Pages

الثلاثاء، 27 نوفمبر 2012

ڤیدیۆ:....ده‌نگێک منی گریاند هیودارم ئێوه‌ش بگریێنێت...

ئه‌م ده‌نگه‌ منی گریاند حه‌ز ده‌كه‌م تۆش بگریه‌نێت به‌رێزان ئه‌م ده‌نگه‌ خۆش و كاریگه‌ره‌تان به‌ دیاری بۆ ده‌نێرم....هه‌تا له‌ لای هه‌مووان روون و ئاشكرا بیت هه‌موو سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ خه‌ڵكی تێدا مه‌شغولی یاریو حه‌لاڵ كردنی گۆرانیو مۆسیقاو هه‌ڵپه‌ڕكێو ماڵه‌باجێنه‌ی حیزب حیزبێنه‌ نیه‌...

زۆر كه‌س هه‌ن منداڵه‌كانیان له‌ خزمه‌تكاری قورئانه‌كه‌ی خوادا داناوه‌... هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌نایانده‌نه‌ ده‌ست حیزبه‌عه‌لمانییه‌ كافركه‌رو ره‌وشت دزه‌كان تا بیانكه‌ن به‌ مه‌خسه‌ره‌ی خوله‌ بێ‌ ره‌وشتییه‌كنی بالیه‌و له‌دین ده‌رچوون...



هات دزیمان لێ‌ بكات بەڵام ئێمە خۆیمان دزی...!!!

لە نیوە شەودا دزێك خۆی كرد بە ماڵە شڕۆڵەكەی عبدالله ی كوڕی دیناری خواناسدا...زۆر گەڕا هیچی دەست نەكەوت...عبدالله بانگی لێ‌ كرد فەرمووی: هاتی بۆ دەست كەوتنی كاڵای دونیا هیچت نەدۆزییەوە..هیچ حەزت بە كاڵای قیامەت نییە بتدەمێ‌؟...كابرای دز ووتی: بەڵێ‌...فەرموی: دەست نوێژ بشۆرەو وەرە دوو ڕكات نوێژ بكە...كابراش كردی...پاشان دانیشت...
 بۆ نوێژی بەیانی بە یەكەوە چون بۆ نوێژ...خەڵكەكە لە عبدالله یان پرسی: ئەو كابرا غەریبەیە كێ‌یە لەگەڵت؟..فەرمووی: كەسێكە هات دزیمان لێ‌ بكات بەڵام ئێمە خۆیمان دزی...!!!/سیر أعلام النبلاء5/363
 

بێ‌ دەنگی بەرامبەر بێ‌ حورمەتی كردن بە دین بەردەوامە....

لە ڤیدیۆیەكی چاوەڕوان كراودا (محمود سەنگاوی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی عەسكەری لەو حیزبەدا ڕەخنە لە مەلاكانی كوردستان دەگرێت بەوەی خەڵكی فێری ئەوە دەكەن كە منداڵیان بوو ناوی بنێن (ئەحمەد) (مـــحـــمــد) (قادر)..وە بە عەقڵییەتێكی دواكەوتوو ناوی دەبا...
 شایەنی باسە هەتا ئێستا ئەمە یەكەمجار نییە بەو شێوە ڕاستەوخۆیە لە لایەن بەرپرسانی كوردەوە سوكایەتی دەكرێت بە ئیسلام و پێغەمبەری پێشەوا(صلی الله علیه وسلم) و شعوری سەرجەم موسڵمانان بریندار دەكرێت و حیزبە ئیسلامییە سیاسەتكەرو مەلاكانیشمان بێ‌ دەنگی و كەڕ و كڕییان هەڵبژاردووە...
شایەنی باسە ئەم ڕەخنانە لە دین دەگیرێت بە ناوی كوردایەتییەوە لە كاتێكدایە سەرانی كورد پێشبڕكێ‌یانە بۆ ڕازی كردنی مالكی و مانگ نییە سەردانی ئەو وڵاتە عەرەبییانە نەكەن و لە سامانە بە دزی پەیاكردوەكانیان لەوێ‌ دەدەن بە ئوتێل و شوێنی بازرگانی..




الاثنين، 26 نوفمبر 2012

ڤیدیۆ:......شەبیحەیەك بۆ فرۆشتن...!!

زۆرن ئەوانەی نەفسیان بە خراپەو خوێنڕشتن و داوێن پیسی فێر بووە....ئاسوودەن بە ئەنجامدانی تاوان...نە بیرخستنەوەو نە ئامۆژگاری نایانترسێنێت.....ئەمانە تەنها شەرعییان بە دارە.....بە نەمانی ئەم میكرۆبانە ئوممەتێك ڕزگاری دەبێت و ئازادو ئەمینانە دەژی.....

شۆڕشگێڕان دوای دەستگیر كردنی (شەبیحەیەك) دەگێڕن بۆ فرۆشتن كە بە دڕندانەترین شێوە هەستاوە بە كوشتنی ئیمامی مزگەوتی (الزبیر)و كوشتنی چەندین منداڵی بێ‌ تاوان لە پێناوی ڕازی كردنی تاغوتەكەی سوریا....


ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵكی نه‌فام عه‌قیده‌یان لێ‌ تێك ده‌درێت..

 ئەوكاتەی خەڵكی بە ناوی دینەوە سەری لێ‌ تێك دەدرێت و لە عەقیدەی راست و دروستی ئیسلامەتی دوور دەخرێتەوە وەك چوار پێ‌ی لێ‌ دێت و دەكەوێتە بەردو دارو پەڕۆ پەرستن و دەكەوێتە سەجدە بردن بۆ مرۆڤێكی وەك خۆی... ئەمە دیمەنێكی زۆر سەرنج راكێشی شێخ!!!حەمەی شێخ عبدالكریمی كەسنەزانییە كە چۆن ئەو خەڵكە لەسەر چوار پێ‌ زیارەتی دەكەن!!!و دەست و قاچی ماچ دەكەن و وەك چوار پێ‌ و لەسەر هەرچوار پەل بەرەوە پیری دەرۆن كەچی هێشتا لێ‌یان رازی نییەو قسەیان پێ‌ دەڵێ‌......
بەڵێ‌ ئەوان مەبەستیان خەڵكی هەموو ئاوا بۆیان نۆكەر بێت ئیتر ناحەقیان مەگرن كە رقیان لە ئەهلی عەقیدەی راست دەبێتەوە كە ئاوایان بۆ ناكات...

كلیك لە وێنەكە بدە بۆ بینینی

لە یوتیوب


ڤیدیۆ:...ته‌ماشای ئه‌م گیانله‌به‌ره‌ سه‌یره‌ بكەو پڕ به‌ گه‌روو بڵێ‌ (سبحان الله‌)..

دروستكراوه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار زۆرن... هه‌ندێك له‌ وشكانیدا ده‌ژین و هه‌ندێكی تر له‌ ده‌ریاو هه‌ندێكی تریان باڵنده‌ن و به‌ ئاسمانه‌وه‌ن...هه‌ندێك خشۆك و هه‌ندێكی تر له‌ ژێر زه‌ویدان... كۆمه‌ڵێكیان دڕنده‌و هه‌شیانه‌ ده‌سته‌ مۆو ماڵین...
رۆژ له‌ دوای رۆژ گیانله‌به‌ری سه‌یر ده‌رده‌كه‌وێت.. وه‌ك ئه‌م گیانله‌به‌ره‌ی له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌یبینیت و كت و مت له‌ شێوه‌ی گه‌ڵای دره‌خت ده‌چێت و زۆر وورد نه‌بیته‌وه‌ فه‌رقی پێ‌ ناكه‌یت:



زۆر جار بیستومانه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێ‌ بار بێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو بایه‌كدا شه‌ن بكات و هه‌ر رۆژه‌ی ره‌نگ و بیروباوه‌ڕێكی هه‌بێت خه‌ڵكی پێ‌ی ده‌ڵێن: ئه‌ڵێی حه‌ربایه‌...!! جا با بزانین ئه‌مه‌ ڕاسته‌....
ئه‌م دیمه‌نه‌ ڤیدیۆیییه‌ی ده‌یبینی گیانله‌به‌ری (حه‌ربا)یه‌ كه‌ به‌ هه‌ر شتێكه‌وه‌ خۆی هه‌ڵواسێت ره‌نگی ئه‌و شته‌ ده‌گرێت, خوای گه‌وره‌ ئه‌م توانایه‌ی داوه‌تێ‌ تا له‌ گیانله‌به‌رانی دڕنده‌و مرۆڤ خۆی پێ‌ بشارێته‌وه‌ چونكه‌ چه‌كی به‌رگری تری نییه‌...
به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ كه‌م كه‌س هه‌ن دیمه‌ن و نیشانه‌كان گه‌وره‌یی خوا ڕایان ده‌چڵه‌كێنێت و موچڕكه‌ به‌ له‌شیاندا دێنێت و پڕ به‌ گه‌روو ده‌ڵێن: پاك و بێ‌ گه‌ردی بۆ تۆ ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری كاربه‌جێ‌...

ته‌ماشای دیمه‌نه‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ بكه‌:

ووریای ئه‌م مادده‌ حه‌رامه‌ به‌ له‌كاتی شت كڕینتدا

مادده‌ى (جیلاتین) (Gelatin) كه‌ زۆر جار له‌ جیاتی ئه‌م ووشه‌یه‌ ده‌نوسرێت (E441) و له‌ زۆر له‌ به‌روبومییه‌ ئه‌وروپییه‌ هاورده‌كاندا دبینرێت و به‌كارده‌هێنرێت یه‌كێكه‌ له‌و مادده‌ حه‌رام و پیسانه‌ی ده‌كرێته‌ ناو زۆرێك له‌ (شیرینیو خۆراكی منداڵان و ده‌رمان و شامپۆو سه‌رشۆرو شتی تره‌وه‌). ئه‌م فلیمه‌ی به‌رده‌ستت گه‌شتێكه‌ به‌ناو یه‌كێك له‌و كارگانه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌ به‌كارده‌هێنێت له‌ به‌ربومه‌كانیداو له‌ كڕیارو خه‌ڵكی ده‌شارێته‌وه‌ كه‌ ئایا سه‌رچاوه‌كه‌ی چییه‌و له‌ چی دروست ده‌كرێت؟؟!!
 ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم سه‌رسام ده‌بن....(پێستی به‌راز)...!!.. له‌گه‌ڵ زۆر گرانی نرخه‌كه‌یدا رۆژانه‌ (150) ته‌ن له‌م پێسته‌یه‌ ته‌نها له‌یه‌ك كارگه‌دا به‌كارده‌هێنرێت..

