Pages

الخميس، 31 يناير 2013

بڕوا دەكەیت یان نا...؟!!


كاتێ‌ هەندێك هەواڵ دەبیستیت واقت وڕ دەمێنێت....نازانیت قەناعەت بە خۆت بكەیت و بڕوای پێ‌ بكەیت یان نا!.....بەڵام كاتێ‌ وێنەكان دەبینیت ئەوسا بە تەواوی بۆت دەردەكەوێت ئەم ئیسلامەی ئێمە هەمانە چ تاجێكە بەسەرمانەوە...چ نیعمەتێكە وا لە دڕندەو بەشەر خۆر جیای كردوینەتەوە....چی؟؟ بەشەرخۆر؟؟؟...بۆ هێشتا لە شوێنێكی ئەم دونیایەدا شتی وا هەیە....مرۆڤ ماوە گۆشتی مرۆڤ بخوات؟؟....
بەڵێ‌ بۆ نا.....لەسەردەمی چاخی پێشكەوتن و سەدەی نوێ‌دا لە چێشتخانەكانی یاباندا گرانبەهاترین خواردن مۆخ و گۆشتی منداڵی كۆرپەیە!!! گەر بڕوا ناكەیت دە تەماشا بكەو ببینە:









ئەوە قوڕ بارینە یان چی........!!!!


ئەو وێنەیەی ئەیبینیت ئەزانی چییەو كوێیە وا قوڕ باریوە؟؟... تۆ بڵێ‌ ی كوردستان نەبێت ...؟؟ جا چی نا... زۆر دوور نیە بەردیش ببارێت بە هۆی تاوانی رۆژانەی ئادەمیەكانەوە... بەڵام ئەم جارە مەترسن ئەمە وێنەی شیعەكانەو لە یادە جۆراوجۆرەكاندا سەریان ناوە لە قووڕ... جا ببینەو خۆت حوكم بدە چ میللەتێكن..!!!


الثلاثاء، 29 يناير 2013

لەوە دڵنیابە سەرجەم سەركردە عەلمانییەكانی وڵاتانی موسڵمان ئاڵقە لە گوێن...

ئه‌وه‌ى له‌ ژێر به‌ڕه‌ بوو , ویكلیكس خستیه‌ سه‌ر به‌ڕه‌ !
ئه‌مه‌ریكا به‌ بڕى 5 ملیار دۆلار هاوكارى به‌شار ئه‌سه‌دى كردووه‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى شۆرشگێڕان له‌ ترسى نه‌گه‌یشتنیان به‌ حوكم و دانه‌مه‌زراندنى خلافه‌تى ئیسلامى ..!
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كى تازه‌ى ویكلیكسدا ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا برى 5 ملیار دۆلارى به‌خشیوه به‌ ئه‌سه‌د وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ رووبه‌ رووبونه‌وه‌ى شۆڕشگێڕانى ئۆپۆزسیۆن و له‌ ناوبردنیان نه‌وه‌ك بێنه‌ سه‌ر حوكم و ده‌وڵه‌تى ئیسلامى دابمه‌زرێنن !



جا به‌رێزان:
دڵنیابن ئه‌وه‌ى كه‌وا له‌ سووریا هاوڵاتیان ئه‌كوژێ و له‌ كوردستانئه‌نفال و كیمیابارن كراو و ئه‌وه‌ى له‌ فه‌له‌سطین و شیشان و مالى و بۆرما كرا هیچى په‌یوه‌ندى به‌ شه‌ڕى دژ به‌ نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زه‌وه‌ نیه‌ ..!! هه‌موو پیلانى ماسۆنیه‌ت و خاچپه‌رستانه‌ دژ به‌ موسوڵمانانى جیهان !
ئه‌گینا له‌ كوردستان 182 هه‌زار ئه‌نفال كراو 5 هه‌زار كیمیا باران كرا بۆ له‌ كاتى خۆى كه‌سێ نه‌هاته‌ وه‌ڵام !
له‌ فلسطین چه‌ندین ساڵه‌ ئاگر باران و خوێن ڕژانه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كوا بۆ یه‌كێ نایه‌ته‌ وه‌ڵام !
له‌ مالى لاشه‌ى مرۆڤ حه‌ڵاڵ كرا بۆ سوتاندن له‌ لایه‌ن بوزیه‌كانه‌وه‌ بۆ فریاد ره‌سێك نه‌بوو !!!!
موسوڵمانان ته‌نها خوایان هه‌یه‌ كه‌ باشترین پشت و په‌نایه‌و دوژمنانیشبه‌م زوانه‌ إن شاءالله به‌م زوانه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر پێ ى ئیمانداران وبروادارانه‌وه‌ !
ده‌ى با كافران چاك بزانن خواى گه‌وره‌ وه‌عدى خۆى ده‌باته‌ سه‌ر :
وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِلَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ۚ يَعْبُدُونَنِي لَايُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ۚ وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ٥٥ .. النور 55
واته: خوا به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه‌ به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ له‌ ئێوه‌و کارو کرده‌وه‌ چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌ به‌ ڕاستی له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێنشین و پایه‌داریان ده‌کات له‌ وڵاتدا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێنشین کردووه‌و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه‌، هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به‌ ئارامی و هێمنی، ئه‌و کاته‌ ئیتر به‌ ته‌واوی هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره‌ هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆبڕیار ناده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و پایه‌داریه‌ بێباوه‌ڕ بێت، ئائه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ تاوانبارو له‌ سنوور ده‌رچوون.

الاثنين، 28 يناير 2013

ڤیدیۆ: بۆ یەكەم جار شارۆن ببینە لە نەخۆشخانە

ئەرئیل شارون بە عیبری(אריאל שרון) لە دایك بووى 26/شوبات/1928...سەرۆك وەزیرانی پێشوتری ئیسرائیل...وا لە نەخۆشخانە كەوتووەو توانای دەركردنی مێشولەیەكی لەخۆی نییە...پیسایی دەكاتەژێر خۆی..تەنها ڕۆحی تێدا ماوەو بەس...ئەو ستەمكارە خوێنمژەی تەمەنی لە دژایەتی كردنی ئیسلام و موسڵمانانی چەوساوەی فەلەستینیدا سەرف كرد...چەندان قەسابخانەی لە نمونەی صبرا و شاتێلاى ساڵی 1982 بەرپا كرد....

