Pages

السبت، 16 فبراير 2013

یەكەم گەنجی كوردی شاری سلێمانی لە سوریا كوژرا (خوای گەورە بە شەهید قبوڵی كردبێت)....

هاوكارمحمد لەسالی 1988 لەدایك بوە, لەمنداڵیەوە لە مزگەوت دەرسی خوێندوە لە مزگەوتی خەبات ,خویندكاری زانكۆی سلێمانی بوو كۆلیژی زانست بەشی فیزیا, دوای ئەوە چووەتە هیندستان بۆ خۆیندن, لەكۆلیژی پزیشكی دەرمانسازی بو قۆناغی دووەم, پار ساڵ 2012 پاش دەستپێكردنی شۆڕشی سوریا بڕیاریدا ڕوو لەو وڵاتە بكات بۆ پشتیوانی لەبراكانی  لەشام و چووەتە ناو كەتیبەی (ملة إبراهیم), 

ڕۆژی سێ‌ شەممە 12/2/2013 لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی الجراح لە حەلەب كوژرا... خوای گەورە بە شەهیدی وەرگرتبێت, پێش دوو هەفتە لەشەهید بونی تەلەفون دەكات بۆ كەسوكاری و دەڵێت خەوم بینیوە شەهید ئەبم, نە تەعزیەم بۆ دانێن, نە ڕەشم بۆ بپۆشن, نە بگرین, ئەو هاوڕێ‌یەی كە هەاوڵی شەهید بوونی گەیاندۆتە كەسوكاری دەڵێت: كاتێ‌ شەهید بووە بە ڕۆژوو بووە.
ئێمە لە جیاتی سەرەخۆشی پیرۆز بایی لە كەسوكاری سەربەرزو بەڕێزی ئەم گەنجە دەكەین....داواكارین لە خوای گەورە بە شەهید وەری گرتبێت و ئەو كاروانەی ئەو پێیدا ڕۆیشت پڕ لە مەرد و بەردەوام بێت...
شەهیدی....ئاواتەكەی پێغەمبەری خۆشەویستمان(صلی الله علیه وسلم) كە فەرمویەتی: (...والذي نفسُ محمّد بيدِه ! لوددتُ أنْ أغزوَ في سبيلِ اللهِ فأُقْتَل ، ثمَّ أغزُوَ فأُقتل ، ثم أغزُوَ فأُقتل)سوێند بەو خوایەی نەفسی منی بەدەستە ئاواتەخوازم كە لە ڕێی خوای گەورەدا بجەنگێم و بكوژرێم...پاشان زیندوو بمەوەو بجەنگێمەوەو بكوژرێم..پاشان زیندوبمەوەو بجەنگێمەوەو بكوژرێم...
 

الثلاثاء، 12 فبراير 2013

هيَرشى فەرەنسا بۆ سەر مالی...جەنگە دژ بە ئيسلام...

ئەوەی ئەمڕۆ فەرەنسا پێی هەستاوە لە چوونە ناو وڵاتی (مالی)یەوە نوێ‌ نییە...چونكە پێشتر جەزائیرو تونسی داگیر كردو بە هەزاران موسڵمانی كوشت, تەنها لەبەر ئەوەی ئەو میللەتە موسڵمانن...ئەوەی ئەمڕۆش ئەنجامی دەدا پەیامێكە بۆ موسڵمانان تا بەهیچ جۆرێك بیر نەكەنەوە لە چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلامی..چونكە تاكە ڕەزامەندە لەسەر جێبەجێ‌ كردنی یاسای تونسی و جەزائیری لە وڵاتی موسڵمان نشینی مالیدا,

وە ئەو كوشت و بڕینەشی كە فەرەنسا بە یارمەتی و پشتیوانی زۆرێك لە وڵاتە عەرەبییە نۆكەرەكانی ڕۆژئاوا پێی هەستاوە ڕونترین شایەتە لەسەر ئەندازەی ڕق بوونیان لە موسڵمانان...كەواتە بێ‌ گومان جەنگەكەیان دژ بە ئیسلام و شەریعەتە لە ژێر ناوی خوازراوو هەڵخەڵەتێنەردا...
مالی دەكەوێتە باكوری ڕۆژئاوای ئەفریقاوە و پایتەختەكەشی (باماكۆ)یە,  ئەبێت بە سێ‌ بەشەوەو هەر بەشێك هۆزێك دەیبات بە ڕێوە كە ئەوانیش (الطوارق اڵامازیغ) كە زۆربەیان موسڵمانی سوننە مەزهەبن و پەیڕەوی مەزهەبی مالیكین, وە هۆزی (هۆتسۆ) و هۆزەكانی (بمبراو)ن, لە مالی دا نۆ زمان قسەی پێ‌ دەكرێت, و زمانی عەرەبیش یەكێكە لەوانە.

وێنەی یەكێك لە شارەكانی باكوری مالی


ڤیدیۆ:...پۆل بریمەریش چووە ڕیزەوەو درایە بەر پێڵاو...