جا خۆت به‌ چاوی خۆت بیبینه‌و بزانه‌ چۆن سه‌رۆكی كارگه‌كه‌ تووشی شڵه‌ژان و شۆك ده‌بێت و نازانێت چۆن خۆی له‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی په‌یامنێره‌كه‌ قوتار بكات...



 

ڕای شێخ ئه‌لبانی(ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت) سه‌باره‌ت به‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان...

ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ وەڵامی پرسیارێك كە لەگەڵ شێخی فه‌رمووده‌ناس محمد ناصر الدین اڵالبانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت)كراوە ده‌رباره‌ی حوكمی كۆمه‌ڵه‌ ئیسلامییەكانی جیهان كه‌ ئایا له‌ فیرقه‌ گومڕاكانن وه‌ك ده‌وترێت یان به‌شێكن له‌ كۆمه‌ڵی رزگار بوو وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی دوورو نزیكیان له‌ شه‌رعه‌وه و پابندیان و كاركردنیان بۆ گەیاندن و بڵاوكردنەوەی تەوحید و چاكە‌ معامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و حوكمیان لەسەر دەدرێت.....
 ئه‌ویش له‌ زنجیره‌ی وتاره‌كانی (سلسلە‌ الهدی والنور) به‌ ژماره‌ (849) یه‌و له‌ به‌رواری 5/12/1995ی زایینی تۆمار كراوه‌. هه‌ستاوين‌ به‌ نوسینه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی ده‌ق و وه‌رگێڕانی وه‌ك خۆی به‌ بێ‌هیچ ته‌علیق و ده‌ستكارییه‌ك:...

پرسیار: لێره‌دا له‌ نه‌فسدا شتێك دروست ده‌بێت, له‌ وانه‌یه‌ كه‌سێكم بڵێت ئه‌مانه‌ به‌چی ناو ده‌به‌ن؟ له‌ كاتێكدا ئه‌وان پابه‌ند نین نه‌ به‌ عه‌قیده‌ی خه‌واریج نه‌ مورجیئه‌ نه‌ شیعه‌ نه‌ موعته‌زیله‌و نه‌ جه‌همیه‌؟ وه‌ ئه‌م پرسیاره‌ش لقێكه‌ له‌ پرسیارێكی پێشووتر ده‌رباره‌ی ئه‌و حه‌فتاو دوو فیرقه‌ تیاچووه‌ ئایا ژمێردراون و ئایا ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌ ده‌بێت له‌ یه‌كێك له‌و فیرقانه‌ پۆلێن بكرێن؟ یانش ئه‌و حه‌فتاو دوو فیرقه‌یه‌ ده‌رگاكه‌ی كراوه‌یه‌و ئه‌گونجێت هه‌ر دانه‌یه‌كی تازه‌ش دابێت بخرێنه‌ ناوی و له‌وان حیساب بكرێت

شێخ ئه‌لبانی:.......وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا له‌و حه‌فتاو دوو فیرقه‌یه‌ حیسابیان بۆ ده‌كرێت؟ ئه‌وه‌ شتێكی لازم نیه‌, چونكه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ كردار له‌ ئیسلام ده‌رده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌- به‌ كردار- له‌ به‌شێكیدا... ئه‌مه‌ وامان لێ‌ ناكات به‌ ره‌هایی له‌ بازنه‌ی ئیسلام بیكه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌, به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ له‌و به‌شه‌دا له‌ حوكمی ئیسلام ده‌رچۆته‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئێمه‌ قسه‌ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف و بانگه‌وازی سه‌له‌فیه‌ت بكه‌ین, ئه‌گه‌ر چه‌سپا كه‌سێكی دیاری كراو له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی دیاری كراودا له‌ مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صالح ده‌رچوو, ئه‌وا ئێمه‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ناده‌ین به‌سه‌ردا كه‌ له‌ بازنه‌ی سه‌له‌ف ده‌رچۆته‌ ده‌ره‌وه‌, به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ڵێین ئه‌و بێ‌ شك له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا پێچه‌وانه‌ی سه‌له‌فی كردووه‌, هه‌روه‌ك چۆن پێشتر ووتمان كه‌ كه‌سێك موخاله‌فه‌ی ئیسلامی كردووه‌ له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كدا ئه‌وه‌ موخاله‌فه‌ی ئیسلامی كردووه‌. به‌ڵام ئێمه‌ له‌ هیچ كام له‌ دوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ناڵێین له‌ بازنه‌ی ئیسلام یان بازنه‌ی سه‌له‌فییه‌ت ده‌رچۆته‌ ده‌ره‌وه‌.

پرسیار: به‌ڵێ‌...كه‌واته‌ ئمه‌ ئه‌و ووته‌یه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ شێخ له‌ مه‌جلیسه‌كه‌ی پێشووتردا فه‌رموویو خه‌ڵكیو دانیشتوان جۆرێك لێ‌ی حاڵی بوون وه‌ منیش یه‌كێك بووم له‌وان... هه‌تا زۆرێك له‌ برایان پرسیاری ده‌كرد له‌وانه‌ی له‌ قوتابیانی گه‌وره‌ی عیلمی بوون ئه‌ینووت: ئێمه‌ شتی وامان پێشتر له‌ شێخمان نه‌بیستووه‌ كه‌ فه‌توای دابێت له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ كه‌ ده‌رچوبێتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای حه‌فتاو دوو فیرقه‌ تیاچووه‌كه‌.. به‌ڵكو ئه‌وه‌مان لێ‌ بیستوه‌ كه‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵه‌كانیان داوه‌و خه‌ڵكی لێ‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌, جا ئێستا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئێوه‌ ئه‌و كرده‌وانه‌یان كه‌ جێ‌ی پرسیاره‌و له‌وه‌دا كه‌ له‌ هی كۆمه‌ڵه‌ گومڕاكان ده‌چێت و له‌وه‌دا له‌ بازنه‌ی كۆمه‌ڵی رزگاربوو ده‌رچونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ بازنه‌ی كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو ده‌ریات كاته‌ ده‌ره‌وه‌....

شێخ ئه‌لبانی: به‌ڵێ‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ خوا ده‌یڵێن.. وه‌ من پێم وانیه‌ كه‌ من وتبێتم ئه‌وان له‌ فیرقه‌ گومڕاكانن. چونكه‌ من زۆر جار پرسیارێكی صه‌ریحم لێ‌ ده‌كرێت, وه‌ من پێم وانیه‌ له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌و قسه‌یه‌م كردبێت, وه‌ من حه‌زم ده‌كرد ئه‌و شریته‌م گوێ‌ لێ‌ بگرتایه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا بووبێت- ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌یه‌كی له‌فزیش بێت -لێ‌ی په‌شیمان بینه‌وه‌, به‌ڵام من له‌ هه‌ندێك كاتدا گومانی خێر به‌ خۆم ده‌به‌م واته‌ من وه‌هم و بێ‌ ئاگایی نامگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و ئاسته‌و حوكم بده‌م به‌سه‌ر كه‌سێكی دیاری كراو كه‌ له‌ فیرقه‌ گومراكان بێت یان له‌ حه‌فتاو دوو فرقه‌كه‌ بێ ته‌نها له‌به‌ر یه‌ك لادان و موخالفه‌, وه‌ زۆر جار من پرسیارم لێ‌ كراوه‌ ده‌رباره‌ی حیزبه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌, به‌تایبه‌تی ناوی حیزبی(اخوان مسلمین)ده‌به‌ن, كه‌ ئایا تۆ له‌ فیرقه‌ گومڕاكانیان داده‌نێیت؟ وه‌ منیش ده‌ڵێم: نا. چونكه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كه‌مترین شت كه‌ ده‌رباره‌یان ده‌وترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌سه‌ر ووته‌ی یه‌كه‌م سه‌ركرده‌یان حه‌سه‌ن به‌ننا (ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت) كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر قورئان و سوننه‌تن, وه‌ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صاڵحن, ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌عوایه‌ش پێویستی به‌ ده‌ربرینی ووردترو كارپێكردن و كردار هه‌یه‌. وه‌ ئێمه‌ش له‌ كرداری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ئه‌وه‌ نابینین, به‌ڵام ئێمه‌ به‌ ئه‌وه‌نده‌ ئیكتیفا ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌وان بانگه‌شه‌ی شوێنكه‌وتنی قورئان و سوننه‌ت و مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صاڵح ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان له‌ كه‌م یان زۆردا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن, وه‌ چه‌ند تاكێكیشیان تێدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵماندان له‌ عه‌قیده‌دا به‌ڵام له‌ مه‌نهه‌جدا له‌گه‌ڵمان نین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ من خۆم لانی كه‌م هیچ روخسه‌تێك بۆ هیچ كه‌سێك نابینم كه‌ له‌ پۆلی فیرقه‌ گومڕاكان حسابیان بكات. به‌ڵكو ئه‌وان موخاله‌فه‌مان ده‌كه‌ن له‌ چه‌ند شوێن و جێگایه‌كدا كه‌ ده‌مێكه‌ جێ‌ی موناقه‌شه‌ی هه‌ردوولامانه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ بوترێت به‌ هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌وه‌ موسته‌حه‌قی ئه‌وه‌بن كه‌ پێیان بڵێین سه‌ر به‌ فیرقه‌یه‌كن له‌ فیرقه‌ گومڕاكان... ئه‌مه‌ نا, چونكه‌ ئه‌وان نه‌یانكردۆته‌ مه‌نهه‌جێك و ئیعلانیان كردبێت و پشتی پێ‌ ببه‌ستن له‌ پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوننه‌و ئه‌وه‌ی سه‌له‌فی صالحی له‌سه‌ربووه‌. وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ ڕواڵه‌تی فیرقه‌ گومڕا ناسراوه‌كانه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌. وه‌ خوا ره‌حمت پێ‌ بكات...
خوا ره‌حمت پێ‌ بكات
شێخ ئه‌لبانی: وه‌ من نازانم ئه‌و جه‌لسه‌ی كه‌ ئاماژه‌ی پێ‌ دراوه‌ ئه‌گه‌ر له‌و جۆره‌ له‌فزه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌یت تێیدا ووتراوه‌ ئاگادارم بكه‌ره‌وه‌ لێ‌ی, كه‌ من ئه‌مه‌ زۆر به‌ دوور ده‌زانم, وه‌ خوا جه‌زات بداته‌ ئه‌ی ابا الحسن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاگادارت كردمه‌وه‌, وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێكی تر بیوتایه‌ (منیش له‌و كه‌سانه‌ بووم كه‌ وا حاڵی بووم) گوێم پێ‌ نه‌ده‌دا.
الله یبارك فیكم
یا شێخ خاڵێك هه‌یه‌...
شێخ ئه‌لبانی: فه‌رمووو....
پرسیار: جه‌نابت رونكردنه‌وه‌یه‌كت داو فه‌رمووت ئه‌گه‌ر وام ووتبێت لێی په‌شیمان ده‌بمه‌وه‌ ئایا ئه‌وه‌ی وتوته‌ پێشتر بیهێڵمه‌وه‌..
شێخ ئه‌لبانی: ئه‌گه‌ر وتبێتم...
ئه‌گه‌ر ووتبێتت...
شێخ ئه‌لبانی: نا ئێستا ئه‌گه‌ر ناڵێم... تۆ شریته‌كه‌م گۆێ‌ بیست بكه‌و هه‌موو شتێكیش قسه‌ی خۆی هه‌یه‌..