قەسابخانەی قوتەیبە ساڵی 1953, كوشتن و تەعزیبدانی دیلە میصرییەكان ساڵی 1967, قەسابخانەی جنین ساڵی 2002, سەرپەرشتی كردنی چەندان كردەی ئیغتیالاتی شۆڕشگێڕو موجاهیدان و لەوانەش ئیغتیال كردنی شێخ ئەحمەد یاسین ڕابەری دامەزرێنەری حەماسی فەلەستینی.. لە مانگی یەنایەری ساڵی 2006 ەوە دوای ئەوەی توشی سەكتەی دەماغ دەبێت دەچێتە بێ‌ ئاگایییەكەوە كە هەتا ئێستای خایاندووە...

الخميس، 24 يناير 2013

هۆنراوەیەكی زۆر كاریگەر....


ئەم هۆنراوەیە بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و بە ژێرنوسكراوی كوردی..باس لە پلەو پایەی شەهید دەكات لای خوای گەورە..كە چ خەڵات و چ پاداشتێكی بۆ هەیە لە ڕۆژی دواییدا...هۆنراوەیەكە وورە بەبەرداكەرە لە زەمەنی غوربەت و زاڵبوونی دونیا ویستی و خەفە بووندا

أخي لا تشكو المذلة باكيا ـ فالى متى ستظل تبكي شاكيا
أتطيب نفسا أن تثير مدامعي ـ مثل النوائح ينتحبن سواسيا
أتظن أن العز يرجعه البكا ـ فالمجد صار قصائدا وأمانيا
قل لي بربك هل تريد نصيحتي ـ اني سألتك فاستمع لسؤاليا
أوليس موتي في حياتي مرة ـ لم لا يكون ختامها استشهاديا
لما سمت نفس الشهيد مطالبا ـ أعلى الأله له المكانة عاليا
في جوف طير في الجنان محلقا ـ ومغردا فوق القصور وشاديا
مع أصفياء الخلق في فردوسها ـ والأنبياء وصحبهم جيرانيا
وأرى اله العالمين كما يرى ـ بدر التمام على المشارف باديا
سبع يفوز بها الشهيد كرامة ـ ان كنت ذا لب فقل لي ما هيا
الدنب يغفر عند أول قطرة ـ وأرى المكانة في المنازل عاليا
والقبر يؤمن هوله وعذابه ـ يا فرحة ومن القيامة ناجيا
ومتوجا تاج الوقار وشافعا ـ في ذي القرابة قاصيا أو دانيا
والحور ترقب في اشتياق مقبلي ـ يا قبلة هي دائيا ودوائيا
طرف العيون في وجنتيها جارح ـ سكر الجمال بلحظها متعديا
لما رأت عيناي لحظها عيونها ـ سكنت لذائذ لحظها أعماقيا
لما نظرت احترت في قسماتها ـ أي الثمار ينال ثغري جانيا
فاقت خيال المادحين لوصفها ـ صب الجمال على الجمال فأرويا


ڤیدیۆ: ئەمریكییەكی پیسی بەراز خۆر سوكایەتی بە قورئان دەكات


چەندین جار سوپای بێ‌ دایك و باوكی ئەمریكی بێ‌ رێزی نواندنیان بەرامبەر ئیسلام و قورئانی پیرۆزو پیرۆزییەكانی موسڵمانان دووبارەو سەد بارەكە كردەوە, لەم چوار فلیمەدا ئەمریكییەك سووكایەتی بەرامبەر بە قورئان دەكات بە سوتاندن و میز پێدا كردن ودراندن و تەقاندنەوەی !!!!!!!!.......(والعیاذ بالله) لای خۆشمان بۆ خۆ شیرین كردن لای ئەوان تا بە تیرۆریستمان نەزانن خەریكی نزیك خستنەوەی ژیارەكانین!!!

نیشاندانی ئەم فلیمانە بۆ دەرخستنی راستییەكانە. بۆ ئەوەی بزانرێت ئەوانەی بەرەنگاری ئەو سوپا جولەكەو ماسۆنی یە دەبنەوەو دژ بەو هەڵمەتە خاچپەرستییەن لە پێناو چیدایە.... وە ئەوانەشی كە بونەتە ئاڵقە لە گوێ‌ و هاوپەیمانی ئەو جەنگە دژ بە ئیسلامەی ئەمریكا ڕابەرایەتی دەكات چین و ئەشێ‌ بە موسڵمانیان بزانین....ئەگەرنا كەلامی خوای پەروەرگار زۆر لەوە بەڕێزترە ئێمەی داماوو لاواز بە سووكایەتی پێكراوی بیبینین..
كرتە لە وێنەكان بدە بۆ دابەزاندی





الأربعاء، 23 يناير 2013

چەند ووتەیەكی كورت بۆ ئەوانەی مەولود بە دروست ئەزانن:


1-هەروەك چۆن مانگی رەبیع الأول بە مانگی لە دایك بوونی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ناودەبرێت, بە هەمان شێوەش مانگی وەفات كردنێتی...بۆ دروستە بە لاتانەوە ئاهەنگ بگێڕن كەچی وەك شیعەكان شیوەنیشمان پێ‌ ناكەن؟!
2- ئێوە بە حیسابی خۆتان پێغەمبەری خواتان(صلی الله علیه وسلم) زۆر خۆش دەوێت...ئەم خۆشەویستە لە چیتاندا دەركەوتووە؟ لە سیماو روخسارتان...یان..رەوشت و ئاكارتان...یان..حیزب و پارتەكەتان...یان كەناڵە ئاسمانییەكەتان؟