سایتی ئەلعەرەبییە نێت ڕایگەیاند:....چوارشەممەی ڕابووردوو گەنجێكی عێراقی بە ناوی یاسر السامرائی حاكمی مەدەنی ئەمریكی پێشوو لە عێراق (پول بریمەر)ی تەمەن 71 ساڵ دەداتە بەر پێڵاو...ئەویش كاتێ‌ بریمەر خەریكی قسە كردن بوو لە كۆڕێك كە ڕێكخراوی (هنری جاكسون) لە یەكێك لە قاعەكانی پەرلەمانی بەریتانیا سازی كردبوو. وە چەندان كەسی رۆژنامەنوس و سیاسی بەشداری بووبوون.

ئەم هەواڵە لە ڕاگەیاندنەكاندا بڵاونەكرایەوە چونكە ڤیدیۆكەیان بەدەست نەگەیشتبوو.
دوای وتارەكە بریمەر یاسر هەستاو باسی خۆی كردو وتی دوو پەیامی پێیە بۆ بریمەر..یەكێكیان لە صەدام حوسەینەوەو یەكێكیشیان لە گەلی عێراقەوە... ئیتر بریمەر ئەوەندەی زانی پێڵاوی یەكەم ڕووبەروی هات!! هەرچەند یەكەمیان كورتی هێنا... بە دوایدا دووەمی تێگرت و ئەمیان بەپێچەوانەوەی یەكەمەوە دوورهاوێژ بوو بۆیە بریمەر بە پێكەنینی دۆڕاوییەوە وتی: ئەمجارە ئەگەر ویستت هەنگاوێكی لەم جۆرە بنێیت خۆت ڕابهێنە لەسەر دەست ڕاستی!!... یاسریش وتی: نەفرەتی خوا لە تۆش و لەو دیموكراتییە ساختەیەتان...وڵاتەكەمتان وێران كرد...دەرناچن...
شایەنی باسە پێش 4 ساڵ لەمەوبەر ئەم پێڵاو تێگرتنە بەسەر جۆرج بۆشی خوێنمژ هات لە بەغداد...

السبت، 9 فبراير 2013

ئەو پیاوەی شكستی بە دەوڵەتێك هێناوە..!!

ئایا (ڕەشید نكاز)دەناسیت؟ یەکێکە لە پیاوە مەردەکان.
(ڕەشید نكاز) فەڕەنسییە، خۆی لە بنەچە جەزائیرییە، دوای ئەوەی حکومەتی فەڕەنسا بڕیاریدا نیقاب و باڵاپۆشی لە فەڕەنسا قەدەغەبکرێت و ھەر ئافرەتێکی موسڵمان باڵاپۆش بێت ئەوە غەڕامە بکرێت بە 150 یۆرۆ. ئەمیش یەك ملیۆن یۆرۆی لە بانقدا داناوەو ژمارەی تەلەفونەكەی ئاشكراكردووەو ئەڵێ‌ هەر ئافرەتێك ئەو سزایە درا پەیوەندی بكات و غەرامەكەی بۆ ئەدا...ئیتر لەو رۆژەوە ئەم پیاوە بە هەزارەها یۆرۆ دەبەخشێتە حکومەتی فەرەنسا لە جیاتی ئەو غەرامەیەی کە حکومەتی فەرەنسا ئەیسەپـێنێت بەسەر ئەو خانمانەی کە دەبنە باڵاپوش!! ئەم پیــــاوە ھەمیشە بە خانمە مسوڵمانەکان دەڵێت: ئێوە نیقابەكەتان بپۆشن و غەرامەکەی بۆ من. 


بەرهەمی ڕاگەیاندنی عەلمانیەكان و دەستەوسانی بزاڤی ئیسلامی

گەنجێك دوور لە بەها, خاڵی لە غیرەت و جورئەت, بێ‌ هەست بەرامبەر بەرپرسیارێتی, ناڕازی لە هەموو شتێك,رەخنەگری بێ‌ ئیش, حازر خۆری بەر سێبەر, وەڵام دەرەوەی هەموو نوێ‌ بانگەوازێك, تەماشاكەری هەموو شتێًك لە روانگەی ماددەو بەس, لای ئەو جوانی بریتییە لە رواڵەت و ناوەرۆك بەهایەكی نییە... بێ‌ بەرنامە لە ژیاندا, گوێ‌ لە هیچ ئامۆژگارییەك ناگرێ‌, خەونەكانی پڕن لە ئەفسانەو ژیانێكی سەرابی.. حیكمەتی بوونی خۆی لە ژیاندا نازانێت, وەڵامی پێ‌ نییە بۆ سێ‌ پرسیارە گرنگەكە: لە كۆێ‌وە هاتووی؟ بۆچی هاتووی؟ بۆ كوێ‌ دەچیت؟


