Pages

الثلاثاء، 23 سبتمبر 2014

ئایا دەزانیت ئاواتى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) چى بووە...؟!!

پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) وەکو هەموو کەسێکى ئاسایى مرۆڤ بووە, بەڵام جیاکراوەتەوە بە هەڵبژاردن و وەحى بۆ ناردن و بوون بە پەیامبەر, بۆیە ئاساییە حەزو ئاواتى هەبێت, وە حەزو ئاواتى هیممەت بەرزان و گەورە پیاوانیش شتى گەورەیە, بەڵام ئەوەى گرنگە بزانین: ئاخۆ ئاواتى ئەو چى بووە؟..کامە خۆشیە سەرنجى ڕاکێشاوەو ئاواتى خواستووە پێى بگات؟.

با جوان سەرنج بدەینە ئەم فەرمودەیە کە تیایدا خۆى وەڵامى ئەم پرسیارەمانى داوەتەوەو فەرمویەتى:

عن الزهري قال: أخبرني سعيد ابن المسيب: أن أبا هريرة (رضي الله عنه) قال: سمعت النبي (صلى الله عليه و سلم) يقول: ( والذي نفسي بيده لولا أن رجالا من المؤمنين لا تطيب أنفسهم أن يتخلفوا عني, ولا أجد ما أحملهم عليه, ما تخلفت عن سرية تغزو في سبيل الله. والذي نفسي بيده لوددت أن أقتل في سبيل الله ثم أحيا ثم أقتل ثم أحيا ثم أقتل ثم أحيا ثم أقتل). صحيح البخاري (2644) ومسلم و غيره.
واتە: سوێند بێت بەو خوایەى نەفسى منى بەدەستە ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کۆمەڵێک هەن لە ناو ئیمانداراندا پێیان خۆش نىیە هەرگیز لە من جێ بمێنن و منیش هیچم لا نییە تا بیاندەمێ و لەگەڵم بێن ئەوا هەرگیز لە هیچ مەفرەزەو سریەیەک جێ نەدەمام کە لە پێناو خواى گەورەدا بۆ جیهاد دەردەچن, وە سوێند بەو خوایەى نەفسى منى بەدەستە حەز دەکەم و ئاوات دەخوازم کە لە پێناوى خوادا بکوژرێم و پاشان زیندوو بممەوە, پاشان بکوژرێمەوەو پاشان زیندوو ببمەوە, پاشان بکوژرێم و دواتر زیندوو ببمەوەو پاشان بکوژرێم.

مەبەست شارباژێڕى

دەنگ: شێخى فەرمودەناس ئەلبانى(ڕەحمەتى خواى لێ بێ) بە زمانى ئەلبانى ووتار دەدات..!!!

محمد ناصر الدین بن الحاج نوح الألبانی, ساڵى 1333ى کۆچى بەرامبەر 1914ى زایینى لە شارى أشقودرةى پایتەختى ئەوکاتى وڵاتى ئەلبانیا لە دایک بووە, دواى ئەوەى پاشاى ئەلبانیا (أحمد زاغو) وڵاتى بەرەو عەلمانییەت برد شێخ ئەلبانى لەگەڵ باوکى بەرەو دیمەشقى سوریا هیجرەتى کرد.
شێخ ڕەحمەتى خواى لێ بێ بەردەوام بوو لە بڵاوکردنەوەى سوننەت و بنەبڕ کردنى بیدعەت, هەتا ڕۆژى شەممەى 22/جمادى الآخرە ى ساڵى 1420 بەرامبەر 2/8/1999 ى زایینى وەفاتى کردو دواى خۆى کتێبخانەیەکى پڕ لە زانستى گەوهەر ئاساو تۆمارگایەکى پڕ لە ووتارى هەمەجۆر بەجێ هێشت کە نەوە دواى نەوە قوتابیانى زانستى شەرعى سوودى لێ وەردەگرن..
کەواتە شێخ لە وڵاتى ئەلبانیا لە دایک بووە, هەر بۆیە زۆر ئاساییە کە بە تەواوى شارزایە لە زمانى ئەلبانى.
لەم وتارە دەنگىیەدا شەرحى فەرمودەى (بدأ الإسلام غریبا و سیعود غریبا فطوبى للغرباء) دەکات بە زمانى ئەلبانى:


لە نێوان ئیبن نابلسى و خۆفرۆشەکانى لاى خۆمان....

زۆرمان بینى لەسەر مینبەرەکان و لە ڕۆژى جومعەدا بەرگى ئیمانیان داماڵى و زۆر بە هەرزان ئیعلانی ڕیددەى خۆیان کردو چونە بەرەو سەنگەرى ئەحزابەوە,
زۆرن ئەوانەى بێ ئەوەى توشى سادەترین ئازارو ناڕەحەتى بوبێتن بە ئاشکرا تەبەڕڕا بوونى خۆیان لە نیوەى پێشوى ژیانیان کرد, هەن خۆیان بە زاناو پێشەنگ و چاوساغ دەناسێنن بەڵام لە ڕاستىدا بەلعەمێکى بانگەوازکارن بۆ ڕێبازى بەتاڵ.
کاتێک چاو بە مێژووى ئیسلامدا دەگێڕین و ژیانى زانا نەبەردەکان دەخوێنینیەوە ئەوجا جگە لە پێناسەیەک بۆ ئەم بەرگى زانا لەبەرانەى ئەمڕۆ شتێکى تر نادۆزینەوە, ئەویش: خۆفرۆشێکى خۆبەزانازان. کاسەلێسێکى بەر دەرگاى سوڵتانەکانن.

