Pages

الثلاثاء، 29 سبتمبر 2015

لەگەڵ هاتنى پاییزدا..کۆمەڵیش بەردەوامە لە هەڵوەرین...!!

دواى زیاد بوونى قەیرانەکانى ناو کۆمەڵ و زیاد بوونى دەنگە ناڕازییەکان..ئەویش بە هۆى ئەو هەموو ناشەرعى و مەوقیفە پڕ لە تەنازولانەى تا ئێستا کۆمەڵێکى زۆرى کادێرو بانگخواز دەستیان لە کۆمەڵ کیشانەوەتەوە..

کۆتا کەسیش ئارام تاڵەبانى كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو کە لەگەڵ هاتنى جەژنى قوربان و جەژنە پیرۆزە کردندا پۆستێکى بڵاو کردەوەو وازهێنانى خۆى ڕاگەیان...
ئارام تاڵەبانى لە هەڵبژاردنى ڕابووردوودا کاندیدى کۆمەڵ بوو بۆ پەرلەمانى عێراق و دەرنەچوو..
وە ئەندامى ئەو دەستەیە بوو کە بەنوێنەرایەتى کۆمەڵ چوونە تەعزێى حسێن مەنصور و سەرەخۆشییان لە یەکێتى کرد بە بۆنەى کوژرانییەوە. کە ئەمەش بووە هۆى بڵاو بوونەوەى زیاترى دەنگە ناڕازییەکانى ناو کۆمەڵ.




ئەمجارەش وەلى ئەمرمان لەم شوێنە دۆزییەوە..!!!

ئەمە وەلى ئەمرە یان نۆکەرى گاورو جولەکە..!!
ئێوە هەرگیز ئەم کابرا ئێکسپایەر بووەتان بینیوە سەردانێکى نیفاقانەى مەلاکان بکات؟!..بە پێچەوانەوە هەر بینیومانە مەلا خۆفرۆشەکان چونەتە خزمەتى..!!!

بەڵام وەرن ببینن چۆن لە خزمەت گاورەکاندایە...
دیمەنى مەسعود بارزانى..لەکاتى سەردانى کردنى (مار کۆرکیس) پاتریارکى کڵێساى ڕۆژهەڵاتى ئاشوورییەکان لە کڵێساى مار یوحەننا لە شارۆچکەى عەینکاوە لە هەولێر..28/9/2015.








ئیحسان عەلى عبدالعزیز گۆمەکەى شڵەقاندەوەو ئەمجارە بەڵگە بڵاو دەکاتەوە...!!

ئیحسان عەلى عبدالعزیز لە بابەتێکى نوێیدا کە لە پەیجەکەکەى خۆى بڵاوى کردۆتە..مەلەف و مەسەلەیەکى زۆر سامناکى جوڵاندووە کە بریتییە لە پەیوەندى عەلى باپیر بە یەکێتییەوەو وەرگرتنى پارە..!!...هەروەک ئیحسان بەڵێن دەدات بە زنجیرە شتى تر بڵاوبکاتەوە...

دەقى بابەتەکە وەک خۆى:

با ڕاستیەكان ئاشكرابن..!
خوشكان و برایانی بەرێزم، موسڵمانانی حەق دۆست...
زۆرمان لێدوان و رونكردنەوەداو زۆریش بەڵگەمان باس كرد لەسەر هەبوونی ئەو خیانەتە گەورەیەی كە عەلی باپیر بەرامبەر رابوونی ئیسلامی و موسڵمانانی كوردستان ئەنجامیداو وە داواشمان كرد لەهەر كەناڵ و مزگەوت و شوێنێك كە خۆی دەیەوێت رووبەروو ببینەوەو ئەو خیانەتانەی كە كردویەتی باسی بكەین و ئەویش لە دادگایەكی شەرعیدا وە هەر وەڵامێكی هەبو بیداتەوە .
لێرەو لەوێ‌ داوای ئەوەمان لێكرا ئیتر سەردەمی خستنە رووی بەڵگەو دۆكیۆمێنت و دەستنووس و وێنەو تۆماری دەنگیەو ئێمەش پشت بە الله بە زنجیرەو بە بەڵگەی حاشا هەڵنەگر بەڵگەكان بڵاو دەكەینەوە.
بەرێزان، حیزبی بەعس تەنها لایەنێك نەبوو كە عەلی باپیر هەوڵی دابێـت بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی لەناو برزووتنەوەدا بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پۆستی ئەمیرایەتی و كورسی و وەشاندنی خەنجەری ژەهراوی لە هەناوی رابوونی ئیسلامی كوردستان و شكاندنی بەیعەت و هەیبەتی ئیسلامی لە كوردستان و خیانەت كردن لە رابەرو سەردایەتی و ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی.!
لای هەمووان ئاشكرایە یەكەم كێشەی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان ناوبراو دروستی كرد و هەمووان دەزانن كە عەلی باپیر نامەی نووسی بۆ مام جەلال و دەستەواژەی (السلام علی من التبع الهدی!) بۆ نووسی و دواتر بوە هۆی گرژی و ئاڵۆزی و دوای ئەوەش شەڕی نەخوازراوی نێوان ئێمەو یەكێـتی روویداو لە دوای 1993 و لە كاتی وەستانی ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەو یەكێتی ، ناوبراو هەوڵی خۆنزیكردنەوەی لە یەكێتی داو بۆ ئەوەی خۆی لێیان نزیك بكاتەوە بە جیا لە بزووتنەوە، وە گەیشتە ئەوەی رێكەوتنامەیەكی نهێنی لەگەڵیان ببەستێت وە یەكێتـی هاوكاری (ماددی) بكات بۆ ئەوەی پیگەی لەناو بزووتنەوە بكات و دژایەتی مامۆستا مێزەر سپیەكان بكات و وە ئەویش ئەو ئامادەیە بە هەموو شوێوەیەك هاوكاری ئەوان ببێت لە داهاتوودا دوایی لاوازبوونی بزووتنەوەو رابەرو سەركردایەتیەكەی و ئەم نامەیەش كە دەستنوسی كاك عەلی باپیر خۆیەتی ئەو راستیەی ئێمە دەسەلمێنێت كە چۆن هەمیشە بۆ مەرامی كورسی خیانەتی لە بەیعەت و رابەرو هاوەڵەكانی خۆی كردوە!
ئەمە نامەیەكی عەلی باپیرە كە لە بەرواری 27-8-1995 ناردویەتی بە (محمد رەزا)دا كە ئەو كات بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی بزووتنەوەی ئیسلامی بوو وە كەسێكی نزیكی عەلی باپیر بوو، وە بە ناوبراودا نامە نهێنیەكەی ناردوە بۆ یەكێـتی و ئەوەی كە گرنگە خاڵی سێیەمە كە تێیدا گلەییان لێدەكات كە گوایە بیستویەتی یەكێـتی پارەی داوە بە شێخ محمد بەرزنجی و مەبلەغەكەش (10 یا 30) هەزار دۆلارەو بەشێوەی "كاش" پارەكە دراوە.
لە نامەكەدا عەلی باپیر دڵگران بووەو نوسیویەتی" ئەمە لە دەرەوەی ئەو رێكەوتنامە(اتفاق)ەیە كە هەیەتی لەگەڵ یەكێـتی و ئەویش كە دەبێت هەموو یارمەتیەكی ماددی بەو بدرێت و لەرێگەی ئەوەوە بێت بۆ بەهێزكردن و گەیشتنی بە ئامانجەكەی .!
ئەزیزان، ئیتر خۆتان حوكم بدەن بروا بە كێ‌ دەكەن و پێم وایە كاتێك بەڵگە خرایە روو، هیچ شتێك ناتوانێ‌ بەرەنگاری ببێتەوە مەگەر ئەوانە نەبێت كە دڵیان رەش بوەو هەرگیز نایانەوێ‌ راستیەكان ببین وەك الله دەفەرموێت [إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ (6) خَتَمَ اللّهُ عَلَى قُلُوبِهمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عظِيمٌ]
ئەوەش كاری دەزگاكانی راگەیاندن و زانایانی شەرع و موسڵمانانە كە لەو خیانەتە بكۆڵنەوەو ناوبراو بناسن بە ڕووە ئەسڵیەكەیەوە.!
اللهم فاشهد انی بلغت....
تێبێنی:
یەكەم: ئەگەر عەلی باپیر نكوڵی لەو نامەیە دەكات كە خەتی خۆیەتی، من خۆشحاڵم بەوەی شكاتم لیبَكات لە هەر دادگایەك كە خۆی دەیەوێت وە من ئامادەم نوسخە ئەسڵیەكەی ئەو نامەیەی بخەمە ڕوو.!
دووەم: زۆرم پێ سەیرە هەندێ‌ موسڵمان ئێستاش باس لە (ستر)ی موسڵمان دەكەن كە نازانم بۆ بیر ناكەنەوە كە عەلی باپیر گوناهێكی نەكردوە لە بواری(عبادات) یا هەڵەیەكی نەكردوە كە تەنها خۆی لێی زەرەرمەند بێت و من بیشارمەوە و (ستر)ی بكەم وەك موسڵمانێك و و واجبێك، بەڵكو ئەمە خیانەتێكە لە بە یعەت و وەحدەتی سەف و هەموو موسڵمانان.
ئەوەشتان بیرە كە موسڵمانان یەك بوون و خاوەن چ پێگەو هەیبەت بوون و ناوبراو شەقی خستە نێو موسڵمان و هەمووانی پەرتەوازە كرد.!

ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز

https://www.facebook.com/ehsan.shaikhaliabdulaziz?fref=ts


گومرایی بە ناو قوڕئانیەکان....

بە ناو قوڕئانیەکان ... کە پشتیان لە ڕێباز و فەرمان و ئاکار و ئەخلاقى پێغەمبەر صلى الله علیه و سلم کردوە ... تاقمێکى گومرا و سەر لێ شێواو و سەرگەردان ... مێژویەکى پڕ لە نەفامى و جەهل و نەزانینیان هەیە ...
تاقمێک نین ئیمرۆکە ابلیس لە باوەشى گرت بن وەک بوکەلە یارى بە مێشک و عەقلیان بکات ... هەموو ئەو گەمژیەوە و زەندەقیەى ئەوان خواى پەروەردیگار لە یەک ئایەت بۆ ئێمەى ڕون کردۆتەوە ...((فَإِنْ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ..)) خواى پەروەردیگار ئەفەرموێت ئەگەر وەلامى تۆ نەدەنەوە ئەى محمد صلى الله علیه و سلم ئەوا چاک بزانە ئەوان بە دواى هەوا و هەوست بازى خۆیان ئەکەون ...
گومڕایی بە ناو قورئانيةكان زۆر بە زةقى دیارە کە بریتیى یە لە هەوا پەرستى و بە دوا کەوتنى ئارەزووەکانى خۆیان ... خواى پەروەردیگاریش ئەفەرموێت ((وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنَ اتَّبَعَ هَوَاهُ...)) كێیش هه‌یه له‌وه گومراتره كه شوێن ئاره‌زووه‌كانی خۆی كه‌وتبێت
ئەگەر فەرمودە لە بەرژەوەندی هەواو ئارەزویان بێت ... فەرمودە وەرئەگرن و قورئانى پێ تەفسیر ئەکەن
ئەگەر قسە و قسە لۆکى جولە کە و گاور و کافران لە بەرژەوەندی هەواو ئارەزووى ئەوان بێت وەرى ئەگرن و ئەیکەن بە تەفسیر بۆ قورئانى پیرۆز
ئەگەر قسە و قسە لۆکى ئەفسانەکان و خورفات و شتى بێ مانا لە بەرژەوەندی هەواو و ئارەزوى ئەوان بێت وەرى ئەگرن و ئەیکەن بە تەفسیر بۆ قورئانى پیرۆز ...
ئەگەر بۆچونى عەقلى نا کامل و تەواوى خۆیان لە بەرژەوەندی هەواو و ئارەزوەکانیان بێت ئەیکەن بە تەفسیر بۆ قورئانی پیرۆز ...
بۆیە ئەم تاقمە لە گەل بچوکى و کەم کاریگەریشیان لە گۆرەپانی وولاتانى ئیسلامى دا بەلام تەناقوزات و گومراییى لە ناو خۆیاندا زۆر گەورە و مایەى پێکەنین و گالتە پێ کردنە ... بۆ نمونە سەیریان بکە چۆن دەروانە نوێژ کردن و بزانە لەم بابەتە سەرکیەى ئیسلام چۆن گومرا بونە .. هەیانە هەر نوێژ ناکات بە خورافەى ئەزانیت و بریارى داوە نوێژ تەنها ماناى پارانەوە و دوعا ئەگەینیت ... هەیانە بە دینى ئەزانیت بەلام بە هەواو ئارەزوى خۆی ئەیکات .. هەیانە ڕۆژانە دوو نویژ ئەکەن .. هەیانە سێ نوێژ ئەکەن ... هەیانە پێنج نوێژ ئەکەن ... هەیانە ئەلێن نوێژى نێوەڕۆ واجبە هەیانە ئەلى نەخێر واجب نى یە ... 