بە كورتی نازانێت ناشزانێت كە نازانێت. هەردەم سەرمەست و حەیرانە بە دەست بێ‌ دەستەڵاتی خۆی و ئەو خولیایانەی هەیەتیو هەرگیز بۆی نایەتە دی..خودپەرست و ئەنانی.. لەسەر هیچ كارێك خۆی ناگرێت.. دەرون بەزیو و بێ‌ وورەو ترسنۆكە بەرامبەر رووداوەكان, لە جێ‌ی عەقڵ عاتیفە پێشەنگ و مامۆستاو تەرازووی هەڵسەنگاندنەكانییەتی...
نەزاندوو.. نەفام, گوێ‌ نەدەر بە گەورەو بچووكیو بگرە زۆر دروشمی گەورەیان فێر كردووە دژ بەم بەها جوانە, پێناسەی مرۆڤ لای ئەو بریتییە لە ئارەزووی گەدەو داوێن, تەنها بە جەستە لەم نیشتمانەدایە, كات زۆریو دەست بەتاڵی شێتی كردووە, لە فەراغێكی فیكری زۆر قوڵدا گێژ دەخوات.. پێ‌ی ئاسایییە هەموو كەسوكارەكەی ببنە سووتو بەس تەنها حەزەكانی بێتەدی.. خەبەرێكی خەوتوو.. زیندوویەكی دەرون مردوو.. جوانێكی پڕ لە ناشیرینییە....ئەوەندە دەزانی ئاڵودە بووە بە تلیاك....یان پەتی بێ‌ ئومێدی لە مل دەكات و هەانسە لە خۆی دەبڕێت و خۆی ماڵوێرانی دونیاو خەسارەتمەندی قیامەت دەكات..
ئەمە یەكێكە لە بەرهەمەكانی شەونخونیو بێ‌ ماندووبوون هەوڵ و كۆششی چەند ساڵەی راگەیاندنە كوردییەكان بە زیاد لە (20)كەناڵی ئاسمانیو دەیان كەناڵی ناوخۆییو خۆیان ووتەنی لۆكاڵی, كە وێڕای ئەمەش زۆر لە ئەنجامی كاری خۆیان ڕازی نین و بەرهەمەكەیان بە كەم دەزانن و (..وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ...), ئەمە نمونەیەكە لە بەری ئەو درەختە ژەقنەموتەی لە ووڵاتی ئێمەدا مونافەسەیە لەسەر چاندنی...
هەر ئەمەندە نا.. بەڵكو یەكێكی تر لە هۆكاری تەشەنە كردنی ئەم جۆرە بیرو دیاردە نامۆیانە.. كەمتەرخەمیو نابەرپرسیاری و دڵسۆزی نەنواندن و كارنەكردنی كۆمەڵە ئیسلامییەكانی خۆمانن.. بە جۆرێك لە بەرامبەر ئەو هێرشە جەرگبڕو پڕ لە دڵسۆزییەی ئەوانەی لەسەر دەرگاكانی دۆزەخ وەستاون و خەڵكی بانگ دەكەن بۆی نەك ناوەستنەوەو دەستیان ناگرن كە لەوەش بوونەوە كەشتییەكە كون نەكەن بگرە بەرەو سوتانیشی دەبەن!! بەڵكو زۆر جار ئەمەندە بە خوێن ساردیو لاموبالاتەوە قسە دەكەن كە ئەگەر ئەوانەشی هەست بە سامناكی ئەم بارودۆخە دەكەن و جەرگیان بۆی دەسووتێت زۆر دامەزراو نەبن لە هەڵوێستی خۆیان پەشیمان دەبنەوەو وەك ئەوان پشتێنی لێ‌ دەكەنەوە..
بە كورتی دەڵێی قاعیدەی فەرمان كردن بە چاكەو بەرگری لە خراپە بە جارێك باری كردووەو لە بەر (حیكمەتێك) كە بونی نییە بە تەواوی لای ئەوان ڕاگیراوە, ووردە ووردە سەر بەرەو ئەوە دەكێشێت كە موبەریری بوون و مانەوەیان لە دەست بدەن..چونكە گومانی تێدا نییە بزووتنەوە ئیسلامییەكان كاتێك بوون و مانیان شەرعییە كە ببنە وەسیلەیەك بۆ گەیاندنی پەیامی خوایی بە خەڵكیو هەوڵدان بۆ ئەوەی ئیسلام ببێتە چەترو سایەی ئەو كۆمەڵگایانەی چەندین ساڵە كراوەتە كێڵگەی تاقیكردنەوەی بیردۆزە دەستكردو بەسەرچووەكان, مەگەر تەنها خوای گەورە خۆی بزانێت چەند كەس بە هۆی ئەو هێرشە بە پیلان و پلان داڕێژراوەوە گومڕا كراو خرایە سەر ڕێگا شەیتانییەكان و لەگەڵ كاروانی گومڕاییدا یخ دەدرێت, ئەوەتا لە قیامەتدا پڕ بە گەروو بە سەركردە گومڕاو گومڕاكەرەكان دەڵێن: (وَقَالَ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَنْ نَكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ أَنْدَادًا وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ وَجَعَلْنَا الْأَغْلَالَ فِي أَعْنَاقِ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ). سورة سبأ (33).
جا من لێرەوە جارێكی تر بە ووشەی زبرو دڵسۆزانە دەچریكێنمەوە بە گوێ‌ی ئەندام و لایەنگرانی ئەو لایەنانەی دروشمی ئیسلامیان بەرز كردۆتەوە بە تایبەتیش سەركردەكانیان كە ئیتر لێرە بەدواوە بەسە...بێنەوە مەیدان...چیتر واز لە دەمارگیری كوێرانەو سەمع و تاعەی نەفامیانە بێنن... ئیزگەو ئیزاعەكانتان بوونەتە ئیچاعە, كە تیایدا كاتی خەڵكی بەفیڕۆ دەدات و بەس.. بەزەیییەكتان بەو میللەتەدا بێتەوە كە هەمووان لە هەوڵی دزینی و دین و ڕەوشت و سامانیدان...