پرسیار: له‌به‌ره‌كه‌تی ئه‌م وه‌ڵامه‌تان ئه‌وه‌یه‌ من ویستم پرسیار بكه‌م, ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌ك. كه‌ جیاوازییه‌ك دروست بوو له‌ شه‌رحی ووشه‌یه‌ك كه‌ ئێوه‌ فه‌رمووتان له‌ لای براكانمان ته‌له‌به‌ی عیلم له‌وێ‌ له‌ یه‌مه‌ن.. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ پرسیارتان لێ‌ كرا ده‌رباره‌ی ئیخوان المسلمین كه‌ ئایا له‌ ئه‌هلی سوننه‌تن؟ تۆ فه‌رموبوت: چۆن ئه‌وان له‌وانن له‌ كاتێكدا نزیكه‌ی چل ساڵه‌ خه‌ریكی دژایه‌تی كردنی سوننه‌تن.. جا زۆر كه‌س له‌ ته‌له‌به‌ی عیلم وتیان شێخ ده‌یانكاته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆناو فیرقه‌ گومڕاكان؟ منیش ووتم ئه‌و ووشه‌یه‌ی شێخ فه‌رمویه‌تی ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئێوه‌ ده‌یڵێن.. ئه‌گونجێت موخاله‌فه‌ی سوننه‌ت بكه‌ن و دژایه‌تی ئه‌هلی سوننه‌ت بكه‌ن و ئاواو ئاوا بكات پیاوێك... ئه‌گه‌رچی له‌مه‌دا كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌وه‌و ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕوون ده‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك و بنچینه‌یه‌كی مه‌صله‌حه‌و مه‌فسه‌ده‌و ئه‌م شتانه‌... به‌ڵام ئه‌م باسه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت بیانكاته‌ ناو حه‌فتاو دوو فیرقه‌ تیاچووه‌كه‌ له‌ هه‌موو شتێكداو له‌وان پۆلێن بكرێن. جا سوپاس بۆ خوا له‌م وه‌ڵامه‌تاندا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی تێدا بوو كه‌ من ویستم بیكه‌م. وه‌ بارك الله فیك
شێخ ئه‌لبانی: زۆر چاكه‌ بارك الله فیك
خوا له‌هه‌موو خراپه‌یه‌ك بتپارێزێت.


 ئه‌مه‌ش ووتاره‌ ده‌نگییه‌كه‌ی شێخ ئه‌لبانییه‌ ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت - كلیك له‌ وێنه‌كه‌ بده‌-



ئەم نامەیە بخوێنەرەوە دڵنیام بە ئیزنی خوا هەست بە ئارامی و كامەرانی دەكەیت...

بێ‌ گومان ئەمرۆ خەڵكی بە گشتی خەریكی پەیداكردنی رزق و رۆزین, هەموو سەرقاڵن: ئەمەیان بە كڕینی خانوو, ئەوەیان بە سەیارە, یەكێكی تر بە خوێندن و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە پلەو پایە...
لە راستیشدا كەس لۆمەیان ناكات چونكە هەموو هەوڵی بژێوی و ژیان ئەدەن..
بەڵام هۆكارێكی زۆر ئاسان هەیە كە خەڵكی لێ‌ی بێ‌ ئاگان لە گەیشتن بە زۆرێك لەو ئامانج و بەختەوەرییانە..
 ئەویش ئەوەیە كە خوای گەورە دەفەرموێت: ( فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا . يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا . وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَارًا ) سورة نوح(10-12)


بەڵێ‌ داوای لێخۆشبوون كردن لە خواو وتنی: (أستغفرالله)

هۆكاری زۆر بەختەوەرییە. چونكە دوای لێخۆشبوون كردن لە خوای پەروەردگار مایەی سڕینەوەی تاوانەكانە.

دەبا هەردەم زوبانت تەڕ بێت بەم ووشەیە.

كێ‌ لە ئێمە حەزی بە باران بارین نییە كە هەموو زیندەوەران و رووەك و مرۆڤەكانیش پەرۆشی تنۆكەكانین تا لەم ووشكە ساڵییە رزگاریان ببێت؟؟

كێ‌ حەزی بە سامان و ماڵ نییە؟ كێ‌ حەز ناكات بگات بە ئاوات و منداڵی ببێت و چاوی پێیان بگەشێتەوە؟ كێ‌ حەزناكات باخچەو بێستانێكی پڕ لە میوەهات و رووبارو كانی هەبێت و بۆخۆی تیایدا بحەوێتەوە؟؟؟

بەدەست خستنی ئەم شتانە زۆر ئەستەم و قورسە.. بەڵام بەلای خوای گەورەوە هەرگیز قورس نییە كە بۆمان بێنێتە دی بەو مەرجەی ئێمە ئەو شتەی ئەو داوای كردووە لێمان بە جێ‌ی بگەیەنین. ئەبێ‌ ئەو شتە چی بێت كە كلیلی كردنەوەی ئەم هەموو سەروەتەیە گەورەو گرانبەهایەیە؟؟

بەڵێ‌ بریتییە لە ووتنی : أستغفر الله..

ئێستاش ئێوەو چیرۆكێكی زۆر سەرنج راكێش لەسەر ئەمە:

جارێكیان ئیمامی ئەحمەد(رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) لە گەشتێكیدا رێ‌ی كەوتە ئاواییو شوێنێك و بەلای مزگەوتێكدا تێپەڕی لایدا تا نوێژ بكات, وە كەسیشی نەداناسی لەو شوێنەدا, جا شەوداهات و كاتی نووستن نزیك بویەوە, ئیمامی ئەحمەدیش(رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) كەلوپەلەكەی داخست و راكشا تا بنوێت و ماندویەتی دەرچێت, بەڵام پاش كەمێك پاسەوانی مزگەوت هات و داوای لە ئیمام كرد كە نەخەوێت و بچێتە دەرەوە, ئەو پاسەوانەش ئیمامی نەدەناسی,

ئیمامیش پێ‌ی ووت كە لێرە هیچ جێگایەك شك نابەم تا بچم لێ‌ی بنووم. بەڵام ئەو كابرایە هەر سوور بوو لەسەر بریاری خۆی, پاش مشتومڕێكی زۆر كابرا یەخەی ئیمامی گرت و بەرەو دەرگای مزگەت رایكێشاو ئیمامیش سەرسام بووبوو لەم كارەی, تا كردییە دەرەوەی مزگەوت.

لەو كاتەدا كەسێك بە بەردەم مزگەوتدا تێدەپەڕی ئەم حاڵەی بینیو پرسی: ئەوە چیتانە؟ ئیمای ئەحمەد(رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرمووی: من لێرە هیچ شوێنێك شك نابەم لێ‌ی بخەوم و ئەم كابرا پاسەوانەش رێگام نادات لە مزگەوتدا بخەوم,  پیاوەكە ووتی: وەرە من دەتبەمەوە بۆ ماڵی خۆمان و ئەمشەو میوانی من بە.

ئیمامی ئەحمەد(رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) لەگەڵ كابرا رۆیشتەوە بۆ ماڵیان. بینی ئەم كابرایە زۆر بە بەردەوامی تەسبیحاتی خوا دەكات, ئەو كابرایە نانەوا بوو لە ماڵەوە هەویری دەشێلاو لە گەڵ كارەكەیدا بەردەوام دەم بە وویردو ئیستیغفار بوو, لەبەر ئەوە ئیمام هەستی كرد ئەم پیاوە كەسێكی چاك و خواناسە, ئەو شەوە لەوێ‌ نووست و بۆ بەیانی ئیمام پرسیاری لە نانەواكە كرد: ئایا لە دونیادا بەرهەم و شوێنەواری ئەم تەسبیحات كردنەت بینیوە لەسەرت؟ ئەویش فەرمووی:  بەڵێ‌ سوێند بە خوا هەركاتێك لە خوا پارابێتمەوەو دوعام كردبێت وەڵامی داومەتەوە, تەنها یەك دوعام نەبێت كە هەتا ئێستا گیرا نەبووە, ئیمامیش فەرموی: ئەو دوعایەت چییە؟ فەرمووی: ئەوەیە كە لە خوا پاراومەتەوە ئیمامی ئەحمەدی كوری حەنبەل ببینم و بە خزمەتی بگەم!!!

ئیمامی ئەحمەد فەرموی: دەی من ئەحمەدی كوری حەنبەلم, سوێند بە خوا من بەو توندییە بەرەو لای تۆ لە لایەن كابرای پاسەوانی مزگەوتەوە رادەكێشرام. ئەوەتا ئێستا هەموو دوعاكانت هاتنە دی...


{أستغفرالله الذي لا إله إلا هو الحی القیوم وأتوب إلیه}


حاجی ئەهوەن

وێنە:..كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان و سه‌ركرده‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان

بەپەلە:.....ئه‌مه‌ هه‌ندێكه‌ له‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ بۆ ئه‌و شوێن و جێگایه‌ی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندو گۆرانی بێژه‌كانی جیهانی لێ‌ كۆده‌بێته‌وه........

 .

.

.

.

.

.

‌ ئه‌ویش به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م وه‌زیرو سه‌ركرده‌كان و چینه‌ تایبه‌ت و ده‌وڵه مە‌نده‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا

.

.

.

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی هونه‌ری

.

.

.

هاوده‌م له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژه‌ ده‌نگخۆشه‌‌كانی كه‌ناڵی زاگرۆس و كوردسات و خاك و زه‌حمه‌تكێشان و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانی دونیا كه‌ به‌ ده‌نگی خۆش و له‌ش و لاریان جه‌ماوه‌رێكی زۆریان بۆ خۆیان خڕكردۆته‌وه‌

.

.

.

ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش كه‌ تا ئێستا له‌ هیچ كلیپێكدا به‌شداریان  نه‌كردووه‌

.