یەک نمونە لەو زانا بوێرو هەقبێژانەى مێژووى ئیسلام دێنینینەوە تا زياتر بۆمان ڕۆشن بێتەوە کە ئەوانەى ئەمڕۆ دەیبینین هیچ پەیوەندىیەکى بە عیلم و زانایانەوە نییەو جگە لە سیاسەت کردنێکى گڵاو و تەمەللوق کردنێکى بێ هودە بۆ دوژمنانى هەق هیچى تر نییە.
ئەو زانا واريع و موجاهیدەش ئیبن نابلسییە:

ئەبوبەکرى النابلسى(شەهیدى لەپێست داماڵراو)-ڕەحمەتى خواى لێ بێت-
ناوى محمدى کوڕى ئەحمەدى کوڕى سەهلى کوڕى نەصرە, ئەبوبەکرى الرملى شەهيد, ناسراو بە ئيبن النابلسى, لە (ڕەملە) نیشتەجێ بووە, لەبنچینەدا خەڵکى شارى نابلسى فەلەسطینە, پیاوێکى صاڵح و زاهیدى هەق بێژ بووە, پێشەوا بووە لە فەرمودەو فیقهداو لە گەورە فەرمودەناسان بووە, زۆربەى کات بە ڕۆژوو بووە. وێڕاى ئەوەى کەسێکى شاعیر بووە.
لە کۆمەڵێک لە زانایانەوە فەرموەى گێڕاوەتەوە لەوانە:  سعید بن هاشم الطبراني, و محمد بن الحسن بن قتیبة, و محمد بن أحمد بن شیبان الرملي.
 وە کۆمەڵێکیش فەرمودەیان لێوە ریوایەت کردووە لە وێنەى: تمام الرازي, و عبدالوهب المیداني, و علي بن عمر الحلبي.
عبید الله المهدي دەوڵەتى خیلافەتى فاطمى بنیاتناو شارى (المهدیة)ى کردە پایتەختى, کە شارێکە دەکەوێتە کەنارى تونس لە دوورى 16 میل لە باشورى خۆرهەڵاتى شارى قەیرەوانى ئیستا, پاشان کوڕەکانى عبیدالله المهدی لەسەر هەمان سیاسەتى فراوان کردنى باوکیان ڕۆیشتن, هەتا ابو تیم (معد بن اسماعیل) ى ناسراو بە (المعز لدین الله) توانى میصر بگرێت و لە ڕۆژى جومعە8ى ڕەمەزانى 362ى کۆچى دا چووە ناویەوە. کە پێشتر بەرپرسێکى بە ناوى جەوهەر الصقلى بۆ کاروبارەکەى ئامادە کردبوو وە بانگەوازى بۆ کردبوو وە شارى قاهیرەى بۆ بینا کردبوو ئەویش دابەزىیە ناوى.