حەمزە بەرزنجی

الخميس، 7 فبراير 2013

نیشانەكانی ڕۆژی دوایی...بە هۆنراوە

نیشانە بچوك و گەورەكانی ڕۆژی دوایی چەندان كتێب و نامیلكەو ووتاری دەنگ و ڕەنگی لەسەر دانراوە, بەڵام بە شێوەی هۆنراوە باسی لێوە كرابێت زۆر كەمە, ئەمەی بەردەستت كتێبێكەو بە زمانی كوردی و بە شێوەی هۆنراوە باس لە نیشانەكانی ڕۆی دوایی دەكات.....نوسینی: هیوا محمد گۆخڵانی


 كرتە لە وێنەكە بدە بۆ داگرتنی
نيشانةكانى رؤذى دوايى



الأربعاء، 6 فبراير 2013

سزادادنی منداڵان لە لایەن بوزییە بت پەرستەكانی بۆرماوە

ئەمە جۆرێكى ترە لە سزادانى حكومەتى بۆرماى بت بەرست
بۆ مناڵانى موسڵمان لەو وڵاتە ,كەبەجۆرێك ئەو مناڵانەبەشەو ڕۆژ بە رووتى لەبەر ئەو سەرمايە دائەنرێن بەبێ پدانى خواردن ,بەجۆرێك پلەى گەرمى لەو ناوچەيە كەمترە لە 10 پلە ,هەتاوەكو دڵيان ئەى بەستێت لەسەرماو ئەمرن..!


بەراستى كارەساتە ئەمە تةنها لەبەر ئەوەى خواى تاقانە ئەپەرستن, سوجدە بۆ بتەكانيان نابەن ...!!؟
ئەم هەموو تاوانە ڕۆژانە بەرامبەر بە موسڵمانان ئەكرێت بە بەرچاوى هەموو دنيايەوە دەوڵەتە بەناو موسڵمانەكانش بێ دەنگن لەبەرامبەر ئەم زوڵمە...



الثلاثاء، 5 فبراير 2013

ڤیدیۆ: لە میسر ئەحمەدی نەژاد درایە بەر پێڵاو....

لەسەردانی ئەمجارەی ئحمەدی نەژاد بۆ میسرو لە شاری قاهیرەو لە مزگەوتی (الحسین)دا لە كاتی هاتنە دەرەوەیدا و لە ناو ئاپۆڕای خەڵكیدا گەنجێكی سوری چەند جارێك بە پێڵاوەكانی هەوڵیدا هێرش بكاتە سەری و لە تۆڵەی پشتگیری كردنی ڕاستەوخۆی لە بەشاری خوێنمژ ریسواتری بكات بەڵام هێزە ئەمنییەكانی میسر ڕێگەیان لێ‌ گرت...




الاثنين، 4 فبراير 2013

هاوڵاتیەكی تەمەن (57) ساڵ لەسەنتەرێكی مەساجدا گیان لە دەست ئەدات

هاوڵاتیەكی تەمەن (57) ساڵ، لەسەنتەرێكی مەساج لە گەرەكی راپەرینی شاری سلێمانی گیان لە دەست ئەدات ،تائێستاش لاشەكەی لە پزیشكی دادوەری یە بۆ  هۆكاری راستەقینەی مردنەكەی .
نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی  بە (نها 24) راگەیاند: دوێنێ‌ ئێوارە لە گەرەكی راپەرین لە شاری سلێمانی پیاوێك بە  ناوی (م.ا.ع) تەمەنی (57) ساڵە، مەبەستی مەساج كردن ئەچێتە (مەساجی كاڤیان) و لەوێ‌ گیان لە دەست ئەدات,

چەند شایەتحاڵێكیش باسیان لەوە كردوە  پێش ئەوەی مەساجەكەی بۆ بكەن ئازاری هەبووە.
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: لەدوای رووداوەكە بنكەی پۆلیسی راپەرین چوونەتە سەر رووداوەكە و ئێستاش لاشەكەی لە پزیشكی دادوەری یە بۆ هۆكاری راستەقینەی مردنەكەی .
نەقیب سەركەوت ئەوەشی راگەیاند ئەمانە حاڵەتن لەوانەیە نە خۆش بووبێت , یان جەڵدە , یاخود كەوتن و هەرهۆكارێكی تر

سەرچاوە: ئاژانسی نها

سەركردەی ئیسلامی خەطاب رەحمەتی خوای لێبێ.