هاو كات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركردانه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر جه‌ماوه‌ریانه‌و بۆته‌ قه‌ڵغان بۆ به‌رنامه‌و ڕێبازیان

.

ئه‌و جێگه‌یه‌ی لێشی كۆده‌بنه‌وه‌ بریتییه‌ له‌:

..

..

..

..


 ئا لێره‌دا ده‌بێت هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی نێرو مێ‌.. هه‌موو وه‌زیرو سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ر رووی ئه‌م زه‌وییه‌ ده‌بێت رابكشێت و خۆڵی بكرێت به‌سه‌ردا

.

.

به‌ڵام به‌ هه‌مان شێوه‌ی رۆیشتن بۆ هه‌ر جێگایه‌كی تر پێش رۆیشتن بۆی پێویسته‌ ئاماده‌ باشیی بۆ بكرێت ئه‌ویش به‌وه‌ی:

جوان بشۆردرێت... كراسه‌كانی له‌به‌ر دابكه‌ندرێت و پۆشاكێكی به‌ به‌ردا بكرێت گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆنه‌یه‌دا




ئه‌وه‌م بیرچوو پێتی بڵێم

ئه‌م جێگایه‌ تۆشی بۆ ده‌چیت

به‌ڵێ‌ تۆ

له‌وانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی یان دوو سبه‌ی...

مه‌ترسه‌ و خه‌مت نه‌بێت جێگات بۆ گیراوه‌و شوێنه‌كه‌ت چاوه‌ڕێت ده‌كات

ده‌ سا خۆتی بۆ ئاماده‌ بكه‌!!!!

(( الموت یأتی بغتە ،، والقبر صندوق العمل ))


ده‌ سا ئه‌م نامه‌یه‌ بگه‌یه‌نن به‌:

هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشت ئه‌وێن...

هه‌ر كه‌سێك كه‌ نوێژه‌كانی ناكات و كه‌مته‌رخه‌می تێدا ده‌كات...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌كاتی ماڵیان ناده‌ن...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری دایك و باوكی ده‌دات....

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی خزمه‌كانی ناكات....

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ریكی گۆرانیو مۆسیقاو كۆڕی پڕ له‌ تاوانن...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ خوادا ده‌كه‌ن به‌مامه‌ڵه‌ كردنی به‌ سوو و ریباوه‌...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی فێڵ له‌ خه‌ڵكی ده‌كات له‌ كڕین و فرۆشتنداو به‌رتیل وه‌رده‌گرێت یان ده‌یدات....

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ریكی كاری به‌دره‌وشتین له‌ زیناو نێربازی..

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی غیره‌تیان نییه‌ به‌سه‌ر كه‌س و كارو خێزانیانداو رووتیان كردونه‌ته‌وه‌..

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ساحیرو فاڵچییه‌كان ده‌كه‌ن...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی نوێژی به‌یانیاندا نوستوون...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕقیان له‌ ئیسلام و موسڵمانانه‌و دژایه‌تیان ده‌كه‌ن...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ناو بازاڕه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و به‌ دوای ناموسی خه‌ڵكی كه‌وتوو ن وچاویان ناپارێزن...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ریكی تلیك كێشان و عاره‌ق خواردن و جگه‌ره‌ كێشانن...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتیان كردۆته‌ خوێندنه‌وه‌و له‌به‌ركردن و كاركردن به‌قورئانی پیرۆز...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوڕێ‌یه‌تی كه‌سی خراپ ده‌كه‌ن وله‌ مه‌جلیسیاندا داده‌نیشن...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی وازیان له‌ هاوڕێ‌یه‌تی كردنی چاكه‌كاران و مه‌جلیسی خێر هێناوه‌....

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای حه‌ج كردنیان هه‌یه‌وبه‌ته‌مانین بچن و خۆیانی لێ‌ ده‌دزنه‌وه‌...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ریكی درۆ كردن و شایه‌تی درۆن...

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ‌ ئاگان له‌ یادی خوا......

ئایا كاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه‌ به‌ خۆماندا بچینه‌وه‌؟

ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ فریای ئه‌و كه‌مه‌ ته‌مه‌نه‌مان بكه‌وین كه‌ ماومانه‌؟

ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ له‌م بێئاگایییه‌مان بێدار بینه‌وه‌؟

ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ له‌م خه‌وه‌ قورسه‌مان به‌ خه‌به‌ر بێینه‌وه‌؟

داواكارم خوای گه‌وره‌ عاقیبه‌ت خێریمان به‌ نسیب بكات و گۆڕه‌كانمان بۆ بكاته‌ باخێك له‌ باخچه‌كانی به‌هه‌شت نه‌ك چاڵێك له‌ چاڵه‌كانی دۆزه‌خ

اللهم آمين وصلى الله على نبينا محمد

ئاماده‌كردن/ حاجی ئه‌هوه‌ن
وه‌رگیراو به‌ كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه‌

دیمەنی ئەو دوو قاچە دەستكردە لەم وێنەیەدا مانای چی دەگەیەنێت؟؟!!

ئەو دەمەی كاتی نوێژە فەرزەكان دێت و بانگ دەدرێت مرۆڤی موسڵمانی راستەقینە هەموو كاڵاكانی دونیای لەلا بێ‌ بەهایە. چونكە نیدایەك بانگی دەكات مژدەی سەركەوتن و سەرفرازی دونیای پڕ لە جەنجاڵیو قیامەتی پڕ لە ناسۆریو فرمێسك ڕشتن و پەشیمانی پێ‌یە. لەبەر ئەمەبوو كاتێك ئیمامی ئەحمەد (رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) لە زینداندا بوو دەنگی بانگی دەبیست خێرا رووەو دەرگای بەندینخانە بە هەڵپە دەچوو وە دەستی دەگرت بە شیشی دەرگاكەوە. كە پرسیاریان لێ‌ دەكرد بۆ ئاوا دەكەی؟ دەیفەرموو:
 تا بتوانم كاتێ‌ لە قیامەتدا پرسیارم لێ‌ دەكرێت بۆچی نەهاتی بەدەم بانگەوازی خوای گەورەوە؟ بڵێم: ئەوەندەی توانیم هاتم... بەڵام شیشی بەندینخانە رێگای لەوە زیاتری نەدام.!!

لە لای تۆ دیمەنی ئەو دوو قاچە دەستكردە لەم وێنەیەدا مانای چی دەگەیەنێت؟؟!! كەسانێك هەن هەردوو قاچەكانیشیان لە دەست داوەو لەونیعمەتە گەورەیە بێ‌ بەشن كە تۆ هەتە... كەچی لە نوێژە جەماعەتەكانیان دواناكەون!!! سبحان الله....












 

پیاوێك له‌ كاتی له‌ سێداره‌داندا پێده‌كه‌نێت....!!!!!

زۆر جار دیمه‌نی له‌ سێداره‌دانمان بینیوه‌... به‌ تایبه‌ت له‌ وڵاتی رافیزه‌ی شیعه‌ی ئێراندا كه‌ هه‌ندێك جار به‌سه‌ر بانده‌كانی تلیاك فرۆش و پیاوكوژان و... زۆربه‌ی جاریش به‌سه‌ر شوێنكه‌وتوانی رێبازی هه‌قی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌تدا ده‌یسه‌پێنێت....
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای باسی ئێمه‌یه‌ ئه‌و ساته‌ ترسناك و پڕ له‌ ناسۆره‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت... ئاخۆ ترپه‌كانی دڵی چه‌ند جار لێ‌ بدات له‌ خوله‌كێكدا...  ئاخۆ چه‌ند ئاواتی دووری هه‌بێت و له‌و ده‌مه‌دا له‌ لێواری له‌ گۆڕنان و سڕینه‌وه‌یدایه‌.....ئاخۆ چ بیرو باوه‌ڕێكی هه‌بێت و چ هه‌ڵوێستێك بنوێنێت.... ئێمه‌ له‌ مێژوودا نمونه‌ی زۆر كه‌سمان بینیوه‌ كه‌ له‌ كاتی بردنیان به‌ره‌و سێداره‌و مه‌رگدا پێكه‌نیون و زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ركه‌وتنیان لێ‌ بینراوه‌و به‌ زمانی حاڵ و مه‌قال وتویانه‌: (فزت ورب الكعبه‌)....

ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت دیمه‌نی گه‌نجێكه‌ له‌ ده‌می له‌ سێداره‌ دان و ماڵئاوایی كردندا پێده‌كه‌نێت... به‌ڵێ‌ وه‌ك كه‌سه‌ به‌زیوه‌كان ناگری بۆ دونیایه‌كی پڕ له‌ ناسۆریو میحنه‌تی... خۆزگه‌ ئه‌و پێكه‌نینه‌ له‌ ئیمان و باوه‌ڕه‌وه‌ بێت و تاواناكه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بێت كه‌ دینداری راسته‌قینه‌یه‌ نه‌ك له‌سه‌ر تاوانی خراپ.... خوای گه‌وره‌ش خۆی زاناتره‌ به‌ دڵه‌كان









السبت، 24 نوفمبر 2012

گوێبیستی ڕادیۆی قورئانخوێنەكان ببە....