ئه‌وانه‌ن سوكایه‌تی به‌ صحابه‌ به‌رێزه‌كان ده‌كه‌ن ...!

پرۆژه‌ی تشیع و دژایه‌تی سوننه‌ و صحابه‌ به‌رێزه‌كان به‌ روون و ئاشكرایی له‌ ناو كۆمه‌لی نا ئیسلامی ئێرانی دیاره‌ . ئه‌وه‌تا شۆرش انور به‌رێوه‌به‌ری مه‌كته‌بی كه‌نالی ئاسمانی په‌یامی رانیه‌ و پیش كه‌ش كاری به‌رنامه‌ی دیوی دووه‌م ...! سه‌ریر كه‌ن جۆن كه‌وتۆته‌ كیانی صحابه‌ی به‌رێز معاویه‌ی كوری ابی سفیان ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوایان له‌ سه‌ر بێ له‌م لاوه‌ش تێبینی كه‌ن جۆن عبد الله ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه‌ی ملحد و دژ به‌ ئیسلام و موسلمان به‌رز راگرتوه‌ ...!

بێ دوو دڵی و بێ گومان ئێستا له‌و و له‌ هاوبیرانی پرسیار كه‌یت بڵێیت كامت لا به‌رێزتره‌ هاوه‌ڵی به‌رێز معاویه‌ی كوری ابی سوفیان یاخوود عبد الله ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ولام ئه‌ده‌نه‌وه‌ ئه‌لێن ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه‌ به‌ڵگه‌ش ئه‌م وێنه‌یه‌یه‌ .... 

ئەحمەد ڕاژان 


ووتەى کەسێکى ترى ڕاگەیاندنکارى کۆمەڵ:



هەموو میحنەیەک..چەندان مینحەى تیایە..

میحنەت و بەڵاو ناڕەحەتى ئەم دواییەى ئەم وڵاتە کەسێک نییە داغ نەبوبێت پێى, مەگەر موستەفیدەکان..لە دەمى خەڵکەوە زۆر ئاهو حەسرەت و پەشیمانى دەبیستین..خەڵکى هەموو هەراسانن..درۆى زۆریان لەگەڵ کرا..فریودران...بەدەمامک و سیماى دیندارى یان چاکسازى هەڵخەڵەتێنران. تا لەکۆتاییدا وەک مانگى ناوچەوانى ئاسمان ڕاستییان بۆ خەڵک بەدەرکەوت..
بەڵام دڵنیابن لەناو ئەم ناڕەحەتى و میحنەتانەدا..چەندان بەخشش و مینحەى تیایە, چونکە خواى گەورە زۆر بە بەزەییەو دەیەوێت ڕێگا ڕاستەکە بگرینە بەرو چیتر بە هاشولوش و لافیتەکان هەڵنەخەڵەتێین و چیتر شوێن سەراب نەکەوینەوە..
تا لەمەودوا نەبینە سەربازى سەرابە درۆیینەکان..بەشکم بەخەبەر بێینەوە
تا نەبینەوە پەیژە بۆ سەرکەوتنى ملهوڕو دین و ڕەوشت دزو چەتەکان...
تا نەبینە بەردى بن گۆمێکى لێڵ و زمان لوسەکان بەسەرماندا خۆیان بگەیننە هەریسەو گۆشتى حەرام..
تا ئەو دڵەمان ساغ بکەینەوەو تەنها خۆشەویستى خواو پێغەمبەرەکەى(صلى الله علیه وسلم)و خواناسانى تێدا بێت..و بزانین وەلائو بەراء واتاى چى..
تا لەمەودوا بزانین کێ بوو خۆى نەدۆڕاند و نەگۆڕا...کێش بوو لە بەیانى و چێشتهەنگاوێکدا دینەکەى فرۆشت بە کەمێک لە سامانى دونیا..یان ترسێکى وەهمى...
تا وازبێنین لە وێنکەوتنى شەخص و پێوانەکردنى هەق بەواندا...بەڵکو بگەڕێینەوە بۆ قاعیدەى: هەق بناسە هەڵگرانى هەق دەدۆزیتەوە..

حەمزە بەرزنجى

دوعا کردن لە ئەهلى حەق پشتیوانى دەربڕین و موالاتە بۆ کافران...!!