کاربەدەستانى دەوڵەتى فاطمى بانگەوازى مەزهەبى شیعەیان دەکرد, لە کاتێکدا خەڵکى میصرو فەلەسطین وسوریا سوننى مەزهەب بوون.
تاقیکردنەوەى فاطمىیەکان بەسەر موسڵمانانەوە زۆر گەورە بوو, هەروەک ئیمامى الذهبي باسى دەکات. زۆر ئازارى یەکخواپەرستانیان دەدا, وە کاتێک شام کەوتە ژێر دەستیانەوە پیاوچاکان و هەژاران لە بیت المقدس هەڵهاتن, فاطمىیەکان زۆریان لە زانایانى موسڵمانان دەکرد تا لەسەر مینبەر لەعنەت لە چەند هاوەڵێکى دیارى کراو بکەن, وە لەو کەسانەى کە ڕایان کردو هەڵهاتن ئیمامى النابلسى بوو, لە ڕەملەوە هەڵهات بەرەو دیمەشق.
وە کاتێک (معز لدین الله) دەستەڵاتى شامى گرتە دەست بانگەوازى خەڵکى دەکرد بۆ لاى خۆى و مەزهەبى پیسى خۆى ئاشکرا کردو بانگەوازى دەکرد بۆى و نوێژى تەراویح و چێشتهەنگاوى بەتاڵ کردەوەو فەرمانى کرد کە لە نیوەڕواندا لە مزگەوتەکاندا قنوت بخوێنرێت..!
بەڵام ئیمامى النابلسى لەسەر مەنهەجى ئەهلى سوننە و جەماعە بوو پێى وابوو کوشتارى فاطمییەکان واجبە, وە دەیوت ئەگەر دە تیرم پێ بێت نۆیان دەگرمە ئەوان و دانەیەکیان دەگرمە رۆم. ئەم زانا بوێرە بەردەوام خەڵکى ئاگادار دەکردەوە لە خراپەیان.
وە کاتێک ابو محمود الکتامى حاکمى دیمەشق توانى سەربکەوێت بەسەر قەرامیطەى دوژمنى فاطمییەکاندا ئیمامى النابلسى دەستگیر کردو لە مانگى ڕەمەزاندا سجنى کرد لە زیندانىیەکى لە تەختە دروست کراو, کاتێ سەرکردەى سوپاکانى (المعز) گەیشتە دیمەشق تەسلیمى کردو ئەویش بردى بۆ میصر بۆ لاى معز لدین الله.
 ئەویش فەرمانى کرد کە ئیبن نابلسى بۆ بهێنن, کاتێ هێنایانە ژوورەوە لەبەردەم خۆى وەستاندى و پرسیارى لێ کردو ووتى: پێمان گەیشتۆتەوە کە تۆ وتوتە: ئەگەر کەسێک دە تیرى پێ بێت واجبە یەک تیرى بهاوێژێت بەرەو ڕۆم و نۆ تیرەکەى ترى بنێت بە ئێمەوە!
ئیمامى النابلسى فەرموى: من وام نەووتووە!!
سەرکردەى فاطمییەکان دڵخۆش بوو و واى زانى لە قسەکەى پەشیمان دەبێتەوە...
ووتى: ئەى چیت ووتوە؟
ئیمامى النابلسى زۆر بوێرانە فەرموى:
ووتومە: ئەگەر کەسێک دە تیرى پێ بێت واجبە نۆ دانەی بگرێتە ئێوەو دەیەمیشتان پێوە بنێت!!
معز زۆر بە سەرسوڕمانەوە ووتى:
بۆچى؟!!
فەرموى: چونکە ئێوە دینى میللەتى ئیسلامتان گۆڕیوەو پیاوچاکان دەکوژن و بانگەشەى نورى خوایەتى دەکەن. شتانێک دەڵێن کە بۆتان نییە بیڵێن..!!
معز زۆر تووڕە بوو:
یەکەم ڕۆژ لەبەردەم خەڵکەکەدا وەستاندى و پاشان دووەم ڕۆژ فەرمانى کرد بە لێدانێکى زۆر توند سزا درا, لە ڕۆژى سێیەمدا فەرمانى کرد قەسابێکى جولەکە بێنن- دواى ئەوەى موسلمانان وەڵامیان نەدایەوە- تاوەکو پێستى لە لاشە بکاتەوەو کەوڵى بکات...!!
كابراى جەللادى جولەکە لە پشتى سەرىیەوە دەستى کرد بە لێکردنەوەى پێستەکەى, هەتا گەیشتە دەموچاوى, زاناى خواناس بەردەوام بوو لە یادى خواى گەورەو وەک شاخ ئارامگر بوو, هەتا لە لێکردنەوەى پێستەکەىدا گەیشتە سەرشانى.. ئیتر کابراى جولەکە بەزەیى جوڵاو چەقۆیەکى کرد بە سەر دڵى دا و کوشتى, دواتر پێستیان پڕ کرد لە پوش و کا, وە بۆ چاوترساندنى خەڵکى لاشەکەیشیان لە خاچ دا,

أَبُو ذرٍ الحَافِظُ فەرمویەتى: بەنو عوبەیدىیەکان ئیبن نابلسىیان زیندانی کردو لە خاچییاندا. گوێم لە دارقطنى بوو باسى دەکرد و دەگریا, دەیفەرموو: لەو کاتەدا کە پێستیان دادەماڵى ئەم ئایەتەى دەخوێندەوەو دووبارەى دەکردەوە: (كَانَ ذَلِكَ فِي الكِتَابِ مَسْطُوراً}[الإِسرَاء:58].
مَعْمَرُ بنُ أَحْمَدَ بنِ زِيَادٍ الصُّوْفِيُّ فەرمویەتى:  کەسانى جێ متمانە بۆیان باس کردووم کە ئیبن نابلسی پێشەوا بووە لە فەرمودەو فیقهدا, بەردەوام سەراپاى ساڵ بەڕۆژوو بووە, زۆر بەڕێز بووە لە لاى عام و خاصى خەڵکى, کاتێ کەوڵ کرا لە لاشەکەیەوە گوێیان لە خوێندنى قورئان بوو....!!!!
ئەمەش یەکێک بووە لە کەرامەتەکانى ئەم پیاوچاکە
وتراوە: کاتێ هێنرایە میصر یەکێک لەو ناودارانەى دوژمنایەتیان دەکرد بە خۆشحاڵى دەربڕینەوە وتى: الحمدلله على سلامتک,..! ئەویش فەرموى: الحَمْدُ للهِ عَلَى سلاَمَةِ دِينِي، وَسلاَمَةِ دُنْيَاكَ...!!!
دواى شەهید بونیشى لە خەودا بینرا:
ئیبن السعساع المصری گیڕاویەتییەوە کە لەخەونىدا ئەبوبەکرى النابلسى بینیوە دواى ئەوەى لە خاچ درا لەسەر شێوەیەکى زۆر جوان, پێى ووت: خواى گەورە چى لەگەڵ کردیت؟ ئەویش فەرموى:
حبَانِي مَالِكِي بِدَوامِ عِزٍّ   *  وَوَاعَدَنِي بقُرْبِ الانتصَارِ
وَقَرَّبَنِي وَأَدْنَانِي إِلَيْهِ   *  وَقَالَ:انْعَمْ بعَيْشٍ فِي جِوَارِي

ئەمە نمونەى زاناکانى ئێمەن.. ئەمانەن زانایانى ئەهلى سوننە, ئەوانەى هەستان بە سەرخستنى ئەم دینەو جگە لە خواى گەورە لە کەس نەترسان. ڕەحمەتى خوایان لێ بێت.