3- ئەڵێن بەرگری كارین لە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئەی ئەو هەموو سوكایەتییەتان بیست...چیتان كرد...كوا لیژنەكەی پەرلەمان بۆ ڕێگری كردن لە سوكایەتی كردن و بێ‌ ڕێزی كردن لە دین؟....تەنها خەڵكتان بەمە خامۆش كردەوەو بەس!!
4- ئێوە پێتان وایبە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) نوری چاوتانەو قبوڵ ناكەن كەس بێ‌ ڕێزی بكات پێی: ئەوە لە پەناتاندا و لە سوریا شەوو ڕۆژ بە بەرچاوی دونیاوە لە لایەن بەعسییە نوصەیری و رافیزییەكانەوە سوكایەتی دەكرێت بە پێغەمبەری خۆشەویست(صلی الله علیه وسلم) بە ئیسلام ..هەتا بە خوای پەروەردگار.....دەبینن چۆن لە مزگەوتەكاندا دەنوسن (لا اله الا بشار...و لا رسول الا البعث)!!! كوامە لەشكرتان نارد؟؟...كامە دیفاعتان كرد....؟؟؟
5- ئەمەیە زیندوو كردنەوەی ڕێبازی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لە لای ئێوە: بەناو هونەرمەندان بێنن و تا درەنگانێك هۆرەو گۆرانی و مۆسیقا بچڕن و خۆتانی بۆ لار بكەنەوە...بێ‌ ئەوەی بزانن (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ) یانی چی؟؟
6- ئەگەر شاگردی دەربڕین بۆ ڕێبازەكەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئەمە بێت كە ئێوە ئەیكەن...دڵنیا بن خۆ حیزبە عەلمانییەكان لە پێش ئێوەوەن لەمەداو....لەوەدا ئەبوجەهل ئاسا ئەزانن چۆن میللەت غەشیم كەن..

دیارە (پەیام و سپێدە) بە تەما نین دەست هەڵبگرن.....

زەمەنێك خولیاو ئاواتمان ئەوەبوو ڕۆژێك دابێت و چاومان بكەوێت بە كەناڵێكی ئیسلامی و نەجاتمان ببێت لەو هەموو كەناڵە فاسیدەی عەلمانیەكان كە هەموو ووزەو توانایەكیان بۆ یەكلاكردۆتەوە تا ئەم میللەتە لە بەرگی شكۆو شەرم داماڵن, كەچی نەك كەناڵێكی ناوخۆ بووینە خاوەن دوو كەناڵی ئاسمانی! بەڵام بە داخەوە نەدەبوو تەنها دوعاكانمان بۆ بوونی كەناڵەكە بووایەو بەس,