شێخ ئیبن باز(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە لێكدانەوەی هەڵوەشێنەرەوەی هەشتەم لە هەڵوەشێنەرەوەكانی ئیسلام ئاماژە بەوە دەكات كە نزا كردن بۆ هێزو بەرەی كافران بەسەر موسڵمانان و تێكشكانی موسڵمانان, لە ئیسلام دەرچوونەو هەڵگەڕانەوەیە, ئەویش لە لێكدانەوەی مانای ئایەتی وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانْسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ) الأعراف(175). دەفەرموێت:
(معنى (أتبعه الشيطان) يعني: ادركه الشيطان, واهلكه الشيطان, حتى دعا على موسى وقومه, وهذا من الردة عن الإسلام, نعوذ بالله, لأنه دعا على أهل الحق أن يخذلوا, وأن يُنصَرَ أهل الشرك والباطل). سبل السلام شرح نواقض الإسلام ص203. ودروس بعد صلاتي المغرب والعشاء(60/ب).
واتە: وە مانای(أتبعه الشيطان) واتە: شەیتان گەیشت پێی و بەهیلاكی برد هەتا دوعای لە موسا(علیه السلام) و گەلەكەی كرد, وە ئەم كارەش( كە بەلعەمی كوڕی باعورا ئەنجامیدا) هەڵگەڕانەوەیە لە ئیسلام-پەنا بەخوای گەورە-چونكە ئەو پاڕایەوە لە ئەهلی حەق تا شكست بێنن و ئەهلی شیرك و بەتاڵ سەركەوێت.

سەرچاوە: أولی الأمر کێن؟..لاپەڕە144.

ئا/ حەمزە بەرزنجى

الاثنين، 28 سبتمبر 2015

ئەو پیاوانەی جگە لە خوا..بۆ كەس ناچەمنەوە...!!

لە دوو لافیتەی زۆر لەیەكچوودا لە نێوان لایەنگرانی عبدالفتاح سیسی بەشار ئەسەدی هەردوو خوێنمژی میصرو سوریا دەردەكەوێت ئەندام و سەربازانی ستەمكاران یەك عەقڵییەتیان هەیە:

وێنەی یەكەم لە میصرەوە: سیسی و احمد الطیب شێخە ئەزهەرو پاپاتواضروسی پاپای كەنیسەی قبطییەكان كۆكراوەتەوەو ئایەتێکیان لەسەرى نوسیوە:(رجالا صدقوا ما عاهدوا الله علیه)..!! کە لە ڕاستیدا بەهەڵەشى ئیملاییەوە نوسیویانەو ڕاستییەکەى ئەمەیە: (رجال صدقوا ما عاهدوا الله علیه).
وێنەی دووەم لە سوریاوە: لەیەکێک لە گەڕەکەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی سوریادا لافیتەیەک هەڵواسراوەو بەشار ئەسەد و حسن نصرالله ی شیعی لوبنانی و رۆحانی سەرۆکی ئێران کۆکراوەتەوەو لەسەری نوسراوە: (رجال لا یرکعون الا لله) پیاوانێک جگە لە خوا بۆ کەسی تر ناچەمنەوە..!!!



الأحد، 27 سبتمبر 2015

سه‌رنج و تێبينی له‌ سه‌ر ئیسلاموكراسیه‌ته‌كه‌ی علی باپیر....!!!

دژە یەک و كه‌م و كوریه‌كانی جه‌نابی ئه‌میر .
جه‌نابی به‌نده‌ی .... .لە ناو جەرگەی پەرلەمانی کوردستان ڕێز لە سرودی نیشتیمانی ناگرێت و بۆی هەڵناستێت وا نیشان ئه‌دا كه‌ سروده‌كه‌ كوفره‌...كه‌جی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە برۆکسل بۆی دائه‌نیشێ داوای نەتەوەیەکی دیموکرات دەکات !

سه‌یره‌ نازانم ئه‌لێی جه‌نابی ئه‌میر بیری چوه‌ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه‌ بۆی چوه‌ مارشی نیشتیمانیه‌كه‌ی (ئه‌ی ره‌قیبه‌ هه‌ر ماوه‌ قه‌ومی كورد زومان نایشكێنی دانه‌ری تۆپی زه‌مه‌ن .... ) هه‌ر ئه‌و مارشه‌یه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مان بۆی هه‌ڵناستێته‌وه‌ ...!
جه‌نابی ئه‌میر ئه‌و (ئیسلاموكراسیه‌ت) له‌ جی خوت یه‌ك لاكه‌وه‌ و ته‌واو یا ئیسلامیه‌تیه‌كه‌ت یاخود دیموكراسیه‌كه‌ت یه‌ك له‌م دووانه‌ بگره‌ ئیتر سه‌ری خۆت و سه‌ری شوێن كه‌وتوانیشت مه‌هێشێنه‌ . كاتی ئه‌وه‌ به‌سه‌ر جوه‌ بتوانی فێل له‌ عه‌له‌مانیه‌ت بكه‌یت عه‌له‌مانیه‌ت ئیستا خۆی له‌ تۆ پێ موسلمانتره‌ . گه‌ر بشته‌وێ فێڵ له‌ موسلمانان كه‌یت ئه‌وه‌ش هه‌ر ئاسته‌مه‌ مه‌گه‌ر بتوانی فێڵ له‌ شوێن كه‌وتوو و مه‌سینه‌ هه‌ڵگرانت كه‌یت ئه‌كی نا موسلمانانیش ئێستا چاو كراوه‌ن جاری جاران رۆیی ...!
تێبینی :
1. من وه‌ك خۆم باوه‌رم به‌و سرودی ئه‌ی ره‌قیب نیه‌ پێشم وایه‌ كه‌ كوفری بواحی تیایه‌
2. وێنه‌كه‌ لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە برۆکسل گیراوه‌

ئەحمەد ڕاژان

ئەمانە خەریكی چیین؟

ڕۆژی 25/9/2015 لە شاری برۆكسلی وڵاتی بەلجیكا پازدەهەمین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد(كەنەكە) كە یەكێكە لە ڕێكخراوەكانی سەر بە پەكەكەی ماركسی بەستراو بە وتنی مارشی (ئەی ڕەقیب..!!!) دەستی بەكارەكانی كرد.