سەرچاوە: سير أعلام النبلاء31/174-175 و الأعلام للزركلي5/311, والبداية والنهاية11/241 وە چەندان سەرچاوەى تر بەسەرهاتى ئەم زانایە دەگێڕنەوە.


ئا/ حەمزە بەرزنجى

هیممەت بەرزى شێخ ئەلبانى (ڕەحمەتى خواى لێ بێت) لە زینداندا....!!!

زۆر بە دەگمەن ئەگەرنا نابینیتەوە زانایەک لە زانا حەق بێژو بویرەکانى ئەم ئوممەتە نەکەوتبێتە زیندان و بە دەست دوژمنانى کاروانى خواناسیەوە توشى ئازار نەبوبێتەوە, بە جۆرێک تیایاندا بووە ئەگەر ماوەیەک توشى ناڕەحەتى و تاقیکردنەوە نەبوبێت خەم دایگرتووەو ترساوە لەوەى لە هەق لایدا بێت.!
چونکە هەردەم سوور بوون لە ڕۆشنکردنەوەى ڕێگاى هەق و ناساندنى ڕێچکە گومڕاو گومڕاکەرەکان و نەک شتێکیان نەوتووە دڵى ستەمکاران خۆش بکات بگرە بە گەورەترین دوژمن تەماشایان کراوە لە لایەن ئەو طاغوتانەوە, لەو زانایانەى سەردەمیش کە توشى زیندانى کردن بۆتەوە شێخى فەرمودەناس ئەلبانىیە(ڕەحمەتى خواى لێ بێت), هەرچەند ئەم بەسەرهاتە تەواو شاردراوەیەو کەم بیستراوە, ئەوەتا خۆى ئەو بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە کە چۆن دەستگیر کراوەو ماوەى بەند کردنەکەشى بە چییەوە بەسەر بردووە:
شێخ دەفەرموێت:
(قەدەرى خواى گەورە وا بوو ساڵى 1389ى کۆچى بەرامبەر 1979ى زایینى لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایاندا زیندانى کرام بە بێ ئەوەى هیچ تاوانێکمان کردبێت, جگە لە بانگەواز کردن بۆ ئیسلام و فێر کردنى خەڵکى لە بنەماکانى ئەو دینە, برام بۆ زیندانى (القلعة) و زیندانى ترى شارى دیمەشق, پاش ماوەیەک ئازاد کرام و دواتر جارێکى تر گیرامەوەو نەفى کرام بۆ جەزیرە بە مەبەستى ئەوەى چەند مانگێک لە زیندانى ئەوێ بەسەر بەرم, بە ئومێدى ئەوەم تەنها لەبەر خاترى خواى گەورە بوبێت و پاداشتى لەسەر وەربگرم.
وە قەدەرى خواى گەورە وا بوو لەو زیندانەدا کەسم لەگەڵ نەبێت جگە لەو کتێبەى زۆرم خۆشدەویست (صحیح مسلم) و قەڵەمێکى ڕەصاص و خەت کوژێنەرەوەیەک, ئیتر منیش بەچۆکدا کەوتم بۆ بە ئەنجام گەیاندنى ئاواتەکەم کە بریتى بوو لە کورت کردنەوەى صەحیحى موسلیم, تا لە ماوەى سێ مانگدا کۆتاییم پێ هێنا دواى ئەوەى شەوو ڕۆژ کارم تێدا دەکرد بە بێ وەستان و ماندوو بوون.
بەم شێوەیە ئەو شتەى دوژمنانى ئوممەتى ئیسلام لە تۆڵە کردنەوەیاندا لە ئێمە ویستیان لێى بوو پێچەوانە بویەوەو بوو بە نیعمەت بۆمان, ئێستا قوتابیانى زانستى شەرعى لە موسڵمانان لە هەموو شوێنێک لە سێبەرى ئەو کتێبەدا دادەنیشن..
هەموو سوپاس و ستایشێک بۆ خواى گەورە کە بە نیعمەتى ئەوەوە هەموو چاکەکان تەواو دەبێت.

سەرچاوە/ حیاة العلامة الألبانی رحمه الله تعالى بقلمه......عصام موسى هادی لاپەڕە 14.


ئا/ حەمزە بەرزنجى

السبت، 20 سبتمبر 2014

وێنە: میلیشیا ڕافیزىیەکان لە عێراق کۆتا هەڕەشە لە ئەهلى سوننە دەکەن..

دواى ئەو هەموو کوشتن و سوتاندن و بە درێل کون کردن و سەربڕین و پارچە پارچە کردنەى ئەهلى سوننە بە دەست شیعەو بە فەرمانى مەرجەعە حاقیدو کاربەدەستە ڕافیزىیەکانى عێراقەوە دەیچێژن, ئەم جارە میلیشیا شیعە ڕافیزىیەکانى بەناو (عصائب أهل الحق) لە بەیاننامەکانیاندا دواى بێ ئەدەبى کردن بە هاوەڵان (ڕەزاى خوایان لێ بێت) و لەعنەت لێ کردنیان کۆتا هەڕەشە لە ئەهلى سوننەى عێراق دەکەن داوایان لێ دەکەن ناوچەکانیان چۆڵ بکەن, لە یەکێک لەو بەیاننامانەدا کە وێنەکەى دیارە هاتووە:

بۆ ئەو کەسانەى خۆیان ناوناوە ئەهلى سوننەو جەماعە
بۆ نەوەکانى عومەرو منداڵەکانى عائیشە
ئەى کوڕەکانى یەزیدى کوڕى معاویە لەعنەتى خواى لێ بێت (پەنا بە خواى گەورە)
دواى ئەوەى پشتمان بەست بە خواو بە ئەهلى بەیت..!!!!
دەستمان کرد بە پاککردنەوەى ناوچە سونییەکانتان و لە زۆربەى ئەو شوێنانەشدا سەرکەوتنمان بەدەست هێنا و پاکمان کردەوە لە ئێوەو هاو وێنەکانى ئێوە کە لەوێ دەژین هەروەها لە بانگخوازە زندیق و کافرەکانیشتان لە سەرجەم پارێزگا سونییە وەهابییەکانتان.
جا...بارکەن...بارکەن....بارکەن
چونکە سوێند بێت بە خوا کەستان لێ دەرناکەین
ئەمەش کۆتا ئاگادار کردنەوەیە بۆتان و ئێمەش تەنها ئاگادارکردنەوەمان لەسەرە


مۆر:
عصائب أهل الحق فی العراق

دیوانە شیعرى (ژانى مان)ى مامۆستا کرێکار.....

دیوانە شیعرى ژانى مان پێشتر بە (ژانى بوون) ناسرابوو, تا دواتر مامۆستا ناوەکەى گۆڕى و بە چاپ گەیەنرانەوە, چەندان هۆنراوەى ئیمانى و هەڵنانى تیایە بۆ دیندارى و ڕەوشت بەرزى و ئازایەتى و جوامێرى و خۆپارێزى لە تاوان و ناساندنى بیروبۆچونە بەتاڵەکان. لێرەوە دەتوانیت ئەو کتێبە دابگریت.

ناوى کتێب: ژانى مان
نوسەر: نجم الدین فرج (مامۆستا کرێکار)

کرتە لە وێنەکە بدە بۆ داگرتنى:


عەلى سیستانى دەڵێ: دروستە موتعە لەگەڵ ئافرەتى زیناکار بکەیت....!!

لە فەتوایەکى ترى سەیرى کۆمەڵە فەتوا سەمەرەکانى مەرجەعە گومڕاکانى شیعەى ڕافیزى و ئەمجارە لەسەر زمانى مەرجەعى گەورەیان عەلى سیستانییەوە دەڵێ: دروستە تەمەتوع بکەیت بە ئافرەتى زیناکارو لەشفرۆش, واتە ئەتوانیت بۆ ماوەیەکى کاتى موتعەى لەگەڵ بکەیت و دواتر وازى لێ بێنیت ئەگەر چى ئەو ئافرەتە بە زیناکارو لەشفرۆشیش ناسرابوو بەڵام مەکروهە.

ئەمەش لە کتێبى (منهاج الصالحین) بەرگى سێ و فەصڵى پێنجەم لە بابى (النکاح المنقطع)دا هاتووە لە ژێر (مسألة)ى ژمارە (261):

ئەمەش لینکى فەتواکە لە سایتى خۆى:

الأربعاء، 17 سبتمبر 2014

ئەو هۆنراوەیەى ئیمامى ئەحمەدى خستە گریان؟

ئیمامى ئیبن جەوزى لە کتێبى (تلبیس ابلیس)دا دەفەرموێت:
(أنبأنا به أبو عبد العزيز كاوس نا المظفر بن الحسن الهمداني نا أبو بكر بن لالي ثنا الفضل الكندي قال: سمعت عبدوس يقول سمعت أبا حامد الخلفاني يقول لأحمد بن حنبل: يا أبا عبد الله هذه القصائد الرقاق التي في ذكر الجنة والنار أي شيء تقول فيها؟ فقال: مثل أي شيء؟ قلت: يقولون:
 إذا ما قال لي ربي ... أما استحييت تعصيني  وتخفي الذنب من خلقي ... وبالعصيان تأتيني.
فقال: أعد علي, فأعدت عليه. فقام ودخل بيته ورد الباب فسمعت نحيبه من داخل البيت وهو يقول: إذا ما قال لي ربي ... أما استحييت تعصيني  وتخفي الذنب من خلقي ... وبالعصيان تأتيني). تلبیس ابلیس ص 278-279.


واتە: ئەبا حامیدى الخلفانی بە ئیمامى ئەحمەدى کوڕى حەنبەلى فەرموو: ئەى باوکى عبدالله, چى دەڵێیت دەربارەى ئەم هۆنراوە ئیمانىیانەى دڵ نەرم دەکەن و باسى بەهەشت و دۆزەخى تیایە؟ ئەویش فەرموىى: وەکو چى؟ فەرموى, وتم: وەک ئەوەى دەڵێن: (إذا ما قال لي ربي ... أما استحييت تعصيني, وتخفي الذنب من خلقي ... وبالعصيان تأتيني) فەرموى: بۆم دووبارە بکەرەوە, منیش بۆم دووبارە کردەوە, ئیتر هەستاو چوو ماڵەوەو دەرگاکەى داخست, گوێم لە هەنسک و گریانى بوو لە ژوورەوە دەیوتەوەو دەیوت: إذا ما قال لي ربي ... أما استحييت تعصيني  وتخفي الذنب من خلقي ... وبالعصيان تأتيني)

