى کردنەوە لە فیتنەى دەرچوون لە کاربەدەست و حاکم؟
ئایا ئەو دەقانەى بۆ هێنان کە باس لە فەزڵ و پلەو پایەى ئەمن و ئاشتى و واجبێتى گوێڕایەڵى کردن دەکات هەتا بە وێنەى لایلایەى دایک بۆ کۆرپەکەى هێوریان بکاتەوە پێى؟
بەڵکو قسەى خەڵکەکە کارى تێ کردو هانى دان تا جولەکەکە لەناوبەرن و گوێڕایەڵى کردنى بۆ عبدالحق لەکارخست و پێى ووتن بەیعەت بدەن بە (الشریف أبی عبداله), ئەوانیش بەگوێیان کرد و شەریفیان بانگ کردو بەیعەتیان دایەو هەموویان لێى کۆبونەوەو بەمەش (الوریاکلی) کاربەدەستى (مەرینییەکانى) سەرەوژێر کرد.
ئەم بەسەرهاتەو هاووێنەکانى تەنها کارى فەقیهەکە نەبووەو بەس, بەڵکو هەڵپەکردنى خەڵکەکەش کاریگەرى هەبووە, چونکە ئەو کات خەڵکیش تەنها بەو کەسانە ڕازى دەبوون کە خاوەنى ئەمانەت و پتەوییە.
الجمعة، 6 نوفمبر 2015
ئهندامی پێشووی سهركردایهتی كۆمهڵ: پهیوهندیمان لهگهڵ بهعس ههبووه
شهوی ڕابردوو له میانهی بهشداری له بهرنامهی تاوتوێ له كهناڵی NRT مشیر گهڵاڵی ئهندامی پێشووی سهركردایهتی كۆمهڵ ڕایگهیاند پهیوهندیمان لهگهڵ بهعس ههبووه ووتی بۆچی ڕهوابیت بۆحیزبهكانی تر بۆ ئێمه ڕهوانهبێت.ئهم قسانهی موشیر گهڵاڵی دهرخهری ئهو ڕاستیهن كه دهمێكه دهشاردرێنهوه كه ههندێ لهقیادهكانی ئێستای كۆمهڵ سهردهمێك پهیوهندیان بهستبوو لهگهڵ ڕژێمی بهعس بهبێ ئاگاداری ڕابهری گشتی بزووتنهوهی ئیسلامی و مهكتهبی سیاسی ،وه ئهم قسانهی موشیر گهڵاڵی به تهواو كهروو پشتیوانی بههێزی قسهكانی ئیحسان علی عبدالعزیز دادهنرێت كه دهمێكه ئاماژهی داوه بهوهی كه كهسانێك لهڕابردوو پهیوهندی ژێربهژێریان ههبووه لهگهڵ ڕژێمی عهفلهقی سهدام حسین و بۆئهوهش ئامادهی خۆی نیشاندا كه ئامادهیه بچێته بهردهم دادگای شهرعی بۆ سهلماندی ڕاستی قسهكانی.
الاثنين، 2 نوفمبر 2015
دوای ئەوەی کچەکەی دەبەنە ناو یەپەژە و رێگەی نادەن سەردانی بکا لە بەردەم بینای بەناو حکومەتی کوبانی ئاگرى لە خۆى بەردا...
(فیصل مجو هجانو) خەڵکی کۆبانێ بوو دوای ئەوەی هێزەکانی یەپەگە دوو کوڕی هەڵدەخەڵەتێنن و دەیانبەنە ناو ڕیزەکانیانەوە, بە بیانووی تەجنیدی زۆرە ملێ کچەکەشی دەبەنە ناو یەپەژە,
ئەویش چەندین جار هەوڵیدا کچەکەی بگەڕێنێتەوە بەڵام بێ سوود بوو چونکە بەرپرسانی ئەو حیزبە مافیایە نەیانهێشت بیبینێت, ئەویش لە تاوا لە بەردەم بینای ناوەندی بەناو حکومەتی خۆبەڕێوەبەری کۆبانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا..
ئەویش چەندین جار هەوڵیدا کچەکەی بگەڕێنێتەوە بەڵام بێ سوود بوو چونکە بەرپرسانی ئەو حیزبە مافیایە نەیانهێشت بیبینێت, ئەویش لە تاوا لە بەردەم بینای ناوەندی بەناو حکومەتی خۆبەڕێوەبەری کۆبانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا..
بۆ تیمار کردن فەیصەل دەبرێتە تورکیا, دوای چەند ڕۆژێک لە ئازاری سوتاوی جەستەو سوتاوی هەناوی لە خەفەتی کچەکەی دوێنێ 1/11/2015 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئۆرفای تورکیا وەفاتی کرد...