بە یەك كرتە دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە دەتوانیت گوێ‌ بیستی ڕادیۆی دەنگی ئەو قورئانخوێنە بیت كە حەزت بە دەنگێتی.....لێرەدا چەند لینكێك ئامادە كراوە بۆ گوێ‌ گرتن لە دەنگیان...لە دوعای خێر بێ‌ بەشمان مەكەن
ڕادیۆیەكی تێكەڵە-كەوا چەندان جۆر خوێنەری قوڕئانی تێدایە
mms://50.22.223.13/radio

ڕادیۆی دەنگی ماهر المعيقلي
mms://50.22.223.13/maher

ڕادیۆی دەنگی احمد العجمي
mms://50.22.223.13/ajm

ڕادیۆی دەنگی سعود الشريم
mms://50.22.223.13/shur

ڕادیۆی دەنگی عبدالباسط عبدالصمد
mms://50.22.223.13/basit

رِاديؤي دةنطي عبدالرحمن السديس
mms://50.22.223.13/sds

ڕادیۆی دەنگی سعدالغامدي
mms://50.22.223.13/s_gmd

ڕادیۆی دەنگی محمد صديق المنشاوي
mms://50.22.223.13/minsh

ر ڕادیۆی دەنگی عبدالباسط عبدالصمد - المصحف المجود
mms://50.22.223.13/basit_mjwd

ڕادیۆی دەنگی مشاري العفاسي
mms://50.22.223.13/afs

ڕادیۆی دەنگی خالد القحطاني
mms://50.22.223.13/qht

ڕادیۆی دەنگی ناصر القطامي
mms://50.22.223.13/qtm

ڕادیۆی دەنگی فارس عباد
mms://50.22.223.13/frs_a

رِاديؤي دةنطي إدريس أبكر
mms://50.22.223.13/abkr

ڕادیۆی دەنگی ياسر الدوسري
mms://50.22.223.13/yasser

ڕادیۆی دەنگی شيخ أبو بكر الشاطري
mms://50.22.223.13/shatri

الأربعاء، 21 نوفمبر 2012

شكست و سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان به‌سه‌ر جوله‌كه‌دا...له‌ ژێر سێبه‌ری چه‌ند ئایه‌تێكدا

له‌ هه‌ركاتێك زیاتر كێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌ی داگیركه‌ردا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و پێ‌ی ناوه‌ته‌ كۆتا قۆناغ و لوتكه‌وه‌, سته‌م و جه‌ریمه‌كانی زایۆنیزم كه‌ به‌به‌رچاوو بگره‌ به‌ ئاماژه‌و یارمه‌تی كاوێژكه‌رانی مافی مرۆڤ و دیموكراتییه‌وه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن هه‌موو به‌ها ئاسمانیو زه‌مینییه‌كانی به‌زاندووه‌, نه‌ك ته‌نها مرۆڤ بگره‌ دارو به‌ردی بێ‌ زمانیش له‌م جینایه‌تانه‌ بێ‌ به‌ش نه‌بوون, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ له‌ قیامه‌تدا هاوارده‌كه‌ن و موسڵمانان بانگ ده‌كه‌ن تا ئه‌و جوله‌كه‌یه‌ی له‌ پشتیانه‌وه‌ خۆی حه‌شارداوه‌ به‌ سزای دادپه‌روه‌رانه‌ بگه‌یه‌نرێت..
ڕاستێتی ئه‌م تاوان و قه‌سابخانانه‌شیان كه‌ به‌ هۆی په‌رت و بڵاویو لاوازی موسڵمانان و دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌ دینه‌كه‌یانه‌وه‌ توشیان ده‌بێت قورئانی پیرۆز هه‌واڵی پێ‌ داوه‌و موسڵمانانی لێ‌ بێدار كردۆته‌وه‌و له‌ چه‌ند ئایه‌تێكی صه‌ریحدا باس له‌ سه‌ره‌نجام و كۆتایییه‌ مژده‌ به‌خش و دڵخۆشكه‌رانه‌كه‌شی ده‌كات.....ده‌با ساتێك له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌دا گوێ‌ی دڵمان واڵاكه‌ین...خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
{وَقَضَيْنَا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ فِي الْكِتَابِ لَتُفْسِدُنَّ فِي الأَرْضِ مَرَّتَيْنِ وَلَتَعْلُنَّ عُلُوًّا كَبِيرًا (4) فَإِذَا جَاء وَعْدُ أُولاهُمَا بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًا لَّنَا أُوْلِي بَأْسٍ شَدِيدٍ فَجَاسُواْ خِلاَلَ الدِّيَارِ وَكَانَ وَعْدًا مَّفْعُولاً (5) ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ الْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ وَأَمْدَدْنَاكُم بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَاكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا (6) إِنْ أَحْسَنتُمْ أَحْسَنتُمْ لِأَنفُسِكُمْ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا فَإِذَا جَاء وَعْدُ الآخِرَةِ لِيَسُوؤُواْ وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُواْ الْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَلِيُتَبِّرُواْ مَا عَلَوْاْ تَتْبِيرًا (7) عَسَى رَبُّكُمْ أَن يَرْحَمَكُمْ وَإِنْ عُدتُّمْ عُدْنَا وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ حَصِيرًا (8) سورة الإسراء 4-8
واته‌: له‌ کتێبی ته‌وراتدا یان له‌ لوح المحفوظ دا بڕیارمان داوه‌و به‌ به‌نی ئیسرائیلمان ڕاگه‌یاندوه‌ که‌ سوێند به‌ خوا ئێوه‌ (له‌ به‌رنامه‌ی ئێمه‌ لاده‌ده‌ن و یاخی ده‌بن) دووجار فه‌سادو خراپه‌ له‌ زه‌ویدا به‌رپا ده‌که‌ن، (له‌ غه‌فڵه‌تی خه‌ڵکیدا) زۆر گه‌شه‌ ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا دووباره‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ قورئانیه‌ هاتۆته‌وه‌ دی). جا کاتێك (ئه‌ی جووه‌کان) به‌ڵێنی یه‌که‌میان دێت (که‌ تۆڵه‌یان لێ بکه‌ینه‌وه‌) به‌نده‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆمان ده‌نێرینه‌ سه‌رتان که‌ خاوه‌نی هێزو توانای زۆرن، ئیتر ئه‌وان به‌ هه‌موو کون و که‌لێنێکی قه‌ڵاو شارۆچکه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێن به‌ شوێنیانداو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌یه‌ به‌ڵێنی خوایه‌و ده‌بێت بێته‌ دی (زانایانی سه‌رده‌م ده‌ڵێن_عبادا لنا_ مه‌به‌ست هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره‌ که‌ قورئان وه‌سفی کردوون به‌ توندو تیژی دژ به‌ خوا نه‌ناسان له‌ کاتی جه‌نگدا) . له‌ دوای ئه‌و لاوازیه‌تان (ئه‌ی جووه‌کان، له‌ غه‌فڵه‌ت و دواکه‌وتنی جیهانی ئیسلامدا) نۆره‌تان ده‌ده‌ینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر وڵاتی ئیامانداراندا پێده‌ده‌ین و ماڵ و سامان و کوڕی زۆرتان پێده‌به‌خشین و واتان لێده‌کردن که‌ زۆر ئاماده‌ بن بۆ هێرش بردن و په‌لاماردان و پڕو پاگه‌نده‌ کردن. ئه‌گه‌ر (له‌ کاتی ده‌سه‌ڵاتدا) چاکه‌ بکه‌ن، ئه‌وه‌ هه‌ر بۆ خۆتان چاك و به‌سووده‌، ئه‌گه‌ر خراپه‌و تاوانیش بکه‌ن ئه‌وه‌ هه‌ر یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گرێته‌وه‌، جا کاتێك که‌ نۆره‌ی ئه‌نجامدانی به‌ڵێنی دواجار دێت، ئیمانداران کارێکتان پێ ده‌که‌ن که‌ له‌ ڕوخسارتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه‌، (چونکه‌ ئه‌وان دڵنیان که‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی موسوڵماندا به‌ گشتی، هاتووه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌وانی تیادایه‌)، ئه‌وسا ده‌با ئیماندار بچنه‌ مزگه‌وته‌وه‌ وه‌کو یه‌که‌مجار چوونه‌ ناوی، ده‌با ئیتر ئیمانداران تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کدا ده‌ڕوات درێغی نه‌که‌ن (چونکه‌ ئه‌وان له‌ سته‌م و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نه‌کرد). ئینجا دوور نی یه‌، په‌روه‌ردگارتان به‌زه‌یی پیاتاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمتان پێ بکات ئه‌گه‌ر به‌خۆتاندا بێنه‌وه‌و ته‌وبه‌ بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ پیلانگێڕان و خوێنڕێژی ئێمه‌ش ده‌ست ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ تۆڵه‌ سه‌ندن و ته‌مێکردنتان، جگه‌ له‌وه‌ دۆزه‌خیش ده‌که‌ین به‌ زیندان بۆ کافران که‌ تیایدا گیر بخۆن.

زانایان ڕا جیان ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ كه‌ ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ كێن كه‌ له‌ ئایه‌ته‌كاندا هاتوون و له‌ كۆتا جاردا به‌سه‌ر به‌نی ئیسرائیلدا زاڵ ده‌بنه‌وه‌و تۆڵه‌ی سته‌میان لێ‌ ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌چنه‌ ناو مزگه‌وتی ئه‌قصاوه‌ به‌سه‌ر به‌رزیو سه‌ركه‌وتنه‌وه‌... هه‌ندێك له‌ زانایان پێ‌ی وایه‌ ئه‌مه‌ ڕووی داوه‌و تێپه‌ڕیوه‌, به‌ڵام ڕووكه‌شی ئایه‌ته‌كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنێت وه‌ك كۆمه‌ڵێكی تر له‌ زانایان باسی ده‌كه‌ن.

ابن كثیر (ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت)  ده‌فه‌رموێت: (..وقد اختلف المفسرون من السلف والخلف في هؤلاء المسلطين عليهم: من هم؟ فعن ابن عباس وقتادة: أنه جالوت الجَزَريّ وجنوده، سلط عليهم أولا ثم أديلوا عليه بعد ذلك. وقتل داود جالوت؛ ولهذا قال: { ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ الْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ وَأَمْدَدْنَاكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَاكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا }. وعن سعيد بن جبير: أنه ملك الموصل سنجاريب وجنوده. وعنه أيضًا، وعن غيره: أنه بختنصر ملك بابل. وقد ذكر ابن أبي حاتم له قصة عجيبة في كيفية ترقيه من حال إلى حال، إلى أن ملك البلاد، وأنه كان فقيرًا مقعدًا ضعيفًا يستعطي الناس ويستطعمهم، ثم آل به الحال إلى ما آل، وأنه سار إلى بلاد بيت المقدس، فقتل بها خلقًا كثيرًا من بني إسرائيل.
وقد روى ابن جرير في هذا المكان حديثًا أسنده عن حذيفة مرفوعًا مطولا وهو حديث موضوع لا محالة، لا يستريب في ذلك من عنده أدنى معرفة بالحديث! والعجب كل العجب كيف راج عليه مع إمامته وجلالة قدره! وقد صرح شيخنا الحافظ العلامة أبو الحجاج المزي، رحمه الله، بأنه موضوع مكذوب، وكتب ذلك على حاشية الكتاب.
وقد وردت في هذا آثار كثيرة إسرائيلية لم أر تطويل الكتاب بذكرها؛ لأن منها ما هو موضوع، من وضع [بعض] زنادقتهم، ومنها ما قد يحتمل أن يكون صحيحًا، ونحن في غُنْيَة عنها، ولله الحمد. وفيما قص الله تعالى علينا في كتابه غنية عما سواه من بقية الكتب قبله، ولم يحوجنا الله ولا رسوله إليهم. .............ولو وجدنا ما هو صحيح أو ما يقاربه، لجاز كتابته وروايته، والله أعلم./تفسير ابن كثير 3/27-28