ئەمەش تەواوکەرى هۆنراوەکەو ماناکەیەتى:
إذا ما قال لي ربي أما استحييت تعصيني؟      وتُـخفي الذنبَ عن خلقيَ وبالعصيانِ تأتيني
فكيف أجيبُ يا ويحي ومن ذا سوف يحميني؟   أسُلي النفس بالآمالِ من حينٍ الي حيني
وأنسي ما وراءُ الموت ماذا سوف تكفيني        كأني قد ضّمنتُ العيش ليس الموت يكفيني
وجائت سكرة الموتُ الشديدة من سيحميني؟ نظرتُ الي الوُجوهِ أليـس منُهم سيفديني؟
سأسأل ما الذي قدمت في دنياي ينجيني       فكيف إجابتي من بعد ما فرطت في ديني
ويا ويحي ألــــم أسمع كلام الله يدعوني؟        ألــــم أسمع بما قد جاء في قاف ويسِ
ألم اسمع بيوم الحشر يوم الجمع والدين        ألـــم أسمع مُنادي الموت يدعوني يناديني
فيا ربــــاه عبدُ تــائبُ من ذا سيؤويني؟          سوى رب غفور واسعُ للحقِ يهدييني
أتيتُ إليكَ فارحمني وثقــّـل في موازيني        وخفَفَ في جزائي أنتَ أرجـي من يجازيني

ماناکەى:           
ئەو کاتەى خواى گەورە پێم دەڵێت: ئەوە شەرم ناکەیت سەرپێچیم دەکەیت
گوناهەکانت لە خەڵک دەشاریتەوەو بە سەرپێچىیەوە دێیتەوە لام
 ئەى هاوار بە حاڵم چۆن وەڵام بدەمەوەو کێ هەیە بمپارێزێت
دڵنەوایى نەفسى خۆم دەکەم بە هیواو ئاوات تاو نا تاوێک
وە دواى مردنم بیر دەچێتەوە چى تر کیفایەتم دەدات
ئەڵێى زەمانەتى ژیانم کراوەو هەرگیز مردن نامگرێتەوەو نامرم
وە کاتى زۆر قورسى مردن هاتو کێ هەیە بمپارێزێت
تەماشاى دەموچاوەکانى چواردەورم کرد: ئاخۆ کەسیان تیایە خۆى بکاتە فیدام؟
پرسیارم لێ دەکرێت دەربارەى ئەوەى چیم لە دونیادا پێش خستوە تا ڕزگارم بکات
ئاخۆ وەڵامم چى دەبێت دوا ئەوەى کەمتەرخەمیم کردووە لە دینەکەمدا
هاوار بە حاڵم ئایا  گوێم لە وتەى خواى گەورە نەبوو بانگى دەکردم؟
ئایا گوێم لەوە نەبوو کە لە سورەتى (قاف) و (یاسین)دا هاتبوو؟
ئایا نەمبیستبو باسى ڕۆژى حەشر, ڕۆژى کۆکردنەوەى مەخلوقات و سزاو پاداشت
ئایا بانگخوازى مردنم نەبیست کە بانگى دەکردم
دە سا ئەى پەروەردگارا بەندەکەت تەوبەى کردووە کێ هەیە بمپارێزێت؟
جگە لە پەروەردگارێکى لێبوردەى بەزەیى فراوان کە ڕێنماییم دەکات بۆ هەق
بەرەو لات هاتم سا بەزەییت پێمدا بێتەوەو کێشانەى چاکەکانم قورس بکە
لێپرسینەوەو سوک بکە تۆ تاکە ئومێدى کە پاداشتم بدەیتەوە

مەبەست شارباژێڕى




الثلاثاء، 9 سبتمبر 2014

نامیلکەی فیتنەی دەجال و جیابونەوەی پاکەکان و ڕاماڵینی پیسەکانی سەردەم

ئەم نامیلکەیە وەك وەڵامێك بێت بۆ ئەو چەواشەکارو عەقڵانیانەی کەوا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تەنازول دەکەن لە بیرو باوەڕەکەیانداو، خۆیان لەگەڵ کەش و هەوای ڕۆژدا دەگونجێنن، وە هەم پەیامێکیش بێت بۆ ئەو مسوڵمانانەی بێ ئاگان لەم فیتنە گەورەیەو، هێشتا ئەم فیتنەیە نەهاتوە هەڵخلیسکان لەدوای هەڵخلیسکان دەستی پێکردوە، جا وەرە گەر ئەم فیتنەیە بێت، پێم وایە بەبێ دوو دڵی یەکێتی زانایانی ئاینیشی دەبێت!
نوسین و ئامادەکردنی: باوکی ئەسماء

کرتە لە وێنەکە بدە بۆ داگرتنى

دەستەڵاتدارانی سعودیە شێخ تۆفیق الصائغی قورئانخوێنیان دوورخستەوە.