شایەنى باسە لە بەر بە زۆرە ملێ بردن و کردنیان بە شەڕڤان و بەکوشتن دانیان..چەندان خێزانى ڕۆژئاوا ماڵوحاڵیان جێ هێشتووەو بەرەو تورکیا هەڵهاتوونالأحد، 1 نوفمبر 2015
پەیوەندیەکی تەلەفونی توشی شۆکی کردم ئەم شەو!
باوەڕ ناکەم تۆش وەك من بەئاسانی باوەڕ بکەیت!
ئەم شەو زەنگی مۆبایلەکەم لێی داو کاتێك هەڵم گرت ژمارەیەك بو لە هەرێمی کوردستانەوە نازانم چۆن بو هەڵم گرت؟ خۆشم بەلامەوە سەیر بو بەڕاستی!، چونکە ژمارەم بڵاو نەکردۆتەوەو زۆر بەکەمیش پەیوەندی نەناس هەڵدەگرم!.بەڵام دڵنیام ئەم جارەیان ویستی خوا وابو دەبێت هەڵی گرم، بەڵام چیم بیست، خوایە پەنا بەتۆ دەگرم و داواکارم کەوا گەنجەکانمان بپارێزێت لەفیتنەی ئارەزوو شەهەوات یارب العالمین.
دەنگێکی بەحەسرەت و قوڕگ پڕ گریان و چاو پڕ فرمێسك ، پاش سەلام کردن وتی" مامۆستا چەند وتەیەکی شەرمەزاری دەڵێم لەخزمەتان دا بەس تخوا توڕە مەبە لێم و دایمەخەوە بەسەرما!
منیش وتم زۆرباشە برا بەڕێزەکەم بەڵام دەکرێت بزانم لەگەڵ کێدا قسەدەکەم؟
وتی" نا مامۆستا ناکرێت بەخوا ناکرێت و لەکەسێکی نزیك وەرم گرتووە ژمارەکەت!
وتم" ئاخر نابێت براگیان بۆ دواڕۆژ بزانم لەگەڵ کێ دا قسەم کردووە؟
وتی" نا بەهیچ شێوەیەك چونکە باسەکەم زۆر ئابڕوبەرانەیەو لەسەرووی سروشتی مرۆڤایەتیەوەیەو نامەوێت کەس بم ناسێت!
خێرا ڕام گۆڕاو زانیم ئەویش یەکێکە لەقوربانیەکانی دەستی شەیتان و هەواو نەفس و بەپەلە وتم" ئێستا تێگەشتم برا خۆشەویستەکەم ، چۆن لێت توڕە دەبم لەکاتێکدا ئێستا لەهەموو کەس زیاتر پێویستت بە یارمەتی یە!،دەك قوڕ بەسەرم بێت، تۆ هاتبێتی بۆ تەوبەو گەڕانەوە بۆ لای خواو منیش لێت توڕەبم!
بەڵام زۆرت لەسەر دەکەوێت بەوشێوەیە ، بەڕێگەی فەیس بوك یان نێت با قسە بکەین!.
وتی" نا بەخوا هەموویم داخستوەو هەرچی تەکنەلۆجیایە فڕێم داوە!
وتم" باشە فەرموو براگیان دەست پێ بکە با لەسەرت نەکەوێت!
وتی" مامۆستا ئاخر ناتوانم بەخوا زۆر قورسە تاوانەکە!
وتم" ئایا هێندەی نێوان ئاسمان و زەوی گەورەیە؟
وتی" زۆر قێزەونە نازانم چۆن بیڵێم!
ئیتر هەندێك ئامۆژگاری و ئایەتی لێبوردەی خوام دا بەگوێی دا تا بێتەوە سەرخۆ کەمێك و بچێتە سەر ئەسڵی باسەکە!
وتی" توشی تاوانی مەحرەم بوم و نەیتوانی زیاتر ڕونی بکاتەوە!
وتم" لاحول ولا قوة إلا بالله ، ئایا زینات لەگەڵ دایك یان خوشك یان پور یان کێت دا کردووە؟
وتی" سوپاس بۆ خوا زینام نەکردووە هێشتا!، تەنها دەست بازی و شەهوەتمان بەتاڵ کردۆتەوە بەیەك!
خێرا کەمێك هەناسەم بۆ گەڕایەوەو وتم" سوپاس بۆ خوای گەورە برا بەڕێزەکەم، دەکرێت بزانم باسەکە چۆنە؟
وتی" بەڵێ ، ئەو ئافرەتە ئێستا وەك نامەحرەم وایە بۆم نەك مەحرەم! ، ئەویش کچی براکەمەو برازامەو خوێندکاریشەو کاریگەری دەوروبەری خراپی لەسەرە!