ناوی سیانی [سامر بن عبدالله السویلم ] ناسراو بەخەطاب رەحمەتی خوای گەورەی لێبێ لەساڵی 1969 لەسعودیا لەدایك بووە، لەبنەماڵەیەك گەورە بووە ناسراو بووینە بەدینداری و ئازایەتی و بوێری لەهاتنە قسەهاتن بۆ ئەو ئیسلامە، پێش 19 ساڵی لەتەمەنی دەچێتە ئەفغانستان بۆ جیهاد كردن لەپێناو خوا دژی سۆفیەتەكان،


لەساڵانی 1988 تاوەكو ساڵی 1993 بەژداری كردوە لەزۆرێك لەشەرەگەورەكان دژ هێزەكانی سۆفیەت دوای دەركردنی سۆفیەت سەركردە خەطاب لەگەڵ چەند هاوەڵێكی دەچنەطاجیكستان بۆ جیهاد كردن دژی سۆفیەت لەو وڵاتە 2 ساڵ لەطاجیكستان دەمێنێتەوە دواتر لەساڵی 1995 دەگەرێتەوە ئەفغانستان، ئا لەو كاتە جەنگی روسەكان دژی شیشانیەكان دەستپێدەكات و خەگاب بەزووترین كات خۆی دەگەێنێتەشیشان، لەشیشان سەركردە خەطاب رەحمەتی خوای لێبێ دەست بەجیهاد دەكات دژی روسەكان و دەبێتە شمشێرێكی هەڵكێشراوی سەرگەردەنی رووسەكان و دەتوانێ بەتەواوی جێی خۆشی لەدڵی خەڵكی شیشان بكاتەوە بەڵام ئەگەر قەدەری خوایگەورە هات گەرانەوەی بۆنیەو هەر كەسەو رۆژێكی هەیە تێیدا دەبێت رۆحی ئەمانەتی تەسلیم كاتەوە دەزگای هەواڵگری رووس توانیان دوو كەس لەكارمەندی خۆیان بنێرنە ریزی موجاهیدەكان و دوای كاتێكی زۆر دەتوانن متمانەی موجاهیدەكان بەدەست بهێنن ولەساڵی 2002نامەیەكیان نارد بۆ سەركردە خەگاب رەحمەتی خوای لێبێ ئەو نامەیە رووپۆش كرابوو بەژەهرێكی كوشندە بۆیە ئەوانەی لەگەڵی بوون گوتیان ئەو كاتەی سەركردە خەگاب نامەكەی كردەوە ئێمەخەریكی نان خواردن بوین و خۆشی گوتی ئەو كاغەزەی نامەكەی نوسراوە كاغەزێكی سەیرە و وەكو بڵێی بەشتێك روو پۆش كرابێ بەڵام لەگەڵ نان خواردنەكە ژەهرەكە نەك هەر لەرێی پێستەوە بەڵكو دەگاتە ناو گەدەی ئەو سەر كردە مەزنە بۆیە بەكاتێكی كەم لەدوای كردنەوەی ئەو نامەیە خەگاب باری تەندروستی تێك دەچێ وئەوانەی لەگەڵی بوون دەیان گوت عارەقەیەكی زۆری كردو ئێشێكی زۆری هەبوو هە ردەیگوت لا اله الا اللهئەو كاتەی دكتۆر دەگاتە سەر ژەهرەكە تەواو كاری خۆی كردبوو نەشیان لەنێو دارستانەكانی ئەو شوێنە نەیان توانی مەعیدەیبشۆن ئەوەبوو شەهیدی سەركردە رەحمەتی خوای گەروەی لێبێ رۆحی تەسلیم بەخوای گەورە دەكات و هەر لەوێش دەینێژن.
رەحمەتی خوای گەورە لەسەركردەخەطاب بێت و بەشەهیدی قبوڵ كردبێت وكەسانێكی وەكو ئەو و لەو باشتر ئامادە بكات بۆ ئەو ئومەتە. لەودونیایە تەنها 33 ساڵ ژیا بەڵام زۆر ژیا بەعیزەت و جیهاد كردنی لەپێناو خوای گەورە.

سەرچاوە :پێگەی مینبەر


ژیاننامه ی دکتور عبدالله عزام (رحمه الله)به کورتی


ناوی عبدالله، ناوی باوکی یوسف مصطفی عزام، له سالی 1941 له گوندیکی لیوای جه نین له فه له ستین له دایک بوو. له قوناغی سه ره تاییه وه شه یدای کتیب خویندنه وه بوو و هه ر له و قوناغه ش دا چووه ناو ریزی اخوان المسلمین ی اردن. خویندنی سه ره تایی له گوندی خویان ته واو کرد و چووه کولیژی کشتوکالی له (طول کرم)، دوای ئه و بووه ماموستا له دیی(ادر) له خواره وه ی ئه رده ن . له به ر تامه زرو بوونی به خویندن په یوه ندی به کولیژی (شه ریعه)ی دیمه شق کرد و له سالی 1966 به پله ی زور باش ته واوی کرد.