واته‌: راڤه‌كارانی قورئان له‌ سه‌له‌ف و خه‌له‌ف جیاوازن له‌ دیاری كردنی ئه‌و گه‌له‌دا كه‌ زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر به‌نی ئیسرائیلدا, ئاخۆ ئه‌وانه‌ كێن؟ له‌ ابن عباس و قه‌تاده‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ فه‌رمویانه‌: ئه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ جالوت الجزریو سه‌ربازه‌كانی, سه‌ره‌تا زاڵ بوو به‌سه‌ریاندا دواتر شكان و ئه‌وان سه‌ركه‌وتنه‌وه‌. وه‌ داود پێغه‌مبه‌ر(علیه‌ السلام) جالوتی كوشت, بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (ثم رددنا لكم الكرة عليهم....) وه‌ له‌ سه‌عیدی كوری جوبه‌یره‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ فه‌رمویه‌تی: ئه‌وه‌ سه‌نجاریبی پاشای موسڵ و سه‌ربازه‌كانی بوو, هه‌ر له‌ویشه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ فه‌رمویه‌تی: بوختنه‌صری پاشای بابل بووه‌. وه‌ ابن ابی حاتم چیرۆكێكی زۆر سه‌یری له‌سه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ چۆن ئه‌و پاشایه‌ ده‌سته‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست و له‌ بارێكه‌وه‌ چووه‌ بارێكی تر تا شاره‌كانی گرته‌ ده‌ست, له‌ كاتێكدا پێشتر هه‌ژارو لاواز بوو به‌شی خه‌ڵكی ده‌داو خواردنی ده‌دانێ‌, تا گه‌شته‌ ئه‌و ئاسته‌ی گه‌ پێ‌ی گه‌یشت تا چوو بۆ شاره‌كانی بیت المقدس و خه‌ڵكێكی زۆری له‌ به‌نی ئیسرائیل كوشت.
وه‌ ابن جریر له‌م شوێنه‌دا فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌یداته‌ پاڵ حوزه‌یفه‌ به‌ مه‌رفوعیو دوورو درێژی باسی ده‌كات له‌ كاتێكدا ئه‌و فه‌رموودجه‌یه‌ بێ‌ شك مه‌وزوع و هه‌ڵبه‌ستراوه‌, به‌ جۆرێك ئه‌وه‌ی كه‌مترین شاره‌زای هه‌بێت به‌ زانستی فه‌رمووده‌ گومانی نییه‌ له‌ هه‌ڵبه‌ستراوی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌دا, جا سه‌یرو عه‌جابه‌تی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن ابن جریر له‌گه‌ڵ ئه‌و پله‌و پێشه‌وایه‌تییه‌یدا ئه‌مه‌ی هێناوه‌و ره‌واجی پێ‌ داوه‌! كه‌ مامۆستامان شێخی عه‌للامه‌ ابو الحجاج المزی ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت به‌ راشكاوی فه‌رمویه‌تی كه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌و درۆیه‌, وه‌ ئه‌مه‌ی له‌ لێوارو حاشیه‌ی كتێبه‌كه‌یدا نوسیوه‌.
وه‌ له‌م باسه‌شدا كۆمه‌ڵێك به‌سه‌رهاتی زۆری ئیسرائیلی هاتووه‌ پێم باش نه‌بوو كتێبه‌كه‌می به‌ هێنانه‌وه‌ی پێ‌ درێژ بكه‌مه‌وه‌, چونكه‌ تیایدا هه‌یه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ زندیقه‌كانیانه‌وه‌, وه‌ تیایدایه‌ ئیحتیمالی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ صه‌حیح بێت, به‌ڵام ئێمه‌ پێویستیمان پێ‌ی نییه‌و لێ‌ی بێ‌ نیازین.. سوپاس بۆ خوا, وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌روه‌ له‌ قورئانه‌كه‌یدا بۆی باس كردوین بێ‌ نیازی كردوین له‌ هه‌ر كتێبێكی تری پێش خۆی, وه‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پێویستی نه‌خستوینه‌ته‌ ئه‌وانه‌................خۆ ئه‌گه‌ر ریوایه‌تێكمان شك ببردایه‌ كه‌ صه‌حیح بوایه‌ یان نزیك بوایه‌ له‌ صه‌حیحی ئه‌وه‌ دروست بوو بنوسرێته‌وه‌و بگێڕدرێته‌وه‌و باس بكرێت...والله اعلم.

وه‌ كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ له‌ ئایه‌ته‌كاندا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ ئه‌م شكسته‌ گه‌وره‌و پشت شكێنه‌ی به‌نی ئیسرائیل ڕووی نه‌داوه‌و نه‌هاتۆته‌ دی....له‌وانه‌:

1- خوای گه‌روه‌ له‌م ئایه‌ته‌ باس له‌ دوو فه‌ساد نانه‌وه‌یان ده‌كات, ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و خراپانه‌یان بووایه‌ كه‌ ڕابووردووه‌ ئه‌وا زیاتر له‌ دوو جار فه‌سادیان ناوه‌ته‌وه‌, به‌ڵام ئه‌م دوانه‌یان له‌ لوتكه‌دابووه‌. هه‌روه‌ك چۆن چه‌ندین جاریش خوای گه‌وره‌ خه‌ڵكی به‌سه‌ردا زاڵ كردوون, له‌وانه‌: بختنصری كلدانی و سه‌رجۆنی ئاشوریو تیطسی رۆمانی و غه‌یری ئه‌مانه‌یش..
ابن كثیر ده‌فه‌رموێت: ( وقد أخبر الله تعالى أنهم لما بغوا وطغوا سلط الله عليهم عدوهم، فاستباح بَيْضَتَهم، وسلك خلال بيوتهم وأذلهم وقهرهم، جزاء وفاقًا، وما ربك بظلام للعبيد؛ فإنهم كانوا قد تمردوا وقتلوا خلقا من الأنبياء والعلماء). تفسير ابن كثير 3/28
واته‌: خوای گه‌روه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كاتێك به‌نی ئیسرائیل سته‌میان كردو له‌ سنوری خۆیان ده‌رچوون خوای گه‌روه‌ دوژمنه‌كه‌یاتنی به‌سه‌ردا زاڵ كردن , به‌ جۆرێك هه‌یبه‌تی شكاندن و به‌ناو بیناو خانووه‌كانیاندا ده‌رۆیشتن و زه‌لیل و پشت شكاوی كردن, ئه‌مه‌ش سزایه‌كی پڕ به‌ پێست بوو بۆیان, وه‌ خوای گه‌وره‌ش سته‌م له‌ به‌نده‌كانی ناكات, چونكه‌ ئه‌وان له‌ سنوور لایانداو یاخی بوون و كه‌سانێكی زۆریان له‌ پێغه‌مبه‌ران و زانایان كوشت.

2- له‌ مێژوودا باس له‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی به‌نی ئیسرائیل نه‌كراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا كه‌ سه‌ركه‌وتوون به‌سه‌ریاندا له‌ كاتێكدا له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی به‌نی ئیسرائیل ده‌كات به‌ سه‌ریاندا وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [ثم رددنا لكم الكرة عليهم...]
3- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و دوو فه‌ساده‌ له‌وانه‌ بووایه‌ كه‌ ڕوویانداوه‌ به‌ له‌فزی (اذا) هه‌واڵی نه‌ده‌دا چونكه‌ (اذا) مانای (ظَرفى و شَرطى) له‌ داهاتوو موسته‌قبه‌لیدا ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك له‌ ڕابوردوودا. جا چۆن قورئان باس له‌ به‌سه‌رهاتێكی ڕابووردوو ده‌كات به‌ حه‌رفێك كه‌ بۆ داهاتوو به‌كاردێت!؟ ئه‌گه‌ر وابووایه‌ خوای گه‌وره‌ (لما)ی به‌كارده‌هێنا, هه‌روه‌ها ووشه‌ی (لتفسدن) له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودایه‌.

4- ووته‌ی (وكان وعدا مفعولا) به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ له‌ داهاتوودایه‌, چونكه‌ وه‌عد بۆ شتێك ده‌درێت كه‌ ڕووی نه‌دابێت, هه‌روه‌ك چۆن وه‌عدی خوای گه‌وره‌ جیایه‌ له‌و وه‌عده‌ی مرۆڤه‌كان ده‌یده‌ن كه‌ ئه‌گونجێت نه‌یبه‌نه‌ سه‌ر یان بۆیان جێ‌به‌جێ‌ نه‌كرێت.

5- ئه‌و گه‌ل و ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ی له‌ مێژوودا له‌ ڕابووردوودا به‌نی ئیسرائیلیان زه‌لیل كردووه‌ بێ‌ باوه‌ڕو بت په‌رست بوون ئیتر چۆن خوای گه‌وره‌ به‌ (عبادا لنا) وه‌سفیان ده‌كات كه‌ لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ ئه‌م وه‌سفه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئیمانداران چونكه‌ ئه‌م ئیزافه‌یه‌ بۆ ته‌شریفه‌و كافرو بت په‌رستیش ڕێزو عیززه‌تی نییه‌, هه‌روه‌ك چۆن له‌ زۆر جێگای قورئاندا ئه‌م ئیزافه‌ ته‌شریفییه‌ هاتووه‌: وه‌ك (وعباد الرحمن – أسرى بعبده – فادخلي في عبادي – يا عبادي الذين أسرفوا على أنفسهم – يشرب بها عباد الله – إن عبادي ليس لك عليهم سلطان - )....