ئەبوو بمانووتایە: خوایە كەسانێك لە ناو موسڵماناندا بڕەخسێنی هیچ نەبێت بە ئەندازەی دڵسۆزی عەلمانییەكان دڵسۆز بن, بەس ئەمان بە پێچەوانەی ئەوانەوە بۆ گەیاندنی دینەكەی تۆو بڵاوكردنەوەی ئاداب و بیروباوەڕی ئیسلامیو لەم پێناوەشدا شەرم و ترس نەیانگەڕێنێتەوە لە ووتنی هەق. چونكە جوڵێنەری ئەو كەناڵانە ئەو كادێرانەن كە سەرپەرشتی دەكەن, وە كاریگەری پەروەردەی بیروباروەڕیان لە بەرنامەكانیانەوە ڕەنگ دەداتەوە.
 بە داخەوە ئەوەی لەو دوو كەناڵەوە زۆر جار دەبینرێت ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە ئەوان بە بێ‌ ئێران و كەناڵ و فلیمە دۆبلاژكراوە شیعەو ڕافیزییەكانیان ناتوانن بەردەوامی بە بەرنامەكانیان بدەن و بێ‌ ئەوان مەلی باڵ شكاون. شیعەیەك كە سیغەو داوێن پیسی كردۆتە نەهج و وەك دین برەوی پێ‌ دەدات و بە عیبادەتكردن و لەخوا نزیك بوونەوەی دەزانێت. تەنها بەوەشەوە نەوەستاون هاتوون فلیمەكانی ئەكتەرە دۆڕاوەكانی توركیاشیان بۆ زیاد كردووەو وەك بڵێی هەنگوینیان لە كلۆرە داردا دۆزیبێتەوە لە شەوو ڕۆژێكدا 2 جار پەخشی دەكەنەوە, كە زنجیرە دراما هەیە زیاد لە سەد ئەڵقە دەبێت!! واتە نزیكەی چوار مانگ..زیاد لە وەرزێكی ڕەبەق گەنج و پیری ئەم میللەتەی پێوە دەخافڵێنن, كە ئەگەر لە لەبەر كردنی قورئانی پیرۆزدا بووایە دڵنیام چەندان جوزئیان پێ‌ لەبەر دەكردن......وە ئەگەر بزانیت ئەو ئەڵقانە چەندیان پێ‌ دەدرێت و بەچەند دەكڕدرێن لە لایەن ئەو كەناڵانەوەو بە پارەی (زەكاتی موسڵمانان..كە ئەڵێن دروستە بدرێتە حیزبی ئیسلامی!!!) ئەوە سەرت سوڕ دەمێنێ‌ ...چونكە زۆر جار دەگاتە هەشت بۆ نۆ دەفتەر دۆلار!!!
ئەو دوو كەناڵە خۆیان ووتەنی عاشقی ئەو فلیمانەن, كام فیلم!!؟... پڕ لە وێنەو دیمەنی ناشەرعی, سەراپا لە ووتەی كوفرو ناجائیز, لێواولێو لە پێچەوانە جوڵانەوە لەگەڵ دەقە شەرعییەكان و بگرە عورفە كۆمەڵایەتییەكانی كوردەواریشدا!.. خەڵوەتی كوڕوكچی نامەحرەم و كۆبوونەوەیان لەیەك جێگاو بەتەنها....ووتەی جوڵێنەرو قیژەی ئافرەت و ڕستەی سۆزداریو هەنگاو نان بەرەو شیرین كردنی دڵداریو خیانەت....  هەزارەها ووشەو ووتەی پێچەوانە بە دەقی صەریحی شەرعی كە بە ئاسانی عەوامترین كەسی موسڵمان هەستی پێ‌ دەكات...كە مەگەر تەنها ئەو ئافرەتانەی كە خۆشیان  ڕوویان نایە ناوەكانیشیان لە سەرەتای فلیمەكەدا بنووسن بتوانن دۆبلاژی بكەن و تەمسیلی ئەو ئافرەتە ڕووخاوانەی ئێران بكەن...
كەناڵی پەیام و سپێدە نەك نەبوونەتە گەیەنەری پەیامی ڕاستەقینەی ئیسلام و سپێدە نین بۆ ئاواتەكانی موسڵمانان, بگرە ڕۆژ لە دوای رۆژ ئولفەت دەگرن بەو كارە ناشەرعییانەوەو كەسێكیش نییە لە ناو ئەو دووحیزبەوە بڵێ‌ ئیتر بەسە..... ئیتر بەسە چیتر مەبنە تەواوكەری لە خشتە بردن و جوڵاندنی غەریزەكانی گەنجە بێنازەكانی ناو ئەم میللەتە... ئێوە بە چ ڕوویەكەوە باس لەو دەقە شەرعییانە دەكەن كە چەند ساتێك پێشتر لەو ئەڵقانەوە بە كردار بەزانتانن؟؟... دڵنیام لەوەی كە ئێوە واز ناهێنن... هەر هێشتا ئەڵقەو فلیمێك تەواو نەبووە بانگەواز بۆ دانەیەكی تر دەكەن... من ئەمجارە ڕوو دەكەمە ئەوانەتان كە خێریان تێدا ماوەو بەدڵسۆزیان دەبینم و ئەوەیان لێ‌ چاوەڕوان دەكەم كە خاوەن هەڵوێست بن, بە تایبەت ئەوانەی زانستی شەرعییان پێیە. كە ئەمەش بۆ ئەوان بە ئازایەتی نازانم و بگرە سەرتاییترین كارێكە كە بێ‌ بیرخستنەوەش دەبێت ئەنجامی بدەن, چونكە تا ناشەرعی لە ماڵەكەی خۆتدا لانەبەیت ناتوانیت پەنجە بخەیتە سەر ناشەرعی كەسانی تر چ جای حوكمی شەرع بۆ خەڵك پیادەبكەیت.
لە كۆتاییشدا ڕووی پەیامەكەم دەكەمە هەردوو سەركردەی ئەو حیزبەو بیرێكی ئەوەیان دەخەمەوە كە بەردەوام گوێ‌ی خەڵكی لێ‌ پڕ دەكەن و خۆشیان كاری پێ‌ ناكەن... پێیان ئەڵێم بێ‌ دەنگی لەم جۆرە كارانەیە وای كردووە گیرتان خواردووە بە دەست ئەو هەموو فیكرە نامۆو سەقەتەی هەندێك لە كادێرانی بێ‌ پەروەردەتان, كە سەراپا بەرائەت نواندنە لە ئیسلام و ڕەوشتی كادێری ئیسلامی....لە خوا دەپاڕێمەوە ئەو دوو كەناڵەو بەرپرسانی بگێڕێتەوەو لەو بێ‌ ئاگایییە بەخەبەریان بێنێتەوە, ئەگەرنا شەڕو خراپەیان لە موسڵمانان لادات...