له سالی 1967 کاتی که ناری روژئاوا له لایه ن جوله که وه داگیر کراشه هید له قوتابخانه ی دواناوه ندی کچان ماموستا بوو به لام دلی تاقه تی نه هینا و بو جیهاد دژی ئیسرائیل چووه
باکووری ئه رده ن. وه ئه و کات ئه میری بنکه ی (بیت المقدس) بوو له (مرو).
له سالی 1970 بوو به ماموستای کولیژی (شه ریعه)له دوای سالیک نیررا بو وه رگرتنی شه هاده ی دوکتورا له ئه زهه ر وه له سالی 1973 دوکتوراکه ی وه رگرت.له و ماوه یه ی بوونی له مصر په یوه ندی کرد به بنه ماله ی سید قطب وناسوره کانی ئه و بنه ماله به ریزه.
تا ئه وه ی که هه ستی سه رخستنی دینه که ی پالی پیوه نا بچیته جیهادی ئه فغانستان،
له 1983 په یامیکی ئاراسته ی گه نجانی موسلمان کرد له دونیا که وا به شدار بن له و جیهاده پیروزه،له سالی 1987 سه فه ریکی کرد بو کراچی پاکستان و ئه گه را به ناو زانکوکاندا و خه لکی هانده دا بو جیهاد.
هه موو جاری ئهیوت: ( من 4 که س پیکیانه وه ناوم و تأثیریان لی کردووم دوای خواو هیدایه تی؛ له عه قیده دا"ابن تیمیة" له په روه رده دا "ابن قیم" له فقه دا "ئیمام نه وه وی" و له بانگه واز و جمووجولی ئیسلامی "سیدقطب" ).
له زور ولاتان ده گه را و موحاضره ی ئه دا بو هاندانی موسلمانان به ره و جیهاد و هینانه وه ی خه لیفه و دامه زراندنی ئه هلی حه ل و عه قد ، وه هه ر وه هاهه ستا به دروست کردنی (مکتب خدمات المجاهدین) له ئه فغان، به هه مان شیوه له ریگای گوفاری"الجهاد" توانی به نووسینه کانی به هه موو شیوه یه ک ئه م جیهاده بکات.
دوکتورای له (اصول فقه) دا هه بوو ، وه شاره زای (فقه جهاد) بوو له هه موو مه زهه به کان.
به لام دل چلکنان و دوژمنه داخ له دله کانی ئیسلام که هه ولیان زور بوو بو نه مانی، له روژی(24/11/1989)دا له پیش بانگی نیوه رو که له ماله وه هاته ده ری به ره و مزگه وت ده چوو بو خویندنی نویژی جومعه و وتار خویندن لهپیشاوه ر ی پاکستان له حاندی سه یاره که ی 20 کیلو(tnt -بو چیندرابوو به سه یاره که یه وه ته قینرایه وه و خوی و کوره گه وره که ی محمد(20 سالان) وه ئیبراهیمی کوری(15 سالان) تیرۆر كران....خوای گەورە بە شەهید وەری گرتبن.



الأحد، 3 فبراير 2013

هۆكارەكانی دەركەوتنی سفوری لە كۆمەڵًگادا

1. ئیمان لاوازی: ئەویش بەهۆی زاڵ بوونی دونیا ویستی‌و شوێن كەوتنی هەواو ئارەزوو، وە دووركەوتنەوە لە قورئان خوێندن‌و نزاو پاڕانەوەو عیبادەتەكان بەگشتی.
2. لاوازی پەروەردەی ئیسلامیی لەناو خێزانەكان‌و قوتابخانەو خوێندنگاكانداو زاڵ بوونی بیر‌و بۆچوونی تر، وە ون بوونی رەوشتە بەرزەكانی وەك: شەرم‌و حەیا، چونكە مرۆڤ كە شەرمی نەكرد هەرچییەك بكات پرسیاری لێ ناكرێت.

قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): (ثلاث لاتسأل عنهم: ........ وامرأة غاب عنها زوجها وقد كفاها مؤنة الدنيا فتبرجت بعده). رواه البخارى في الأدب المفرد (590) والحاكم وأحمد وصححه الالباني (صحيح الجامع 3058).
واتە: سێ جۆرە كەس هەن پرسیاریان لێ ناكرێت بۆ وا دەكەن (چونكە پەردەی حەیا‌و شەرم‌و شكۆیان دڕاندووە): ..... لەو سیانە یەكێكیان: ئافرەتێكە مێردەكەی لە سەفەر بێت‌و ئاگای لێی نەبێت، وەماڵ پێویستی دونیاشی بۆ فەراهەم هێنابێ، كە چی ئەم ئافرەتە لاشەو جوانییەكان (زینە)ی خۆی دەربخات بۆ بێگانە.
 ئەی دەبێت حاڵی ئافرەتانێك چۆن بێت كە بە بەرچاوی باوك‌و براو مێردەكانیانەوە خۆیان رووت دەكەنەوە. یاخود حاڵی ئەو پیاوانە چۆن بێت كە ئافرەتەكانیان بوون بە مەیمونی ماڵەوە‌و ئاسكی دەرەوە، وە لەگەڵ خۆیاندا دەیانگێڕن بە بازاڕو شوێنە تێكەڵاوییە پڕ لە تاوانەكان‌و بەنیوە رووتی دەیانخەنە بەردەمی پیاوانی بێگانە.

