Pages

السبت، 29 ديسمبر 2012

مەرجەكـانی پـاڕانـەوەو ڕێگرەكـانی وەڵامدانەوەی لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەتدا

ئەم پەیامە كورتە سەبارەت بە مەرجەكانی پاڕانەوەو ڕێگرەكانی وەڵامدانەوەیەتی:
بەشی یەكەم: چەمك(مفهوم)ی پاڕانەوەو جۆرەكانی.
بەشی دووەم: فەزڵی پاڕانەوە.
بەشی سێ‌یەم: مەرجەكانی پاڕانەوەو ڕێگرەكانی بەردەم وەڵامدانەوەی.
بەشی چوارەم: ئادابەكانی پاڕانەوەو كات و شوێنەكانی وەڵامدانەوەی.
بەشی پێنجەم: گرنگیدانی پێغەمبەران(عليهم الصلاة والسلام) بە پاڕانەوەو وەڵامدانەوەی خوای گەورە بۆیان.
بەشی شەشەم: چەند پاڕانەوەیەكی گیرا.
بەشی حەوتەم: گرنگترین شتانێك كە بەندە داوا لە پەروەردگاری دەكات.



لە هیندستان مشك دەپەرسترێت..!!!

پەرستگای (كارنی ماتا) یان ناوبراو بە (مەتحەفی مشكان) كە دەكەوێتە شارۆچكەی (دیشنوك)ی هندستان و  30كم لە باشوری (بیكانیر)ەوە دوورە...لەم پەرستگا فراوانەدا تەنها مشكی تیادایە كە لای هیندییەكان بە گیانلەبەری سەرەكی (پاكی و دڵسۆزی) ناسراوەو دەیپەرستن...لێرەدا نزیكەی 20 هەزار مشكی تیایدایەو دەپارێزرێن و خواردنیان دەدرێتێ‌...وە بۆ ماوەی 500 ساڵی ڕابووردو لەم جیگایەدا پەرستراون.. جا كاتێ‌ مشكێك دەتۆپێ‌ بەشێوەیەكی زۆر سەیر مەراسیمی ناشتن و شیوەنگێڕانی بۆ ساز دەكەن و لە شوێنی شایستەو تایبەتدا دەینێژن!!!..
 وە هەرگیز ناهێڵن پشیلە لەو نزیكەدا بژی..خۆ ئەگەر پشیلەیەك نزیك بێتەوە خێرا دەیگرن و دووری دەخەنەوە..ئەگەر دووبارە بێتەوە...سەری دەبڕن و دەیكوژن!
















داهێنانی بەرماڵێكی سەیر....

نەخشەسازێكی توركی توانی بەرماڵێكی سەیر دروست بكات كە لە كاتی ڕوكردنە قیبلەیدا دادەگیرسێت و دەدرەوشێتەوە, ئەم داهێنانە سەرسوڕهێنەرە فێڵ و دروستكراو نییە بەڵكو بەرهەمی خۆماندوكردنێكی دورودرێێتی كە لە تاقیگەكەیدا لە لەندەن بەسەری برد, لە جیاتی بەكارهێنانی قیبلەنما دەتوانرێت سوود لەم بەرماڵە ئەلكترۆنییە وەربگیرێت, ئەمەش كار ئاسانییەكی زۆرە بەتایبەت بۆ ئەو موسڵمانانەی لە ئەوروپاو ڕژۆئاوان.
 لێرە بە ڤیدیۆ بیبینە


دیمه‌نی ئه‌و كاته‌ی ئه‌نوه‌ر سادات ده‌كوژرێت

ئه‌و كاته‌ی سته‌م ئه‌گاته‌ چڵه‌پۆپه‌...ئیتر به‌ره‌و خوار خل ده‌بێته‌وه‌. ئه‌مه‌ ئه‌و دیمه‌نە ناوازه‌یه‌ی خالد اسلامبولییه‌ كه‌ پله‌ی ملازم ئه‌وه‌لی هه‌بوو له‌ ناو سوپای میسریداو له‌كاتی مانۆڕێكی سه‌ربازیدا وه‌ك شێر خۆی و چه‌ند كه‌سێك له‌ موسڵمانه‌كانی برای دوای پلانێكی نه‌خشه‌بۆكێشراوی پێشتری زۆر ووردو نهێنی هێرشیان كرده‌ سه‌ر تاغوته‌كه‌ی میسر (ئه‌نوه‌ر سادات)دوای سه‌ردانی بۆ ته‌ل ئه‌بیب و مۆركردنی ڕێكه‌وتن نامه‌ له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌داو گه‌ڕانه‌وه‌ی و له‌ خوێنی سته‌مكاریدا تلاندیانه‌وه‌... 
 پاش ده‌ستگیر كردن و دادگایه‌كی پڕ له‌ گاڵته‌جاڕی شه‌هیدیان كردن و دایكی ئیسلامبولیش وه‌ك نمونه‌ی دایك نوقڵ و شیرینی به‌ بۆنه‌ی شه‌هید بوونی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ به‌خشیه‌وه‌...كوانمونه‌ی ئه‌م دایكانه‌ ؟؟!!.. به‌ ده‌ستی كام كۆمه‌ڵه‌ ئیسلامیه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان په‌روه‌رده‌ ده‌بنه‌وه‌؟!!




خالد اسلامبولی له‌ كاتی دادگایی كردندا :