6- له‌ پاش فه‌سادی دووه‌میاندا بینای به‌رزو گه‌وره‌ ده‌ڕوخێنرێت و خاپوور ده‌كرێت, كه‌ له‌ مێژووداو له‌ سه‌رده‌مه‌كانی رابووردوودا باس نه‌كراوه‌ كه‌ به‌نی ئیسرائیل بینای له‌و جۆره‌یان بووبێت.
ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕاستین ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و دوو فه‌ساده‌ی به‌نی ئیسرائیل دوای دابه‌زینی سوره‌تی ئیسرا‌ء رووده‌دات نه‌ك له‌ پێشتردا رووی دابێت.
له‌ كاتێكدا ئه‌م سوره‌ته‌ مه‌ككییه‌و له‌ پێش هیجره‌ت دابه‌زیوه‌, جا با چاوێك بخشێنین به‌ رووداوه‌كانی دوای دابه‌زینی ئه‌م سوره‌ته‌و بزانین ئه‌م خراپه‌كارییانه‌ی به‌نی ئیسرائیل له‌ كه‌یدایه‌و چۆنه‌:

فه‌سادی یه‌كه‌میان: جوله‌كه‌ گه‌لێكن كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی به‌دو پیسیان تێدایه‌ كه‌ قه‌ناعه‌تی به‌ مرۆڤایه‌تی كردووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ دوژمنی سه‌راپای مرۆڤایه‌تین, چونكه‌ ئه‌وان پێیان وایه‌ خۆیان ئاغاو سه‌رداری زه‌یوین و خه‌ڵكیش هه‌موو كۆیله‌و خزمه‌تكار, ئه‌وان خۆیان به‌ گه‌لی هه‌ڵبژارده‌ی خوا ده‌زانن, پاشان خوای گه‌وره‌ له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: :{ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُواْ إِلاَّ بِحَبْلٍ مِّنْ اللّهِ وَحَبْلٍ مِّنَ النَّاسِ وَبَآؤُوا بِغَضَبٍ مِّنَ اللّهِ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الْمَسْكَنَةُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُواْ يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللّهِ وَيَقْتُلُونَ الأَنبِيَاء بِغَيْرِ حَقّ ذَلِكَ بِمَا عَصَوا وَّكَانُواْ يَعْتَدُونَ} (112) سورة آل عمران
واته‌: (جووله‌که‌) زه‌لیلیی و ڕیسواییان بۆ بڕیاردراوه‌ له‌ هه‌ر کوێ جێگیر بن مه‌گه‌ر له‌ سایه‌ی ئاینی خوادا بحه‌وێنه‌وه‌ و (زوڵمیان لێنه‌کرێت کاتێک ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بێت) یان به‌خۆ هه‌ڵواسین به‌خه‌ڵکیدا بۆ یارمه‌تیدانیان، یان پشتگرتنیان (له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که‌ ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بووه‌ به‌ئاسووده‌یی ژیاون، هه‌رچه‌ند له‌ ژێره‌وه‌ هه‌ر خه‌ریکی پیلانگێڕان بوون، له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا توانییان ئه‌مریکاو وڵاتانی ڕۆژئاواو هه‌ندێ وڵاتی تریش، بکه‌نه‌ پشتیوان و دارده‌ستی خۆیان). ئه‌وانه‌ شایسته‌ی خه‌شم و قینه‌ی خوا بوون و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌شیانه‌، چونکه‌ ئه‌وانه‌ بڕوایان نیه‌ به‌ئایه‌ته‌کانی خواو پێغه‌مبه‌رانیش به‌ ناحه‌ق ده‌کوژن، ئه‌م یاخی بوون و سه‌رشۆڕیه‌یان، به‌هۆی سه‌رپێچی و گوناهباریانه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ هه‌میشه‌ له‌ سنوور ده‌رده‌چوون و ده‌رده‌چن.
جا ئێش هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)و له‌ ناو شاری مه‌دینه‌دا به‌ هۆی زانستیان له‌ ته‌وراتدا جڵه‌وی پێشه‌وایه‌تی فیكرییان گرت و به‌ هۆی سه‌رقاڵیان به‌ دونیاو سامان په‌رستییه‌وه‌ پێشه‌نگی ئابوورییان كه‌وته‌ ده‌ست, وه‌ به‌ هۆی دوژمانایه‌تی خستنه‌ نێوان ئه‌وس و خه‌زره‌جیشه‌وه‌ بووبونه‌ پێشه‌نگ له‌ سیاسه‌ت و به‌رێوه‌بردندا.
به‌ڵام كاتێ‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ته‌شریفی هات بۆ ئه‌و شاره‌ كه‌وتنه‌ دوژمنایه‌تی كردن و هه‌وڵدان بۆ كوشتنی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و ده‌ستیان كرد به‌ په‌یمان شكاندن و كۆكردنه‌وه‌ی هۆزه‌كان له‌ دژی, وه‌ پشتگیری كردنی كافران و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر ناموسی موسڵمانان و خیانه‌ت كردن, تا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سوپای بۆ ئاماده‌كردن و په‌رت و بڵاوی كردنه‌وه‌و له‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ڕاوی نان, ئه‌وانه‌شی كه‌ مابوونه‌وه‌ خه‌لیفه‌ی دووه‌می پاڵه‌وان عومه‌ری كوری خه‌تتاب (ره‌زای خوای لێ‌ بێت) ده‌ری كردن و شاره‌كانی لێ‌ پاك كردنه‌وه‌.
جا فه‌سادی یه‌كه‌میان له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بوو به‌ به‌ڵگه‌ی ووته‌ی خوای په‌روه‌ردگار كه‌ ده‌فه‌رموێت: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لاَ تُفْسِدُواْ فِي الأَرْضِ قَالُواْ إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ} (11) سورة البقرة
واته‌: ئه‌وانه‌ کاتێک پێیان ده‌وترێت تۆوی گوناهو تاوان و خراپه‌کاری مه‌چێنن له‌ زه‌ویدا، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه‌ ته‌نها چاکسازی ده‌که‌ین!!
پێغه‌مبه‌ری خواش(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ناچار بوو ئه‌ده‌بیان دابدات و سزایان بدات و  له‌شاریان ده‌ربنێ‌و ڕه‌گیان ببڕێت.... وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:(فجاسوا خلال الدیار وكان وعدا مفعولا) وه‌ده‌فه‌رموێت: {هُوَ الَّذِي أَخْرَجَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِن دِيَارِهِمْ لِأَوَّلِ الْحَشْرِ مَا ظَنَنتُمْ أَن يَخْرُجُوا وَظَنُّوا أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ اللَّهِ فَأَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِي الْمُؤْمِنِينَ فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الْأَبْصَارِ} (2) سورة الحشر
واته‌: ئه‌و خوایه‌ ئه‌و زاته‌یه‌، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له‌ خاوه‌نانی کتێب، هه‌ڵیکه‌ندن له‌ شوێنه‌واریان و ناچاری کۆچی کردن له‌ یه‌که‌م ده‌ست پێکردنی کۆکردنه‌وه‌و ده‌رکردنیاندا، ئێوه‌ به‌ته‌ما نه‌بوون و گومانتان نه‌ده‌برد ئاوا به‌ئاسانی بڕۆن، ئه‌وانیش گومانیان وابوو که‌ به‌ڕاستی قه‌ڵاکانیان به‌رگریان ده‌کات له‌ ویست و فه‌رمانی خوا، ئه‌وسا ئیتر له‌ لا‌یه‌که‌وه‌ خوا به‌ڵای به‌سه‌ر هێنان که‌ به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوون و حسابیان بۆ نه‌کردبوو، ئه‌وسا خوا ترسێکی فڕێدایه‌ دڵیانه‌وه‌، به‌ناچاری ده‌ستیان کرد به‌کاولکردنی خانووبه‌ره‌و ماڵه‌کانیان به‌ده‌ستی خۆیان و ده‌ستی ئیمانداران، که‌واته‌: ئه‌ی خاوه‌ن بیروهۆش و دوور بینه‌کان ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن (جووله‌که‌ هه‌روا بۆیان ناچێته‌ سه‌ر).
 وه‌ ده‌فه‌رموێت: {وَأَنزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُم مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِن صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا} (26) سورة الأحزاب
واته‌: ئه‌وانه‌ی پشتگیری قوڕه‌یشیه‌کانیان کرد له‌خاوه‌نی کتێبه ‌ئاسمانیه‌کان، له‌جووه‌کانی (بنی قورةیزه‌) خوای گه‌وره ‌له ‌قڵاکانیان دایگرتن، ترس و بیمی فڕێدایه ‌دڵیان، تا وایان لێهات، ده‌سته‌یه‌کتان کوشتن و ده‌سته‌یه‌کیشتان به‌دیل گرتن.

دوای ئه‌م شكسته‌ گه‌وره‌شیان به‌ دوای لایه‌نێكدا ده‌گه‌ڕان تا ببنه‌ هاوپه‌یمانیو له‌و كه‌وتنه‌یان هه‌ستنه‌وه‌ سه‌رپێ‌و له‌ سایه‌ی ئه‌ودا بژین.. كه‌واته‌ بۆمان ڕوون بویه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا هاتوون (فجاسوا خلال الدیار) بریتی بوون له‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و سه‌ربازه‌ ئیمانداره‌ دڵسۆزه‌كانی هاوه‌ڵی. بۆیه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ بوون به‌ (عبادا لنا) وه‌سف بكرێن.

هه‌ستانه‌وه‌ی به‌نی ئیسرائیل: دوای ئه‌وه‌ی موسڵمانان وورده‌ وورده‌ له‌ ئیسلام دوور كه‌وتنه‌وه‌و له‌ت و په‌رت بوون و ته‌فره‌قه‌یان تێ‌ كه‌وت و كه‌وتنه‌ یه‌كتر خواردن, هه‌یبه‌تیان نه‌ماو فه‌شه‌لیان هێنا, له‌و لاشه‌وه‌ به‌لێشاو یارمه‌تی ده‌چوو بۆ زایۆنییه‌كان و جوله‌كه‌ بوو به‌ منداڵێكی به‌نازی سه‌ربازگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی شیوعیو رۆژئاوای سه‌رمایه‌داری, كه‌ یه‌كێكیان به‌ سه‌ربازو ئه‌وی تریان به‌ ماڵ و سامان كه‌وتنه‌ یارمه‌تی دانی, به‌ جورێك جوله‌كه‌ بوونه‌ زۆرترین سه‌رباز, له‌م كاته‌دا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی دامه‌زراو هیچ حیسابێكیشیان بۆ موسڵمانان نه‌كرد.
ئه‌و زۆرییه‌ی به‌نی ئیسرائیلیش كه‌ له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا ده‌فه‌رموێت: (أكثر نفیرا) مانای زۆری ڕه‌ها نییه‌ چونكه‌ موسڵمانانی به‌ ته‌سكه‌ره‌ زیاد له‌ ملیارو نیوێك ده‌بن, به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان زۆرترن له‌ ئیماندارانی دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌, چونكه‌ جه‌نگه‌كه‌ له‌ نێوان جوله‌كه‌و كۆمه‌ڵی ڕزگاربوودایه‌ كه‌ كه‌مێكن له‌سه‌ر هه‌ق ماونه‌ته‌وه‌, پاشان ووشه‌ی (نفیر) مه‌به‌ست پێ‌ی ئه‌وانه‌ن كه‌ ده‌چنه‌ شه‌ڕو جه‌نگ, له‌مه‌شدا ده‌بینین هه‌ر له‌ موسڵمانان زیاترو پڕ تفاقترو به‌هێزترن.
گومانی تێدا نییه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌شیان به‌ ویستی خوای گه‌وره‌یه‌و بۆ ڕاچڵه‌كاندن و بیرخستنه‌وه‌ی موسڵمانانه‌ كه‌ مه‌نهه‌جی خوایان فه‌رامۆش كردوه‌و سه‌رقاڵی بیردۆزه‌ ده‌ستكرده‌كانن تا به‌م شكسته‌ به‌ئاگابێنه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئیسلام.
به‌ڵام مژده‌بێت..... ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی جوله‌كه‌ هه‌تا سه‌ر نابێت به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌, چونكه‌ له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا له‌ باسی قۆناغی سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌میاندا ووشه‌ی (ثم)ه‌ هاتووه‌ كه‌ بۆ (الترتیب مع التراخي) واته‌: ڕیزبه‌ندییه‌كی خاوو ماوه‌ درێژ به‌كاردێت, له‌ مێژووشدا زانراوه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان ده‌مێكه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌, به‌ڵام له‌ باسی فه‌سادی دووه‌میاندا خوای گه‌وره‌ حه‌رفی (فـ) به‌كاردێنێت كه‌ بۆ (الترتیب مع التعقیب)ه‌ واته‌: ریزبه‌ندیو به‌دواداهاتنێكی خێرا, كه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی جوله‌كه‌ زۆر ناخه‌یه‌نێت و مه‌رگی به‌كۆمه‌ڵیان به‌ ده‌ستی موسڵمانانی ڕاسته‌قینه‌ زۆر نزیكه‌.