لە دیمەنێکی زۆر کاریگەرو دڵ بزوێندا شێخ توفیق الصائغ لە بەردەم دەرگای کەعبەدا وەستاوەو باوەشی گرتۆتەوە بۆ کەعبەو دەگری. ئەوە ماڵئاوایى کردن بوو.!!
دوای ئەوەی 30 ساڵی تەمەنی لە وڵاتی سعودییە بەسەر برد بە بڕیاری دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەنێردرێتەوە بۆ ئەریتریای زێدی خۆی. چونکە لە بنەڕەتدا شێخ خەڵکی وڵاتی ئەریتریایە.
دەستەڵاتدارانی ئال سعود ڕەگەزنامە دەبەخشنە گۆرانیبێژانی وەک ماجد المهندس, کەچی قورئان خوێنان دوور دەخەنەوە!!!زانایان زیندانی دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن..!!
دوێنێ نەبیل العوضی و ئەمڕۆش شێخ توفیق الصائغ و پێشتریش زیندانی کردنی شێخ خالد الراشد و تەوقیف کردنی هانی الرفاعی  پاشان الشاگری و لە زیندان توند کردنی دەیان و سەدان زاناو بانگخوازی تر.
هۆکاری دوورخستنەوەشی تەنها بەهۆی بوونی بۆچونی صەریح و ڕاستەوخۆو شەرعی ئەو زانایانەوەیە کە ئەو سزایانەیان بەسەردا دەدرێت, چونکە شێخ صائغ بەوە ناسراو بوو کە زۆر بە توندی هەڵوێستی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو قەسابخانەیەی سوپای کودەتاچی سیسی لە میصر ئەنجامیدا بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ڕابیعەی عەدەوی, وە بە بەردەوامی بۆ ئەو بەناهەق کوژراوانە دەپاڕایەوە, ئەمە جگە لە پشتگیری بەردەوامی لە قەزییەی فەلەستینی.

دیمەنى ماڵئاوایى کردنى شێخ لە کەعبەى پیرۆز:

ڤیدیۆ: شێخ تۆفیق الصائغ لەسەر مینبەر دەگری بۆ قەسابخانەکەی رابیعەی عەدەوی لە میصر:

ئه‌مریكا بناسه‌..!!

* بۆ دروست بوونی ئه‌مریكا 27ملیۆن له‌هیندی سوره‌كانی دانیشتوانی بنه‌ڕه‌تی ئه‌مریكا له‌ناوبران و زه‌ویه‌كانیان داگیركردن.
* بۆ بنیاتنانی ئه‌مریكا 14ملیۆن ئه‌فریقی هێنران و كرانه‌ كۆیله‌ و 2ملیۆن ئه‌فریقی مردن له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌ به‌هۆی شێوازی نائینسانیانه‌ی گواسته‌نه‌وه‌یان.
* بۆ فراوانكردنی سنوره‌كانی ئه‌مریكا نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك مه‌كسیكیان كوشت و زه‌ویه‌كانیان داگیركردن.
* بۆ پاراستنی ئه‌مریكا زیاتر له‌ 6ملیۆن كه‌سیان كوشت 300هه‌زاریان له‌شاره‌كانی هێرۆشیما و ناكازاكی بوو به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی.
* بۆ دامه‌زراندنی ئه‌مریكا زیاتر له‌ 2ملۆن ڤێتنامیان له‌ناوبرد.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ هاوڕێی به‌ڕێزم ئه‌مریكا پێوه‌ری ئینسانیه‌ت نیه‌ و به‌پێو پێوه‌ری ئه‌مریكا چاك و خراپ دیاری مه‌كه‌.
ئه‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سته‌مكاراندا یه‌ك بگرێته‌وه‌ وه‌ك كاتی خۆی هاوپه‌یمانی صدام بوو له‌كاتێكدا به‌به‌رچاوی ئه‌مریكاوه‌ كوردی كیمیاباران و جینۆساید ده‌كرد.
مەگەر نابینیت ئەمڕۆ چ قەسابخانەیەکى دروست کردووە بەامبەر بە لاشەى موسڵمانان بە ڕاستەوخۆ بە بەشدارى خۆى بێت وەک لە ئەفغانستان و پاکستان و عێراق, یان لە ڕێگاى نۆکەرو چڵکاوخۆرانییەوە وەک فەلەستین و بۆرماو میصر و صۆماڵ و چەندان وڵاتى تر.

الخميس، 4 سبتمبر 2014

ئایا ئەگەر کەسێک لە پێناو بەرگرى کردن لە نیشتمان بکوژرێت شەهیدە؟

شێخ محمد صالح العثیمین(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) لە ڕاڤەى ئەم ڕستەیەدا(وَلاَ يُغَسَّلُ شَهِيدٌ وَمَقْتُولٌ ظُلْماً .........)دەفەرموێت:
(وقوله: «شهيد» المراد به هنا: شهيد المعركة الذي قاتل لتكون كلمة الله هي العليا.
أما من قاتل لوطنية أو قومية أو عصبية فليس بشهيد ولو قتل، لكن من قاتل حماية لوطنه الإسلامي من أجل أنه وطنٌ إسلاميٌ فقد قاتل لحماية الدين، فيكون من هذا الوجه في سبيل الله، ولهذا يجب أن نبيّن لإخواننا في الجيش أنهم إنما يتأهبون للقتال لا دفاعاً عن وطنهم من أجل أنه وطنهم، ولكن من أجل أنه وطن إسلامي يقاتلون لحماية الإسلام حتى يكونوا عند الموت شهداء؛ لأن النبي صلّى الله عليه وسلّم: «سُئل عن الرجل يقاتل شجاعة، ويقاتل حمية، ويقاتل ليُرى مكانه، أي ذلك في سبيل الله؟ قال: «من قاتل لتكون كلمة الله هي العليا فهو في سبيل الله». أخرجه البخاري (123)؛ ومسلم (1904) عن أبي موسى رضي الله عنه.
فالذي قاتل حمية نقول له: لماذا تقاتل حمية؟ هل هو حدب على قومك، أو رغبة في بقاء الإسلام في بلادك؟ إن قال بالأول فليس بشهيد، وإن قال بالثاني فهو شهيد، كما لو قال: أقاتل حدباً على قومي، ليبقى الإسلام في بلادي).الشرح الممتع على زاد المستقنع (5/ 287-288)