الثلاثاء، 22 يناير 2013

فەتحی ئیسلامی بۆ ئەحوازو توستەر


دوای ئەوەی جەنگی قادسیە كۆتایی هات پاشماوەكانی فارسەكان هەڵهاتن بەرەو ئەو شوێنانەی لێوەی هاتبوون, بۆیە هورمزان هەڵهات بەرەو (ئەهواز) كە گەل و عەشرەتەكەی لەوێ‌ بوو, هەر لەوێشەوە خۆی ساز ئەكرد بۆ جەنگ دژی موسڵمانان و پارێزگاری كردنی ئەو پاشماوە شكۆیەی كە فارسەكان مابویان. بۆیە بەهێزەكەیە دەستی كرد بە جەنگ و هێرش كردنە سەر چواردەوری و بە براوەیی و سەركەوتویی دەگەڕایەوە. (عوتبەی كوری غەزوان) دڵەڕاوكێ‌ دایگرت لەم جۆرە جموجۆڵە,
 بۆیە نامەیەكی نارد بۆ عومەری كوری خەتتاب(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) و هەواڵی خەڵكی ئەهوازی پێ ڕاگەیاند كە خۆیان كۆدەكەنەوە بۆ شەڕكردن لەگەڵ موسڵماناندا لە ئوبوللە,
 عومەری كوری خەتابیش(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) فەرمانی دا بە سەعدی كوری ئەبی وەقاص(ڕەزای خوای لێ‌ بێت)  كە كۆمەك بنێرێت بۆ عوتبەی كوری غەزوان.
سەعدیش دوو سوپاو لەشكری بۆ نارد
ئەمیری جەیشی یەكەم نەعیمی كوری موقەرین و سەرۆكی لەشكری دووەمیش نەعیمی كوری مەسعود بوو(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) كە لە هاوەڵەكانی پێغەمبەری خوایە (صلی الله علیە وسلم).
نەعیمی كوری موقەرین و نەعیمی كوری مەسعود بە  لەشكرەكانیانەوە لە مەداینەوە بەڕێكەوتن بەرەو ناوچەی حوەیزە, كە ئەو شارە بوو لەشكری هورمزان لە ناوچەی (ئەهواز)ەوە بۆی چوو بوو, عوتبەری كوری غەزاوان لەشكرەكەی ڕێك كردوو شوێن و جێگای بارخستینیانی چاك كرد و كەوتە بیركردنەوە بۆ داڕشتنی پلانێكی گونجاو بۆ جەنگ, لە كاتی جێ‌بەجێ‌ كردنیدا بەشێك لە سوپاكەی جوڵان و گەیشتە (مەیسان) و لە نێوان ئەو شارەو ڕووباری (تەیرە)دا لەشكرەكەی دامەزراند , وە بەشێكی تریانی لە نێوان (مەیسان) و (مونادی)دا دانا, موسڵمانان زۆرو بێ‌ شوماری دوژمنەكەیان بینی, بۆیە لەو ناوەدا دەستیان كرد بە بانگەوازی ئەو عەرەبانەی كە خاوەنی سەرەكی زەوییەكان بوون تا سەریان بخەن. ئەوانیش وەڵامی لەشكری موسڵمانانیان دایەو بە خێرایی هاتنە ناو ئیسلامەوە, وە بوونە پشتیوانی براكانیان لە فتوحاتەكانیاندا. هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێك كەوتن كە هۆزە عەرەبییەكان وا دەربخەن كە وەلائو دۆستایەتیان بۆ فارسەكان هەیە, تا كاتی تێكڕژانی لەشكرەكان, ئەو كات هۆزەكان لە فارسەكان جیاببنەوە كە ئەمەش دەبێتە تێكچون و داڕمانی لەشكری فارسەكان , وە لە نێوان ڕووباری (تیەرە) و (دولس) هەردوو لەشكری موسڵمانان گەیشتن بە هورموزان و هێزەكەی, جەنگ و كوشتار توندو گەرم بوو, هەر كۆمەڵەو چی لەبەر دەستا بوو لە هێزو چەك دەیگرتە ئەوەی بەرامبەری.
لەو كاتەدا كە جەنگەكە نۆبە بوو لە نێوان هەردوو لادا, لەو كاتەدا هۆزەكان هەستان لە فارسەكان لە هەردوو شاری (تیەرە)و مونازر, بەمەش لەشكری هورمزان لەو دوو شارە شپرزان و ئەو دوو شارە كەوتە دەست موسڵمانان. هەواڵی ڕزگار بوونی هەردوو شاری (مونازر) و ڕووباری (تیەرە) لە لایەن موسڵمانانەوە گەیشتە هورموزان, مەعنەویاتی خۆی و سەربازەكانی ڕووخا بەشێوەیەك بە گیانێكی بێ‌ ئومێدی دەجەنگان, موسڵمانانیش دەستیان گەیشتە گەردنیان و چەندانیان لێ‌ كوشتن و زۆرێكیشیان لێ‌ بەدیل گرتن, لە بەرامبەر ئەم هێرشەی موسڵمانان و پاڵەپەستۆی جەنگییەدا هورموزان بە خۆیو ئەو سەربازانەی لەگەڵی مابوون هەڵهاتن بەرەو ڕۆژهەڵاتی ڕووباری كارون و پردێكی گەورەیان بڕی و پاشان دوای پەڕینەوەی پردەكەی ڕوخان و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری كارون دا سوپاكەی دامەزراند, بەجۆرێ‌ ڕووبارەكە كەوتە نێوان هەردوو سوپاكەوە, وە گۆڕەپانی چاوەڕوان كراوی جەنگی ئەمجارەش بەهەمان شێوە بریتی بوو لە ئەهواز,
دوای شكان و هەڵهاتنی هورموزان ڕێگایەكی تری نەمایەوە جگە لە صوڵح كردن لەگەڵ موسڵمانان بۆیە هاتە پێشەوە بۆ صوڵح و عوتبەش صوڵحی لەگەڵ بەست لەسەر ئەهواز بەو مەرجەی بە سەرشۆڕییەوە جیزیە بدات, بەڵام ڕووباری تیەرەو مونازر پێش ئەوە بە هێزو زۆر فەتح كران.