عەلی باپیرو زاوا وەزیرەكەی بۆ بەشداری كردن لەو كۆنگرەیەدا ئەو هەموو ڕێگایەیان بڕی كە نازانرێت بڕی ئەو پارەەیە چەندە لەو سەفەرەدا سەرف كراوەو ئاخۆ لەسەر گیرفانی كێ بێت؟!
عەلی باپیر لە كۆنگرەكەدا ووتارێكی خوێندەوە كە وێڕای دوپاتكردنەوەی پشتیوانی و پیرۆزبایی كردن باسی لە تەبایی و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی كردەوە..!!




لە سایەى حکومەتەکەى سیسى و کاهینەکانى ئەم جۆرە ئیسلامە میانەڕەوە سەرى هەڵداوە..!!!

ئەمەى دەیبینن وێنەى دیمەنى نوێژێکى نوێو عەصرى جەژنە لە میصر..!!..
لاى شێخ و کاهینەکانى میصرو دەزگاى ئەزهەریان دەبێت دوعا بۆ سیسى بکرێت چونکە بەرنگارى تیرۆر بۆتەوە.!!










ئایا ئەمانەن وەلی ئەمری ئەم وڵاتەن؟!...

سەرکردە عەمیلەکانی کورد...ئەوانەی چەند ساڵە خەریکی دۆشینی دین و ئەخلاق و سامانی ئەم گەلەن و جگە لە خەڵکێکی نۆکەری کەمی خۆیان نەبێت سوودمەندە لێیان چەند ساڵە منداڵی خەڵک دەکەنە قەڵغان و پەیژەی ماناوەی بینای بەخوێنسووربوویان..هێشتا کەسانێکی خەڵەفاو بە وەلی ئەمریان دەزانن...وەرن ببینن بزانن خەریکی چین؟ دوای کردنەوەی چەندان پەرستگا بۆ زەردەشتی و گاورو کاکەیی کەنیسەیەکی تریان کردەوە..!!

ڕۆژی یەکشەممە 27/9/2015 لە شاری هەولێر بە بەشداری نێچیرەوان بارزانی سەرۆکی حکومەتی عەلمانی کوردی و نوێنەرانی سەرۆک کۆمارە کارتۆنییەکەی تا ئێستاش حیمایەکانی خۆی لای شیعە سەرنگومەو سەرۆک وەزیرانی ڕافیزەی عێراق و وەزیرە کۆنە یەکێتی و بێ دینەکەی ئەوقاف بەشدارییان کرد لە بەشدارییان کرد لە گەڕانەوەی كورسی پەتریاركی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشوری لەئەمریكاوە بۆ كوردستان و دانانی (مارگۆرگیسی سێیەم صلێوە) وەك پەتریاركی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشوریەكان لەجیهان كرد...!!!
شایەنی باسە سەرکردەکانی کورد تەنها لەم ڕێوڕەسمە کوفریانەدا دەبینرێن و وەک طاغوتەکانی برایان لە وڵاتانی تر بۆ هەڵخەڵەتاندی خەڵکیش بێت بێزیان نایەت بەشداری نوێژێکی ڕیایی جەژن و جومعەکان بن...
کەچی هێشتا لای دۆڕاوەکان بە وەلی ئەمر ناودەبرێن...!!


ڤیدیۆ: ووتاربێژی جەژن بەشار ئەسەدی گەیاندە پلەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم)..!!!

زۆر جار ئەم حاڵەتە دووبارە دەبێتە كە چڵكاوخۆرو خۆفرۆش و عەمامە كڕدراوەكان سەركردەو حاكمە ملهوڕو تاغوتەكان دەشوبهێنن بە پێغەمبەران و صەحابەو پیاوچاكان..
ڕۆژى پێنج شەممەو لەیەکەم ڕۆژى جەژنى قوربان بەشار ئەسەدی خوێنمژ نوێژی جەژنی لە مزگەوتی عادل لە دیمەشقی سوریا ئەنجامدا...
ووتاربێژی جەژن بەرێوەبەری ئەوقافی دیمەشق احمد سامر القبانی بوو..
ئەو ووتی: ئەی سەركردەو پێشەوای وڵات ئێمە هەمان ئەو ووتانەت پێ دەڵێینەوە  كەمیقدادی كوڕی عەمرو
چۆن لە جەنگی بەدردا بە پێغەمبەری خوای فەرموو: بڕۆ ئاشتی بكە لەگەڵ هەركەس خۆت دەتەوێت..جەنگ بكە لەگەڵ هەركەس خۆت ویستت لێیەتی...پەیوەندی بگەیەنەو بیچڕە لەگەڵ هەركەس خۆت ویستت لێیە, كێت پێ خۆشە خۆشت بوێت و كێت دەوێت ڕقی لێ هەڵگرە..سوێند بە خوا ئێمە وەك بەنی ئیسرائیل ناڵێن كە بە موسایان ووت: بڕۆ خۆت و خواكەت بجەنگن لەگەڵیان ئێمە لێرە دانیشتوین..بەڵكو پێت دەڵێین بڕۆ خۆت و خواكەت جەنگیان لەگەڵ بكەن ئێمە لەگەڵتان جەنگاوەرین...!!!


الجمعة، 25 سبتمبر 2015

ماڵئاوا حاجى گیان..

لە عبدالله ى کوڕى عەباسەوە خوالێى ڕازى بێت دەفەرموێت: لە کاتێکدا پیاوێک لە عەرەفە لەگەڵ پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) وەستابوو لە وڵاغەکەى بەربووەو ملى شکاو وەفاتى کرد, پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) فەرمووى: بە ئاوو سیدر بیشۆرن و هەر لە دوو پۆشاکەکەى خۆیدا کفنى بکەن و سەرى دامەپۆشن و بۆنى لێ مەدەن, چونکە لە ڕۆژى دویاییدا ئەو بە دەم تەلبیە کردن و ووتنى (لبیک اللهم لبیک)ەوە زیندوو دەبێتەوە..
پیرۆزت بێت حاجى گیان..دواى مردنیشت هەموو ڕۆت جەژنە, بە چ شێوەیەک مردویت هەر ئاواش بە دەم ووتنى لبیک اللهم لبیک زیندوو دەبیتەوە..