زۆر بەداخەوە كە ئافرەتان بەجۆرێك سووك بكرێن كە لەكاتی زەماوەندیاندا بەرگێكی تەسكی تەنكیان لەبەر بكرێت‌و وەك بووكە بەبارانە بكرێنە پەندی ناوخەڵك. یان زۆر زاوا لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا وێنە دەگرن‌و لەجامخانەی دووكانی وێنەگرەكاندا هەڵبواسرێ‌و خەڵكی سەیری ناموسیان بكات.

3. تەقلید‌و چاولێكەری كوێرانە: بەتایبەتی لەناو رەگەزی ئافرەتاندا، بەجۆرێك كەسێك لەگەڵ (مۆد) دا نەڕوات بەنامۆی دەزانن. وەهەر جل‌و بەرگێكی نوێ لەسەر تەلەفزیۆنەكانەوە دەركەوێت‌و لەبەری ئەكتەرێكی بێ ڕەوشتی رۆژئاوادا ببینرێ خێرا لێرە لاسایی دەكرێتەوەو دەخرێتە بازاڕ.

4. ونبوونی فەرمان كردن بەچاكەو بەرگری كردن لەخراپە‌و رەخنە گرتن لەم دیاردانە: بەجۆرێ زۆر بە دەگمەن كەسێك سەرزەنشتی ئەو ئافرەتانەی ناوخێزانەكەی دەكات‌و ئاگاداریان دەكاتەوە لەسەرئەنجام‌و سزای ئەم تاوانە.

5. نەبوونی زانستی شەرعی‌و بێ ئاگایی لەو دەقانەی باس لە رادەی تاوان‌و سزای ئەم تاوانە دەكەن لە قیامەتدا.

6. ترسانی ئافرەتان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە لە پێناو نەهێشتنی سیمای ئیسلامیی كۆمەڵگاو چەسپاندنی بەرنامەی عەلمانییەتی لادینی لەوڵاتدا.

7. پیلانی شەوو رۆژی بێ دینان: لەهێنانەوەی جل‌و بەرگ‌و سیما‌و خوڕەوشتی رۆژئاوایی‌و نیشاندانی فیلم‌و گۆرانی رەوشت رووشێنەر لە راگەیاندنەكانیاندا وەمراندنی غیرەتی پیاوەتی لە پیاواندا‌و گومڕاكردن‌و بەنج كردنی گەنجان بە دەیان گۆڤارو رۆژنامەی بانگەوازكەر بۆ ئەم مەبەستەو سانسۆر خستنە سەر باڵاپۆشان لەقوتابخانەو فەرمانگەكاندا‌و تەماشاكردنیان بە چاوێكی سووك‌و مرۆڤی پلە دوو، وە تەعین نەكردنیان‌و كارئاسانی بۆ نەكردنیان.

ئەو دەرئەنجامانەی لە سفورییەوە دەكەوێتەوە

1. جوڵاندنی غەریزەی كوڕان‌و پیاوان‌و پاڵنانیان بەرەو بەتاڵ كردنەوەی ئەم غەریزەیە لە خراپەدا. هەر بۆیە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (ماتركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النسآء). رواه البخارى  3/361 برقم (5096) واللفظ له ومسلم برقم 97-740.
واتە: لە پاش خۆم هیچ تاقی كردنەوەیەكم بەجێ نەهێشتووە قورسترو زەرەرمەندتر بێت لەسەر پیاوان لە (ئافرەتان).

2. سفوری سەركەشییەكی ئاشكرایە بۆ فەرمانەكانی خوای گەورەو ئەنجامەكەشی سەرشۆڕیو بێ رێزی دونیا‌و خەجاڵەتی‌و سزای قیامەتی بەدواوەیە.

3. سفوری هۆكارێكی راستەخۆیە بۆ توشبوونی گەنجان بە نەزەر‌و ئەو دەرئەنجامانەی لە نەزەرەوە دەكەوێتەوە لە: نەخۆشییە دەروونییەكانی گەنجان بەوەی تووشی دەردی عەشق بووە. وەزینا‌و ....هتد

پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ( كل عين زانية . والمرأة اذا استعطرت فمرت بالمجلس فهي كذا وكذا – يعني زانية). رواه الترمذي 5 / 98 - 99  برقم (2786) وقال: هذا حديث حسن صحيح. والنسائي، وقال الالباني: حسن. صحيح سنن الترمذي برقم (2237 – 2949).