هورموزان ئولفەتی گرتبوو بە خیانەت و ناپاكییەوە, پێی وابوو دەتوانێت موسڵمانان بشكێنێت, بۆیە شەو لە ناكاو دایان بەسەر پارێزەرانی تیەرەو مونازر و بەخۆی هێزەكانییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری كارون كۆبونەوە بۆ جەنگی موسڵمانان. عوتبەی كوری غەزوان نامەیەكی نارد بۆ پێشەوای ئیمانداران عومەری كوری خەتتاب(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) وە هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی پەیمانەكەی هورموزانی پێ‌ ڕاگەیاند, عومەری كوری خەتتابیش(ڕەزای خوای لێ‌ بێت)  حورقوصی كوڕی زوهەیری سەعدی(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) بۆ نارد كە یەكێك بوو هاوەڵەكانی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) بە سەرلەشكری هێزێكی ئیسلامییەوە لە مەدینەوە بەڕێی خستن, بە عوتبەشی فەرموو: ئەگەر حورقوص گەیشتە لات بیكەرە سەرلەشكری جەنگ و سوپاكان, حورقوصی كوڕی زوهەیری سەعدی سەرجەم لەشكرە ئیسلامییەكانی ناوچەكەی كۆكردەوەو لە ڕۆژئاوای ڕووباری كارون باری خست, حورقوص نامەیەكی نارد بۆ هورموزان و پێی ووت: یان ئەوەتا تۆ بپەڕێرەوە بۆ لامان یان ئێمە دەپەڕینەوە بۆتان, هورموزانیش ووتی: ئێوە بپەڕێنەوە بۆلامان. ئەوانیش بەسەر پردەكەدا پەڕینەوە, وە موسڵمان گەیشتن بە فارسەكان لە ناوچەی (سوق ئەهواز)و موسڵمانەكان و فارسەكان جەنگێكی زۆر توندیان كرد لە جەنگەكەی حوەیزە دەچوو. لە كۆتایی ئەو ڕۆژەدا خوای گەورە سەركەوتنی بە موسڵمانان بەخشی. وە سوپای فارسەكان شكان دوای ئەوەی بەرگریان داڕما و هەموویان لە پێشیانەوە هورموزان هەڵهاتن بەرەو راماهورمز , شكست و سەرشۆڕییان بە دوای خۆیاندا ڕادەكێشا, موسڵمانانیش (سوق ئەهواز)یان فەتح كرد و هێرش و لەشكریان تا دەوروبەری شاری (توستەر) درێژ بوویەوە.
دوای ئەو فتوحاتە گەورانەی موسڵمانان بەدەستیانهێنا بەسەر فارسەكاندا, وە دوای ئەو هەمەموو غەنیمەتانەی لە فتوحاتەكانەوە بەدەستدەكەوتن و دەهێنرانەوە, پێشەوای ئیمانداران عومەری كوری خەتتاب ترسا لەوەی ئیمانداران توشی فیتنەی سەروەت و سامان وە فیتنەی دونیا كە دەرگاكانی كرابوونەوە بەسەر موسڵماناندا لە كاتەدا ببن, بۆیە بە عوتبەی كوڕی غەزوانی فەرموو: (ئاواتم دەخواست كە لە نێوان من و فارسەكاندا بەربەستێكی ئاگر هەبووایە, نە من هێرشم بۆ بكردنایەو نە ئەونایش هێرشیان بكردایە بۆم دوای ئەمڕۆ, ئیتر لەمەو دوا هێرش كردن و چوونە ناو ووڵاتانی فارسەكان ڕاگرن).
ئەم بڕیارەش ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە موسڵمانان لە فتوحاتەكانیاندا دونیاو غەنیەمەت و بەرزییان نەویستووە لەسەر زەویدا, وە لەشكری ئیسلامی لە توانایدا بوو زۆر بە ئاسانی بچێتە ناو زەوییەكانی فارسەكانەوە دوای فەتحی جەلەولا, چونكە شەوكەتی لەشكری فارسی لە قادسیەدا شكا, پاشان لە مەدائین پاشان لە جەلەولا, وە سوپای فارسی شكا لە ئەهوازو تكریت. وە فورسەتێك بوو بۆ موسڵمانان, بەڵام پێشەوای ئیمانداران عومەری كوری خەتتاب ڕەزای خوای لێ‌ بێت فتوحاتی ڕاگرت لەبەر ترسی لە ئیمانداران لە توش بوون بە فیتنەی دونیا.
وە وەستانی فتوحات لە مانگی زیلقەعدەی ساڵی 16ی كۆچیدا بوو.
عومەری كوری خەتتاب (ڕەزای خوای لێ‌ بێت) زانی كە (یەزدەجرد) جارێكیتر لەشكر كۆدەكاتەوە بۆ شەڕ لەگەڵ موسڵمانان, وە لەوانەیە هورموزان جارێكیتر  پەیمانی شكاندبێتەوەو دەستی كردبێت بە ئامادە كردنی لەشكر بۆ جەنگ. بۆیە عومەری كوری خەتتاب نامەیەكی نوسی بۆ سەعدی كوڕی ئەبی وەقاص و تیایدا هاتبوو: (سوپایەكی گەورە لەگەڵ نوعمانی كوڕی موقەریندا بنێرەو دەستوبردی تیا بكە, وە سوەیدی كوری موقەرن و عبداللەی كوری زی السهمین و جەریری كوری عبدالله الحیمیەری و جریری كوری عبدالله البجلی بنێرە تا لە نزیكی هورموزانەوە لەشكر بخەن هەتا بزانن خەریكی چین).
وە خەلیفە عومەر نامەیةكی نوسی بۆ ئەبو موسای ئەشعەری ئەمیری بەصرە تا سوپایەكی گەورەو چڕی تری لێ‌ بەڕێ بكات بە سەرپەرشتی سەهلی كوری عەدی, كاتێ‌ هەردوو لەشكرەكە یەكیانگرت و كۆبونەوە (ئەبو صەبرەی كوری ئەبو روهم) ڕابەرایەتیان بكات, ئەم فەرمانە خێرا و كۆكردنەوە گەورەیەی عومەر ڕەزای خوای لێ‌ بێت فەرمانی كرد بە جوڵانی بەڵگە بوو لەسەر سامناكی مەوقیفەكە.