ئەحمەد ڕاژان





الخميس، 24 سبتمبر 2015

ڤیدیۆ: مەلا وریا چۆن باسى پێشمەرگەى کرد؟!...

مەلا وریاى هەولێر..ناسراو بە مەلا ووریاى ئاسایش لە ناو بەرەى پێشمەرگەوە قسەى بۆ کەناڵە عەلمانییەکان!! کردو ووتى نابێت تەنها بە قسە لەگەڵ پێشمەرگە بین..!! واجبە بە مادى بێت یان مەعنەوى لەگەڵیان بین...ئەو وتى بە عەمەل لەگەڵیان بین و ئەمەش دین و ڕێبازمانە..

ئەو زۆر شتى ترى ووت..جێتان دێڵم خۆتان ووتەکانى ببیستن:

ڤیدیۆ: بەهۆى ڕازى نەبوونى بە لابردنى نیقابەکەى دەیکوژن و دواتر تەرمەکەى ڕادەکێشن..!!

ڕۆژى سێ شەممە 22/9/2015 سەربازانى سوپاى داگیرکارى ئیسرائیلى لە شارى خەلیلى باشورى کەنارى خۆرئاوا فەڵەستین زۆر بە خوێن ساردانە ئافرەتێکى موسڵمانى نیقابدار دەکوژن..

ئافرەتەکە ناوى (هدیل الهشلمون)ەو تەمەنى 18 ساڵە, لە کاتێکدا ویستویەتى بەربەستێکى سەربازى ببڕێت و تێپەڕێت, سەربازەکان داوایان لێ کردووە نیقابەکەى لابەرێت, بەڵام ئەو ڕازى نەبووە, دەستبەجێ سەربازە جولەکەکان تەقەى لێ دەکەن و بۆ ماوەى نیو کاتژمێر بەو برینەوە خوێنى لێ دەڕوات, بەمەشەوە ناوەستن بە شێوەیەکى زۆر دڕندانە بە زەویدا ڕایدەکێشن, تا دواتر بە هۆى سەختى برینەکەیەوە کە بەر سکى کەوتبوو لە نەخۆشخانە گیانى دەردەچیت..



پۆتین لە ڕوسیا مزگەوت دەکاتەوەو لە سوریاش موسڵمانان دەکوژێت...!!

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکى ڕوسیا لە کردنەوەى مزگەوتێک لە پایتەختى ڕوسیا بەشدارى دەکات کە بڕى 170 ملیۆن دۆلارى تێچووەو 10هەزار کەس دەگرێت,
لە ئاهەنگى کردنەوەى مزگەوتەکەدا پۆتین لە پەنا مەحمود عەباس و ئەردۆغان دانیشتووە کە ئەوانیش ئامادەن..!! ئەمە لە کاتێکدا هێزى سەربازى ڕەوانەى سوریا کردووەو خوێنى ئەو خەڵکە موسڵمانە دەڕژێت لە پێناو هێشتنەوەى بەشار ئەسەد لە حوکم و نەکەوتنى..!!




الثلاثاء، 22 سبتمبر 2015

دکتۆرە ڕوسییەکان جەڵدە لێدان بەکاردێنن بۆ چارەسەرى ڕزگار بوون لە مادەى هۆشبەر...!!

سایتى سیبیریا تایمزى ڕوسى بڵاوى کردەوە کە دکتۆرى دەرونناسى روسى (جیرمان پیلیپینکۆ) هەستا بەئەنجامدانى شێوازێکى نوێ لە چارەسەرکردنى ئاڵودەبوون بە مەى خواردنەوە کە بریتییە لە شێوازى ئازار, ئەویش بە لێدانى شوڵ لە پشتى کەسانى ئاڵودە بوو بە مادە هۆشبەرەکانەوە. ئەو ووتى زیاد لە هەزار نەخۆشى بەم ڕیگایە چارەسەر کردووە کە تیایاندایە خاوەن ڕەگەزنامەى ئەمریکییەو ئەو هەموو ڕێگایەى بڕیوە تا ڕزگاری ببێت لە مادە کحولییەکان و بگرە ئەنجامدانى سێکس.

شایەنى باسە (دکتۆر جیرمان فیلیبینکۆ) و دکتۆر (سێرجى سبیرانسکى) بەڕێوەبەرى توێژینەوە بایەلۆجییەکان لە پەیمانگاى (نوفوسیبیرسک)ى پزیشکى لەگەڵ پرۆفیسۆرى ڕاهێنراوى هاوکاریان بەناوى (مارینا شوخروفا) هەڵدەستن بەم کارە. ئەویش بە لێدانى 60 دار لەپشتى ئاڵودەبووان بە هیرۆیین و 30 دارى شوڵى تەڕ لە پشتى ئەو کەسانەى ئاڵودەن بە خواردنەوەى مادە کحولییەکانیان. ئەویش دواى چەند چەند جەلسەیەکى چارەسەر کە هەر جارێک لەگەڵى ڕێنمایى نەخۆشەکە دەکەن.
وە کەسى ئاڵوودە بوو بەرامبەر هەر جەلسەیەکى ڕینمایى و لێدان 3 هەزار روبل دەدات بە دکتۆر, واتە نزیکەى(75)دۆلارى ئەمریکى....!! کە ئەگونجێت لە هەفتەیەکدا پێویست بە دوو جەلسە بکات...!!!
لە وەڵامى ئەوەدا کە چۆن ئەم لێدانە دەبێتە چارەسەر؟
پرۆفیسۆر شوخروفا ووتى: سزاى لاشە وا لە دەماغ دەکات مادەى (ئەندروفین) دەربدات کە ناسراوە بە هۆرمۆنانتى کامەرانى کە مادەیەکە ئاڵودەبووان لێى بێ بەشن نەبوونى ئەم ماددەیەشە وایان لێ دەکات ڕووبکەنە خواردنەوەى مادەى کحولى و بگرە خۆکوشتن و تێکچوونى دەرونى...!!
ئەمە لە کاتێکدایە خواى گەورە حەددى شەرعى داناوە بۆ کچ و کوڕى زیناکار بە سەد جەڵدە وەک دەفەرموێت: (وَالزَّانِية وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ) [النور: 2]