واتە: وە ووشەى شەهید لێرەدا مەبەست پێى: شەهیدى جەنگ و کوشتارە, ئەو کەسەى کوشتارى کردووە لە پێناوى ئەوەى ووشەى خواى گەورە بەرز و بڵند بێت.
بەڵام ئەو کەسەى کە لە پێناوى نیشتمان پەروەرى یان گەلچێتى یان دەمارگیرێتىدا کوشتار و شەڕ دەکات ئەگەر بکوژرێت شەهید نىیە, بەڵام کەسێک لە پێناو پاراستنى نیشتمانە ئیسلامییەکەىدا بکوژرێت لە پێناو ئەوەى نیشتمانەکەى نیشتمانێکى ئیسلامیییەو(ئیسلام پیادە دەکرێت تیایدا) ئەوە کوشتارى کردووە لە پێناو پارێزگارى کردن لە دیندا, لەو ڕوانگەیەوە لە پێناو خواى گەورەدایە, لەبەر ئەوە پێویستە بۆ برایانمان ڕوون بکەینەوە ئەوانەى لە ناو سوپادان کەوا ئەوان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ شەڕکردن لە پێناو ئەوەدا نا کە بەرگرى لە نیشتمانەکەیان دەکەن لەبەر ئەوەى نیشتمانیانە, بەڵکو لەبەر ئەوەی کە نیشتمانەکەیان نیشتمانێکى ئیسلامییەو ئەمانیش شەڕ دەکەن لە پێناو پاراستنى ئیسلام دا بۆ ئەوەى لە کاتى کوژرانیاندا بە شەهید حساب بکرێن, چونکە پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) پرسیارى لێ کرا دەربارەى پیاوێک لەبەر ئەوەى پێى بڵێن ئازا شەڕ دەکات و لەبەر دەمارگیرى شەڕ دەکات و لەبەر ئەوەى بیبینن و باسى بکەن شەڕ دەکات, ئاخۆ کام لەمانە لە پێناو خوادایە؟ ئەویش فەرموى: هەرکەسێک کوشتار بکات لە پێناو ئەوەى ووشەى خواى گەورە بەرز و بڵند بێت ئەوە لە پێناو خوادایە.
 جا ئەو کەسەى بە دەمارگیرىیەوە شەڕ دەکات پێى دەڵێین: بۆچى بە دەمارگیرى شەڕ دەکەیت؟ ئایا هەست و سۆزت بۆ گەلەکەت جوڵاوە, یان بە ئومێد و ئاواتى ئەوەى ئیسلام لە شارەکەتدا بمێنێتەوەو بەرقەرار بێت؟
خۆ ئەگەر یەکەم وەڵامى دایتەوە, ئەوە شەهید نىیە!, وە ئەگەر وەڵامى دووەمى دایەوە ئەوە شەهیدە, هەروەها ئەگەر بڵێت: لە پێناو سۆز جوڵانمدا بۆ گەلەکەم هەتا ئیسلام بە بەرقەرارى بمێنێتەوە لە شارەکەمدا هەمان شتە.

وەرگێڕانى/ مەبەست شارباژێڕى

الاثنين، 1 سبتمبر 2014

گوێم له‌خشپه‌ی (كوفر)نه‌بێ!....هۆنراوە

بەسیە ئیتر ...
گوێم له‌خشپه‌ی (كوفر)نه‌بێ!
ڕیسواو سەر شۆڕن ئەوانەی
لایان وایە....
:دین مابەینی عەبد و خوایە "
(موسەیلەمە)ی گۆڕ بەگۆڕن ئەوانەی وا
لایان وایە....
:قورئانەکەم! بەکەڵکی ئێستاکە نایە"
کەلەپوچ و ئەقڵ قۆڕن ئەوانەی وا
لایان وایە....
:ئیسلام بەس سیواک و ڕیش و
نوێژ وتەرکی سو ڕیبایە".
ئیسلام :وەک تیشکی ھەتاوە !
ئەچێتە ھەموو جێگایە...
دینە,عەقیدەیە,حوکمە ,
بەرنامە ڕێژە ,دادگایە...
بزەو خۆشی پێکەنینە ,گریەو شینە ..
مەلھەمی زامە,شفایە...
ژینە,مەرگە ,خەوە,بەرگە,
تاکە ڕوناکی چرایە...
سەر خەری بونەوەرانە
دەستوری خوایە,یاسایە...
پاشایە... فەرمان ڕەوایە...
نەرمە بەفری سەر چیایە
شەونمی بان سەوزە گیایە
کانیاوە,وەک شنە بایە...
تەنھایە ... تاکە ڕێگایە ...
تەنھا ڕزگاری مرۆڤەو
داڕێژەرەوەی دنیایە... .

-یاخی- ١.٩.٢٠١٤