سوپای نوعمان لە كوفەوە كەوتە جوڵان و ڕەشایی دوورگەی بڕی هەتا گەیشتە مەیسان. ڕووباری دیجلەی بڕی و پاشان ڕووی كردە باشورو ڕووباری كارونی بڕی بەلای ئەهوازدا.
وە لە بەسرەشەوە سەهلی كوری عەدی بە سوپاكەیەوە دەرچوو, وە سوپاكەی نوعمان خێراتر بوو لە سوپاكەی سەهلی كوری عەدی, بەجۆرێ‌ بەخێراییەكی زۆر ترسناك ڕەشایی بڕی. هەتا گەیشتە ناوچەی بازاڕی ئەهواز, ئەویشی بڕی هەتا گەیشتە شاری ڕامەهورموز كە هورموزانیشی تێدا بوو, وە ئابڵوقەیدا, هورموزانیش بۆی دەرچوو وە لە جەنگێكی خێرادا پێی گەیشت, كە موسڵمانان ئارامگرییەكی توند ئارامییان گرت و جەنگێكی زۆر گەورەو سامناك لە نێوان هەردوو لادا هەڵگیرسا. سەركەوتن بە نسیبی كۆمەڵی ئیمانداران بوو. هورموزانیش بە شكاوی ڕای كرد و هانای برد بۆ شاری توستەر بۆ چاوەڕوانی كردنی جەنگێكی نوێ‌, وە موسڵمانانیش لە فەزڵ و نیعمەتی خواوە چونە ناو ڕامەهورموز.
هورموزان هەستی بە بێ‌ هیوایی دەكرد چونكە لە هیچ مەیدانێكێدا ناگات بە موسڵمانان ئیلا ئەوان ئەیشكێنن و ناچاری دەكەن هەڵبێت, لە قادسیەو فەتحی ئەهوازو لەكاتی شكستیدا لە نزیك رانەهورموزیشدا بەسەری هات و وای كرد. بەڵام سوور بوو لەسەر كەللەڕەقی و بڕیاری دا بەردەوام بێت لەسەر ڕێگاكەی بەرەو لەناوچوون,
هورموزان دەیزانی موسڵمانان دێن بۆی لە توستەر لەبەر ئەوە هەستا بە هەڵكەندی خەندەق لە چواردەوی تا لە موسڵمانان بیپارێزێت. سوپای بەصرە بە سەرۆكایەتی سەهلی كوڕی عەددی بەڕێگادا دەڕۆیشت هەواڵی فەتحی ڕانەهورموزیان پێ‌ گەیشت لە كاتێكدا ئەمان لە سوق ئەهوازدا بوون, وە سوپای ئەهوازیشیان لەگەڵدا بوو بە سەرۆكایەتی حورقوصی كوڕی زوهەیر وە ئەو هۆزە عەرەبە ئەهوازیانەشی لەگەڵدا بوو كە موسڵمان بووبوون. ئەمەش هۆكاری فەتحی ئەهواز بوو, هەموویان لەوێوە لار بوونەوە بەرەو توستەر تا نوعمانی كوڕی موقەرین بە سوپای كوفەوە پێیان بگات و هەموو پێكەوە ئەبو صەبرەی كوری ئەبو ڕوهم سەرلەشكریان بێت.
وە چەندین هێزی نوێ‌ چووە پاڵیان كە ئەبو موسای ئەشعەری (ڕەزای خوای لێ‌ بێت) سەركردایەتی دەكرن, موسڵمانان لای خەندەقەكانی توستەردا دابەزین وبارگەیان خست, وە چەندین مانگ ئابڵوقەیان خستە سەری وە هەموو ڕۆژێكیش حاڵ لە نێوان هێرش و بەرەنگاری یەك بوونەوەدا بوو. سوارچاكانی موسڵمانانیش لە وێنەی بەرائی كوڕی مالیك و مەجزەئەی كوڕی سەورو ربعی كوڕی عامر مونافەسەیان دەكرد بۆ دەرخستنی توانایان لە موبارەزەو كوشتاركردن, وە ئابڵوقەی شاری توستەر نزیكی هەژدە مانگ بەردەوام بوو لەم ماوەیەدا موسڵمانان نەیانتوانی جەنگەكە یەكلا بكەنەوە, چونكە شاری توستەر لەگەورەترین قەڵاكانە بە ڕەهایی, وە شارەكە لەشوێنێكی بەرزدا دروست كراوەو لە چواردەوریشی چەندان دیواری گەورەی بەرز هەیە ئەوترێت ئەوانە یەكەم دیوارێكن لەسەر ڕووی زەوی دروست كراون, وە لەسەر دیوارەكانیش چەندین بورجی بەرز هەیە ئەمەش جیاكەرەوەیەكی تری فارسەكانە لەم جەنگەدا, كە لە توانایاندا هەبوو موسڵمانان تیر باران بكەن لەسەر ئەو بورجانەوە و تیری موسڵمانانیش نەدەگەیشتە بەرزایی بورجەكان, وێڕای ئەمەش بوونی خەندەقێك بە دەوری شارەكەدا وەك عادەتی فارسەكان لە شەڕكردنیاندا, ئەم خەندەقەش پڕكرابوو لە ئاو بۆیە لەسەر موسڵمانان زۆر قورس و گران بوو بچنە ناو شارەكەوە, وە لە میانەی ئەم ئابڵوقەیەدا هەشتا جار فارسەكان هێرشیان كردە سەر موسڵمانان جارێك دەستی ئەوان بەرز دەبویەوەو جارێكی تر دەستی ئەمان,
هۆكارەكان دەستەوستان بوون لە یەكلا كردنەوەی ئەم جەنگەدا, بەڵام خوای هۆكارەكان دەبیستێت و دەبینێت, وە وەڵامی پاڕانەوەی ناچارو پێگیراوان دەداتەوە, وە بەندە ئیماندارەكانی خۆی سەردەخات بەسەر دوژمنەكانیاندا, موسڵمانان هەستیان كرد بە پێویستی پەنا بردن بۆ خوای گەورە لەم كاتە قورس و گرانەدا, بۆیە بەرائی كوڕی مالیك دەستەكانی بەرز كردەوە بۆ لای خوای گەورەو پاڕایەوەو فەرموی: خوایە شكستیان پێ‌ بێنەو بەرزایییەكانیانمان پێ‌ ببەخشەو وە بمكەرە شەهیدێك لە پێناوی خۆتدا,
وە لە هێرشێكی نوێ‌دا رۆحی موسڵمانان بە پەرۆشەوە بۆ ئەو پاڕانەوە ڕاستگۆیانە دەخرۆشێت وە لەگەڵ فارسەكان بەجەنگدێن لە لای خەندەقەكەدا بەجەنگێكی زۆر تاڵ و توند وە پاڵەوانانی بەرەنگاربوونەوە دەكەونە لێدانی سەرو ورگی دوژمنیانیان. بەجۆرێ‌ زۆرێكیان لێ‌ دەكوژن و بەرەو قەڵاكان پێشڕەوی دەكەن, موسڵمانان هێزەكانیان تەوزیع دەكەن بەڵام خەندەقی چواردەوری شارەكە دەبێتە ڕێگر لە نێوان ئەمان و قەڵای دوژمنیان.