جگە لەوەى کە لە ئیسلامدا یەک جار لەسەر تاوانەکەى ئەم جەڵدەیەى لێ دەدرێت و هیچ پارەیەکى لێ وەرناگیرێت و بەمەش لە تاوانەکەى پاک دەبێتەوە...!!
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (حد يعمل به في الأرض خير لأهل الأرض من أن يمطروا أربعين صباحا). السلسلة الصحيحة(231).
واتە: حەددێکى شەرعى کە لە زەوىدا جێبەجێ بکرێت باشترە بۆ خەڵکى زەوى لەوەى چل دانە بەیانى بارانیان بۆ ببارێت.

سەرچاوە:
http://www.dailymail.co.uk/













لەم بەرەجەژنەدا کەناڵێکى کوردى فلیمى سێکسى پەخش کرد....!!

کەناڵە فاسیدە کوردییەکان هیچ سنوورێکى ڕێزو شەرم و پیرۆزیان نەهێشتۆتەوە, بە تایبەتیش کەناڵى ئابڕووتکاوى (ئێن ئاڕ تى دوو), کاتژمێر 11ى شەوى 19 لەسەر 20 مانگى 9 کەناڵى ئێن ئاڕ تى دوو کە خۆى وەک کەناڵێکى خێزانى ناساندووە فلیمێکى سێکسى پەخشکرد کە زۆر بە ئاشکرا دیمەنەکانى هاوڕەگەزبازى و زیناى نیشانى ئەم میللەتە بەکۆیلە کراوە دا....!!

ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتى شیعەى ڕافیزى عێراق بەم دواییە بڕیارى دا سایتە سێکسییەکان دابخات..!!
شایەنى باسە ئەمە چەندان جارە ئەو فلیمە قێزەوننانە لە کەناڵە ڕوو زەردە کوردییەکانەوە پەخش دەکرێت و لە لایەن مەلاو زانا و بانگخوازو کۆمەڵە بەناو ئیسلامى و یەکێتى بەناو زانایان و خەڵکى عامیشەوە زۆر بائاسایى تەماشا دەکرێت و هیچ هەڵوێستیان لێوە نابینرێت..

تێبینى: لەبەر قێزەونى دیمەنەکان کە نەدەتوانرا بەدەستکارى کردنیشەوە بڵاوبکرێتەوە.. نەمانتوانى وێنەو ڤیدیۆکان دابەزێنین....!!!


الجمعة، 18 سبتمبر 2015

منداڵەکەى نارد بۆ مزگەوت و خۆشى موسڵمان نەبوو؟!...

منداڵێکى بچووک هاتە ناو مزگەوتێک لە پاریس, بە ئیمامى مزگەوتەکەى ووت: دیکم منى ناردووە تا وانەم پێ بڵێیتەوە.
ئیمامى مزگەوتەکە ووتى: ئەى کوا دایکت؟ با هەندێک زانیارى لێ وەربگرم.
منداڵەکە ووتى: دایکم لە دەرەوەیە ناتوانێت بێتە نێو مزگەوتەکەوە, چونکە موسڵمان نییە.
ئیمامى مزگەوتەکە خێرا چووە دەرەوە تا بزانێت بۆ منداڵەکەى خۆى ناردووەو خۆشى موسڵمان نییە.!!
دایکى منداڵەکە ووتى: دراوسێیەکمان هەیە موسڵمانن, کاتێک منداڵەکان ئەچنە دەرەوە هەمیشە دەستى دایکیان ماچ ئەکەن, وە ماڵەکەشیان زۆر بەختەوەرەو ڕێز و ئیحتیرامى یەکتر دەگرن, تا ئێستاش موسڵمانێکم نەدیووە دایکى خۆى بخاتە خەڵوەتگەى پیران, لەبەر ئەوە داواتان لێ ئەکەم منداڵەکەم ببەن و وانەى پێ بڵێنەوە تا چۆن ئێوە ڕێزى دایک و باوک دەگرن منداڵەکەشم فێر بێت ڕیزم بگرێت...!!

هەڤاڵ محمود

دەنگ: محمد بن هادی المدخلى ئاگادارى خەڵکى دەکاتەوە لەکتێبى (سێ جوزئى کۆتایى قورئان)..!

شێخ محمد بن هادى المدخلى لە تۆمارێکى دەنگیدا دواى ئەوەى پرسیارى لێ ئەکەن دەربارەى کتێبى (تفسیر العشر الأخیر) [کەتەرجەمە کراوە بۆ زیاتر لە 32 زمانى جیهان و دانراوى شێخ محمد سلێمان الأشقر)ەو موسڵمانان سودێکى زۆریان لێ وەرگرتووە], کە ئاخۆ سوودى لێ دەبینرێت؟

لە وەڵامدا دەڵێ: کێیە ئەو کەسەى قسەى ووتوە بە هاوەڵى بەڕێز(أبی بکرة)(ڕەزاى خواى لێ بێت)؟ ئایا محمد سلێمان ئەشقەر نییە؟ کە براى عمر سلێمان الأشقرە؟ ئەگەر ئەو بێت ئەوە ڕێزى نییەو هەرگیز عیلمى لێ وەرناگیرێت ئەگەرچى هەموو زانستەکانیش بێت, ئەوانە قسەیان ووتوە بە هاوەڵى بەڕێزى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەگەرچى هەزار کەسیش تەزکییەى ئەو کتێبەى کردبێت, چونکە ووتەى ئیمامى ئەحمەد(رحمه الله) لەم بارەیەوە جێگاى ئیعتیبارى ئێمەیە کە فەمویەتى: هەرکەس تانە بدات لە هاوەڵانى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) یان جوێنی پێ بدات بە ئاشکرا یان بە ناڕاستەوخۆ ئەوە بیدعەچی و ڕافیزییەو عیلمى لێ وەرناگیرێت...