ئەی هاوار من چی دەبیستم لەهەرێمی کوردستان!، سوێند بەخوا ئەم ڕووداوە ئەم شەوی ڕابردوو بەگوێی خۆم بیستم و هیچی زیادو کەم نی یە!
وتم" ئایا کچەژە خۆی ڕازی بوە بەوکارە؟
وتی" بێگومان ئەو وای لێکردوم و دەم وروژێنێت و گیرۆدەی کردوم و ، توانای مادیشم نیە بۆ ژن هێنان و کێشەکەشمان ئەوەیە لەماڵێکدا دەژین پێکەوەو نازانم چی بکەم!
پاش ئەوە دەستم کرد بە ئامۆژگاری کردنی و پیشاندانی ڕێگای تەوبەو ئەویش بەس دەگریا!
داوام لێکرد کە بەزوترین کات تەوبە بکات مادەم توشی زینا نەبوە سوپاسی خوا بکات و چونکە گەر زینالەگەڵ مەحرەمی دا بکات ئەوکارە لەزینا گەورەترەو ، ئاشکرابونیشی خەسارەت مەندی دونیاو ئاخیرەتە!
وتیشم" دەبێت ئامۆژگاری کچەکە بکەیت کە ئێمە بۆ یەك ناگونجێین و نابین بەهیچ پێوەرێك بۆی باشترە تەوبە بکات و دووربکەوێتەوە لەو غەریزە پیسە شەیتانیە، وە با زەواج بکات و بەزوترین کات، چونکە گەر ئەمڕۆش ئاشکرا نەبن بەیانی ئاشکرا دەبن و دونیاو ئاخیرەتیشتان دەفەوتێت پێکەوە!.
وە براکەشی ئاگادار بکاتەوە بە ئاقڵانە کە کچەکەی گەورە بوەو پێویستی بەشوکردنە تا کەسێکی تری نەهێناوەتە ژێر باری تاوان!
بۆ خۆشت دەبێت ئەو ماڵە بەجێ بهێڵیت بەزوترین کات، بڕۆیت بۆ شارێکی تر لەوێ ئیش و کار پەیدابکەو پشت بەخوای خۆت ببەستە دڵنیابە مادەشت دێتە دەست و ژیانی هاوسەرگیریش دروست دەکەیت بەس نیەتت بۆ خوا بێت!
لەکۆتایی دا وتی" سوپاس بۆ خوا ماوەیەکی زۆرە هەموو قسەیەكم لێ دابڕیوەو ناشمەوێت بیبینم لەناو ماڵ دا، ئیتر داوای کەمێك ئامۆژگاری کرد ، کەچۆن بکات تا زیاتر باوەڕی بەخوا بۆ دروست بێتەوە چونکە ئەوکارە کاریگەری لە بیروباوەڕیشی کردبوو خوا پەنامان بدات!
پاش ئامۆژگاری کردن کۆتاییمان بە پەیوەندیەکە هێناو، منیش لەسەر بێتاقەتی خۆم بۆ خوشکە بەڕێزەکەم ، هێندەی تر بەچۆك دا کەوتم و توشی شۆك بوم!
داواکارم لەخوای گەورە هیدایەتی ئەم گەنجەو برازاکەشی سەرجەم ئەوانەشی کەوتونەتە نێو تاوانی زینا لەگەنجەکانمان بدات و ، بیان پاریزێت لەفرت و فێڵی شەیتان و هەواو ئارەزوو کە بەڕاستی وەك پیساییەکە لەکاتی تەنگاویدا بەدوای کونێکدا دەگەڕێیت تا خۆت خاڵی بکەیتەوە!.
هیوادارم ئەم ڕوداوە دڵە بێ ئاگاکان ڕابچڵەکێنێت و بزانن چی کارەساتیك دەگوزەرێت لەناو خاك و ئاوی مسوڵمانان دا، بەسپۆنسەری وەلی خەمرە بێ ئابڕوەکان!
تێبینی" گێڕانەوەی ئەم ڕوداوانە تەنها بۆ سودو پەندو ئامۆژگاریەو سوێند بەخوا خاکیش ناو و وە شوێن و مەکانی ئەوکەسانەمان لێ نابیستێت پشتیوان بەخوا لەخزمەتی هەموو تەوبەکارێکداین!
لەگەڵ ڕێزی براتان" ڕەنج شێخانی