واتە: هەموو چاوێك زینا دەكات (نەزەر)، وەئافرەت ئەگەر بۆنی خۆش لە خۆی بدات‌و بەلای مەجلیسێكدا بڕوات ئەوە ئاواو ئاوایە (واتە زینای لێكراوە – بەو مانایەی: خەڵك بەحەرامی تەماشایان كردووەو حەزیان كردووە خراپەی لەگەڵدا بكەن).
4. سفوری یەكێكە لەدیاردەكانی سەردەمی نەفامی. خوای گەورە دەفەرموێت: (....ولا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الجاهِلِيَّةِ الأُولى.....). الأحزاب /33.
واتە: لاشەو جوانی شاراوەی خۆتان دەرمەخەن وەكو سەردەمی نەفامی دەیانكرد.

ڤیدیۆ: ئافرەتێك ویستی سەرپۆش بسوتێنێت خوای گەورە سوتاندی..

كۆمەڵێك كەس لە ووڵاتی هیندستان هەستان بە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەك دژ بە حیجاب و خۆداپۆشین.. چەند كەسێكیان ویستیان سەرپۆشێكی سەریان بسوتێنن, بەڵام خوای گەورە بە دەستی خۆیان سوتاندنی...پاك و بێ‌ گەردی بۆ ئەو خوایەی كارەكانی سەراپا پڕە لە حیكمەت و دانایی... نمونەی ئەم دیمەنانە بەسە بۆ كەسانێك هۆشیان لە كار نەكەوتبێت كە شوێن بیری بۆگەنی عەلمانییەت و پلانە پڕ لە خشتە بردانەكانیان نەكەون كە شەوو ڕۆژ لە هەوڵدان بۆ ڕووت كردنەوەی ئافرەتانی ئەم میللەتە...



السبت، 2 فبراير 2013

ئاگادارییەكی زۆر بە پەلەو پێویست


پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (( لأعلمن أقواما من امتي يأتون يوم القيامة بحسنات أمثال جبال تهامة بيضا, فيجعلها الله عز وجل هباءً منثورا)) قال ثوبان: يا رسول الله صفهم لنا, جلهم لنا, أن لا نكون منهم ونحن لا نعلم. قال: (( أما أنهم اخوانكم ومن جلدتكم ىويأخذون من الليل كما تأخذون ولكنهم أقوام إذا خلو بمحارم الله انتهكوها)). رواه ابن ماجه رقم 4245 قال في الزوائد: اسناده صحيح ورجاله ثقات وهو في صحيح الجامع 5028.
واتە: كەسانێك ئەزانم لە ئوممەتەكەم لە رۆژی دواییدا دێن و چاكەیان هەیە بە وێنەی چیاكانی توهامە دەبێت, خوای گەورە هەموو كارەكانیان بەبادا دەدات و وەری ناگرێت, ثەوبان فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بۆمان وەسف بكە ئەوانە كێن نەكو ئێمە لەوان بین و بە خۆمان نەزانین, فەرمووی: ئەوانە لە برایانی ئێوەن و لە رەگەزی ئێوەشن لەو كارانەش دەكەن كە ئێوە بە شەو دەیانكەن لە شەونوێژو خواپەرستی , بەڵام ئەوان گەلێكن كاتێ‌ بە تەنهان و كەس ئاگای لێیان نییەو حەرامەكانی خوای گەورە دێتە بەردەستیان حەرامەكە ئەنجام دەدەن.

برای بەرێزم وا نەزانیت ئێستا بە تەنهایت و پیاسەی ناو رووپەڕەكانی سایتە خراپەكان دەكەیت و كەس ناتبینێت. دوایی كە چویتە ناو قەرەباڵغیش خۆت بە كەسی چاك و خواناس لە قەڵەم بدەیت...زۆر بترسە بەر ئەم فەرموودەیە بكەویت  و چاكەكانیشت بسوتێنیت..

ڤیدیۆ: ئافره‌تێكی به‌د ره‌وشت له‌ وه‌ختی ده‌رهێنانی فلیمێكی به‌دره‌وشتی ئه‌مرێ

دیمه‌نێكی یەجگار كاریگه‌ر...ئافره‌تێكی به‌د ره‌وشت له‌ وه‌ختی ده‌رهێنانی فلیمێكی به‌دره‌وشتی ئه‌مرێ !!
ببینه ملك الموت چۆن رۆحی ئه‌كێشێ ؟!!
خودایه په‌نا به‌ تۆ ئه‌گرین له‌ عاقیبه‌ت شه‌ڕی...
خودایه په‌نا به‌ تۆ ئه‌گرین له‌ عاقیبه‌ت شه‌ڕی...
خودایه په‌نا به‌ تۆ ئه‌گرین له‌ عاقیبه‌ت شه‌ڕی...



الجمعة، 1 فبراير 2013

ڤیدیۆ: ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌ جه‌ژنی قوربانی 2004 خۆی ته‌قانده‌وه‌

وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌ رۆژی 1/شوبات و جه‌ژنی قوربانی ساڵی 2004 له‌ مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتیدا خۆی ته‌قانده‌وه كۆمه‌ڵێكی زۆر كوژراوو برینداری خسته‌وه‌ لە ساتە وەختی خۆتەقاندنەوەیدا....