دەقى تۆمارە دەنگییەکە:

شایەنى باسە شێخ محمد بن سلێمان بن عبدالله بن محمد الأشقر لە 16/9/1930 لە دایک بووەو لە 16/11/2009 وەفاتى کردووە, لە نوسینێکیدا بە ناونیشانى (نظرة في الأدلة الشرعية حول مشاركة المرأة في الوظائف الرئاسية والمجالس النيابية ونحوها)دا قسە لەسەر فەرموودەى: (لن يفلح قوم أسندوا أمرهم إلى امرأة) دەکات و بە لاوازى دەزانێت و قسە لەسەر ئەو هاوەڵە دەکات کە گێڕاویەتییەوە کە بریتییە لە (أبی بکرة) (ڕەزاى خواى لێ بێت) و بە فاسق ناوى دەبات (پەنا بە خواى گەورە)..!!!
ئەمەش دەقى نوسینەکەیەتى:

 (إن أهم مستند يستند إليه من يدَّعون أن الشرع الإسلامي يمنع من مشاركة المرأة في الميادين المتقدمة هو الحديث المشهور الذي أخرجه البخاري ح 4425 و7099 وأخرجه أيضاً الإمام أحمد في مسنده برقم 204038 و20402و20455 كلاهما عن أبي بكرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : " لن يفلح قوم أسندوا أمرهم إلى امرأة " هذا لفظ البخاري.
وعند أحمد " لا يفلح قوم تملكهم امرأة " .ثم قال : " هذا الحديث هو المستند الرئيسي لكل من يتكلم في هذا الأمر ، ولم يرد هذا الحديث من رواية أيَّ صحابي آخر غير أبي بكرة .وتصحيح البخاري وغيره لهذا الحديث وغيره من مرويات أبي بكرة رضي الله عنه هو أمر غريب لا ينبغي أن يقبل بحال ، والحجة في ذلك ما عرف في كتب التاريخ الإسلامي كما عند الطبري وابن كثير وغيرهما أن أبا بكرة قذف المغيرة ابن شعبة بالزنى ووصل الخبر إلى أمير المؤمنين عمر بن الخطاب فأمر بحضور الرجلين من الكوفة إليه في المدينة فسألهما عن ذلك وطلب عمر رضي الله عنه من أبي بكرة أن يأتي بشهوده على ما ادعاه فلم تتم الشهادة التي هي كما قال الله تعالى أربعة شهود ، قال الله تبارك وتعالى : ( والذين يرمون المحصنات ثم لم يأتوا بأربعة شهداء فاجلدوهم ثمانين جلدة ولا تقبلوا لهم شهادة أبدا وأولئك هم الفاسقون ) سورة النور ، الآية (4)
فحكم على من يقذف امرأة محصنة والرجل المحصن مثلها بثلاثة أحكام :الأول أن يجلد ثمانين جلدة ، والثاني أن تسقط شهادته فلا تقبل شهادته بعد ذلك على شيء والثالث أنه محكوم عليه بالفسق ، وتمام الآية ( إلا الذين تابوا من بعد ذلك وأصلحوا فإن الله غفور رحيم).

الخميس، 17 سبتمبر 2015

بێ ڕەوشتى حکومەتى هەرێم بە چاوى خۆت ببینە...!!

دوای ئه‌وه‌ی 14ی ئه‌یلولی 2015، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسای داخستنی سایته‌ سێكسیه‌كانی په‌سه‌ند كردو بۆ جێبه‌جێكردنیشی یاساكه‌ی ره‌وانه‌ی حكومه‌ت كرد تا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی گواستنه‌وو گه‌یاندنی عیراق رابسپێردرێت به‌داخستنی ئه‌و سایتانه‌ ئه‌وه‌ش له‌ڕیی كۆمپانیاكانی هێلێی ئینته‌رنێته‌وه‌.

حکومەتى هەرێم لەلایەن خۆیەوە ڕایگەیاند: ئه‌وان پابه‌ند نابن به‌بڕیاری داخستنی سایته‌ سێكسییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌ ده‌رچووه‌...!!!
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان به‌  پێگەی فەرمی یەکێتی راگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی نوێنه‌رانی عیراق بۆ داخستنی سایته‌ سێكسییه‌كان هه‌رێم ناگرێته‌وه‌، چونكه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌یاساو بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌..!!
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: حكومه‌تی عیراق ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نیه‌ كه‌ كۆمپانیاكانی هێڵی ئینته‌رنێت له‌هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بكات به‌بڕیاره‌كانیه‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ هیچ هێڵێكی ئینته‌رنێتمان له‌به‌غداوه‌ بۆ نه‌هاتووه‌، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی هێڵی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه‌و  به‌پێی رێنماییه‌كانی ئێمه‌ كارده‌كه‌ن...!!!

تێبینى: ئەو کاتەى بڕیار لە زیاد کردنى نرخى کارتى مۆبایل درا خێرا لە کوردستان جێبەجێ کرا..!!
لە بەغدا بڕیار لە زیاد کردنى نرخى غاز درا خێرا لێرە جێبەجێ کرا..!!
لە بەغدا بڕیار لەهەر شتێک درابێت لە بەرژەوەندى خەڵکدا نەبوبێت خێرا حکومەتى بۆگەنى هەرێم جێبەجێى کردووە..!!