دوای ئەوەی دڵەكان دەگەنە قوڕقوڕاگە تیرێك لە پەنا ئەبو موسای ئەشعەری دەكەوێتە زەوی وە لەو تیرەدا نامەیەكی یەكێك لە سەربازانی فارسەكانی پێوە بوو, كە داوای ئەمانی دەكرد بۆ خۆی و كەسوكارو سەروەت و سامانی, لەبەرامبەر ئەوەی ڕێگایە نیشانی موسڵمانان بدات بۆ چوون ناو شاری توستەرەوە, خێرا ئەبو موسا نامەكە لەگەڵ خۆی دەبات بۆ سەرۆكی لەشكر ئەبی صبرەی كوری ئەبی روهم, وە كەوتە گفتوگۆ لەگەڵی دەربارەی باسی نامەكە و ئەبی صەبرەش رەزامەندی نیشاندا بۆ پاراستنی ئەو كابرایە, بۆیە ئەمان پێدانی بۆ نوسی لە كاغەزێكداو خستیە ناو تیرێكەوەو بەرەو ئەو شوێنەی هاویشتی كە تیرەكەی كابرای فارسی لێوە هات و تیرەكە كەوتە ناو قەڵای توستەر, ئەو كابرا فارسییە لە شەودا بە نهێنی هات و لەگەڵ خۆیدا نامەی ئەمان پێدانەكەی لەگەڵ خۆی هەڵگرتبوو, وە بە سەركردەی موسڵمانانی ووت: یەك پیاوم لێت ئەوێت كە شارەزایی مەلە بێت تا ڕێگاكە نیشان بدەم. دوای ئەوە بگەڕێتەوەو كۆمەڵێك لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ ئەو شوێنە.
ئەبو صەبرەش مەجزەئەی كوری سەوری هاوەڵی بەڕێزی لەگەڵدا نارد و ئەویش هەستا بە ئەنجامدانی كارەكەی بە تەواوترین شێوە, بە دوای كابرای فارسیدا بەمەلە ڕۆیشت تا گەیشتە تونێلە نهێنییەكەی كە دەچێتە ناو شاری توستەرەوە, پاشان گەڕایەوەو هەواڵی ئەو ڕێگایەی دا بە موسڵمانان.
سێ‌ سەد كەس لە چاكترین سەربازانی موسڵمانان خۆبەخشانە ئامادەییان دەربڕی تا ئەو تونێلە ترسناكە ببڕن بە سەركردایەتی مەجزەئەی كوری سەور, ئەمەش گەورەترین ڕێگر بوو كە بەسەر موسڵماناندا هات لە جەنگیاندا لەگەڵ فارسەكاندا, موسڵمانان تونێلەكەیان بڕی و مەجزەئە گەیشتە دەرگای تونێلەكە بەڵام لە تونێلەكەدا دووسەدو دە سەرباز وون بوون و تەنها هەشتا پیاوی لەگەڵ مایەوە, مەجزەئە لەگەڵ ئەو سەربازانەی لەگەڵی مابوونەوە بە نهێنی و لەشەودا چووە ژوورەوە, بە ووردی بە دوای دەگەڕان تا گەیشتنە دەرگای قەڵاكە, لەگەڵ پاسەوانەكانی دەروازەكەداو لای دەرگاكە كەوتنە شەڕێكی زۆر توندەوە, وە لەكاتی جەنگدا كۆمەڵێك لە موسڵمانان بەرەو دەرگا ڕۆیشتن تا بیكەنەوە بۆ لەشكرەكانی ئیسلامی, لەگەڵ كردنەوەی دەرگاكە موسڵمانان بە لێشاو وەك لافاو ڕژانە ناو قەڵای توستەرەوە, وە لەگەڵ فورسەكاندا بەیەك گەیشتن لە جەنگێك توندترین جەنگی فتوحاتی فارسی بوو, وە هەرگیز بە مێشكی فارسەكاندا نەدەهات كە موسڵمانان لەو كاتەی شەودا قەڵاكە ببەزێنن, كاتێ‌ فارسەكان بەخەبەر هاتن دەبینن موسڵمانان داویانە بەسەرییانداو ئەمانیش هێشتا خۆیان كۆنەكردۆتەوە, وەخوای گەورەش ترس و سامی خستە ناو دڵًیان و سەربازانی ئیسلامیشی بەعیززەت كرد, شمشێری موسڵمانان كاری خۆی دەست پێ‌ كرد لە گەردنی فارسەكان و بەمەش سەركەوتن بەدەست هات و موسڵمانان شاری توستەریان فەتح كرد, ئەو شارەی لەسەر دەرگاو قەڵاكانیدا سەدان كەس لە سەربازو سەركردەكانی موسڵمانان شەهید بوون, خوای گەورەش وەڵامی پاڕانەوەكەی بەرائی كوڕی مالكی دایەوەو سەركەوتنی دابەزاند بەسەر بەندەكانیداو بەرائیش لەگەڵ چەندین موسڵمانی برایدا شەهیدیان پێ‌ بەخشرا, هورمزان ئەمجارەش وەك هەموو جارانی تر ویستی هەڵبێت وە پێش ئەوەی ڕاكردنەكەی تەوا بكات سەرلەنوێ‌, موسڵمانان لە یەكێك لە قەڵاكاندا گرتیان و بە زەلیلی ناردیان بۆ ئەمیری ئیمانداران عومەری كوری خەتتاب(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) لە شاری مەدینە.

ئامادە كردنی: كەناڵی ئەحوازنا
وەرگێڕانی: حەمزە بەرزنجی

الاثنين، 21 يناير 2013

سبحان الله....لەو بەزەیییە....!!!

پێغەمبەری خۆشەویست(صلی الله علیە وسلم) كاتێك لێیان پرسی كێ‌ شیاوترین كەسە بۆ چاك هاوڕێیەتی كردنم لەگەڵی؟ فەرموی: دایكت...فەرموی: دوای ئەو كێ‌؟ فەرموی: دایكت, فەرموی: ئەی پاشان كێ‌؟ فەرموی: دایكت...فەرموی: پاشان كێ‌؟ فەرموی: باوكت,

دەسا خوایە ڕەحمییان پێ‌ بكە, وەك چۆن ئەوان بە منداڵی پەروەردەیان كردم..
بەسەرهاتێكی كاریگەر بە شێوەی (پاوەر پۆینت) لەسەر سۆزو خۆشەویستی دایك
كرتە لێرە بكە