فه‌سادی دووه‌م:ئێستا جوله‌كه‌ له‌ بیت المقدسدا ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌و به‌ ئاره‌زووی خۆیان خه‌ریكی فه‌سادن, زۆریان كوشت له‌ ئافره‌تان و پیرو منداڵی بێ‌ ده‌سته‌ڵات, مزگه‌وتی ئه‌قصایان سوتاند, قورئانیان دڕاند, خراپه‌و بۆگه‌نیو فه‌سادیان چڵه‌پۆپه‌ی بڕی, كوشتن... تاڵانی... زه‌لیل كردن... زیندانی كردنی هه‌زاران له‌ نێرو مێ‌,... ناموس شكاندن و هه‌تك كردن..كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌تا ئه‌م ساته‌ به‌رده‌وامه‌و له‌ لوتكه‌دایه‌, به‌ جۆرێ‌ فه‌سادێك نییه‌ له‌مه‌ گه‌وره‌تر... كه‌ دواهه‌میان ئه‌و قه‌سابخانه‌ خوێناوییه‌ بوو كه‌ له‌ غه‌ززه‌دا ئه‌نجامیاندا....له‌و لاشه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكی نێوان عه‌ره‌ب و جوله‌كه‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین ده‌درێت سه‌راب ئاسا به‌ با ده‌چێت و سه‌ری له‌ فه‌شه‌له‌وه‌ ده‌رده‌چێت, چونكه‌ كاره‌كه‌ به‌ ده‌ست خوایه‌ نه‌ك كه‌سی تر...
له‌ ژێریشه‌وه‌ جوله‌كه‌ خه‌ریكی ره‌شوه‌و به‌رتیل دانن به‌ سه‌رانی خۆفرۆشی عه‌ره‌ب و ده‌میان چه‌ور ده‌كات بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌ ته‌لمودییه‌كانیان و دروست كردنی نیشتمانه‌كه‌یان له‌سه‌ر زه‌وی (میعاد) وه‌ك ده‌ڵێن.
خۆ ئه‌م سه‌ركردانه‌ به‌ قه‌ده‌ر سوڵتان عبدالحمیدیشیان پێ‌ ناكرێت كاتێ‌ دوای به‌ستنی كۆنگره‌ی (بال)یان جوله‌كه‌كان ویستیان خۆیان له‌ ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌دوور بگرن و سامانێكی بێ‌ ئه‌ژماریان خسته‌ به‌رده‌م سوڵتان عبدالحمید- له‌ كاتێكدا له‌ ناره‌حه‌تترین باری داراییو ئابووریشدا بوو- تا رێگه‌یان بدات كۆچ بكه‌ن به‌ره‌و فه‌له‌ستین, به‌ڵام ئه‌و مه‌ردانه‌ ڕازی نه‌بوو/ مذكرات سلطان عبدالحمید

له‌ ئایه‌ته‌كانیشدا ئاماژه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێشی تێدایه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: خوای گه‌وره‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌م جاریاندا باسی چوونه‌ ناو مزگه‌وتی ئه‌قصا ناكات, چونكه‌ ئه‌وكات ئه‌وێ‌ ئازاد بوو, به‌ڵام له‌ جاری دووه‌مدا ناوی ده‌بات, چونكه‌ جاری یه‌كه‌م چوونه‌ ناو ئه‌قصای موسڵمانان به‌ مه‌به‌ستی زه‌لیل كردنی به‌نی ئیسرائیل نه‌بوو, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ژێر ده‌ستی ڕۆماندا بوو, به‌ڵام له‌ جاری دووه‌مدا بۆ لوت شكاندن و زه‌لیل كردنیانه‌: (ولیدخلوا المسجد كما دخلوه أول مرة‌..). تا ئه‌و ماڵه‌ وون بووه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام بگێڕنه‌وه‌, ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ له‌و كاته‌دا جوله‌كه‌كان له‌ناو مزگه‌وتی ئه‌قصادا ده‌بن, ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ قودسیان كردۆته‌وه‌ پایته‌ختی هه‌میشه‌یی خۆیان وه‌ك سه‌رانیان بانگه‌شه‌ی ده‌كات.

له‌ناو چوونی جوله‌كه‌: (ولیتبروا ما علوا تتبیرا) سه‌ره‌نجام موسڵمانان.. به‌نده‌ ڕاسته‌كانی خوای په‌روه‌ردگار قه‌ڵای سته‌مكاری جوله‌كه‌ ده‌ڕمێنن و له‌ بنی دێنن, كه‌ له‌ هیچ كاتێكدا وه‌ك ئێستا جوله‌كه‌ بینای به‌رزو خێوه‌تگای جوله‌كه‌نشین(مستوطن)ی گه‌وره‌ی دانه‌مه‌زراندووه‌ له‌ سه‌راپای زه‌وی داگیركراوی پیرۆزی ئه‌وێ‌دا.
ئه‌م له‌ ناوچوونه‌شیان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاماژه‌ی پێ‌ داوه‌:
عن أبي هريرة: أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: ((لا تقوم الساعة حتى يقاتل المسلمون اليهود، فيقتلهم المسلمون، حتى يختبئ اليهودي من رواء الحجر والشجر، فيقول الحجر أو الشجر: يا مسلم ! يا عبد الله! هذا يهودي خلفي فتعال فاقتله. إلا الغرقد؛ فإنه من شجر اليهود)).أخرجه الشيخان، وأحمد (2/398 و 417 و530)، والخطيب (7/207)، والداني (64/2- 65/1).
واته‌: قیامه‌ت هه‌ڵناستێت هه‌تا موسڵمانان ده‌جه‌نگن له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌دا, جا موسڵمانان كوشتارێكیان ده‌كه‌ن به‌ جۆرێك جوله‌كه‌ له‌ پشت به‌ردو داره‌وه‌ خۆی حه‌شار ده‌دات, ئه‌و كات به‌رد یان دره‌خته‌كه‌ دێته‌گۆو ده‌ڵێت: ئه‌ی موسڵمان ئه‌ی به‌نده‌ی خوا! ئه‌مه‌ جوله‌كه‌یه‌كه‌ له‌ پشتمه‌وه‌یه‌ وه‌ره‌ بیكوژه‌, ته‌نها دره‌ختی غه‌رقه‌د نه‌بێت, چونكه‌ ئه‌و له‌ دره‌ختی جوله‌كه‌یه‌.

لێره‌شدا ده‌توانرێت بووترێت ئه‌و بیناو خێوه‌تگایانه‌ له‌ فه‌له‌ستین هه‌رگیز ڕاناگیرێت و ناوه‌ستێنرێت هه‌تا جوله‌كه‌ی تیابێت, هه‌رچه‌نده‌ سه‌رانیان ئه‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌و درۆیه‌ش بكه‌ن, چونكه‌ به‌ عه‌مه‌لیش رۆژ به‌ رۆژ هه‌واڵه‌كان باس له‌ بینای نوێ‌و زیاتر ده‌كه‌ن.
جا له‌ جاری دووه‌مدا باس له‌ مزگه‌وتی ئه‌قصا كراوه‌, چونكه‌ چوونه‌ ناوی موسڵمانان بۆی به‌ داگیركردنی قودس له‌لایه‌ن جوله‌كه‌وه‌ كۆتایی هات, ئه‌ویش كاتێ‌ ساڵی 1967 هێرشیان بۆ بردو ئه‌و ساڵه‌ش له‌لایه‌ن شكست پێ‌ هێنه‌رانی ناونرا به‌ ساڵی (النكسة‌) وه‌ك چۆن پێشتر به‌ ساڵی 1948 یان ووت ساڵی (النكبة‌).

له‌ ژێر رۆشنایی ئه‌م ئایه‌تانه‌وه‌ دڵنیا ده‌بین له‌وه‌ی:

1- جه‌نگی ناو فه‌له‌ستین ئیسلامییه‌و به‌ ئیسلامی ده‌گاته‌ ئه‌نجام نه‌ك عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه‌یی, چونكه‌ دوژمنه‌كانی به‌ عه‌قیده‌ی ته‌ورات و ته‌لمود ئه‌جه‌نگن و پێویستیشه‌ موسڵمانان به‌ عه‌قیده‌ی قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ بجوڵێن و به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه‌.
2- كێشه‌ی فه‌له‌ستین هه‌رگیز به‌ ئاشتی چاره‌سه‌ر نابێت, جا ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر تاوڵه‌ی قوماردا بیخه‌نه‌ مه‌زادی ئاشكراوه‌ پێویسته‌ به‌خه‌به‌ربێنه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان بچنه‌ كه‌ناری تیاچوون.
3- كۆچی جوله‌كه‌نشینی بۆ فه‌له‌ستین و قودس هه‌رگیز رانه‌وه‌ستێت, هه‌تا له‌وێ‌ لاك و لاشه‌ی پیسیان به‌ ده‌ستی موسڵمانان بكه‌وێ‌: {فَإِذَا جَاء وَعْدُ الآخِرَةِ لِيَسُوؤُواْ وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُواْ الْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَلِيُتَبِّرُواْ مَا عَلَوْاْ تَتْبِيرًا} (7)
واته‌: جا کاتێك که‌ نۆره‌ی ئه‌نجامدانی به‌ڵێنی دواجار دێت، ئیمانداران کارێکتان پێ ده‌که‌ن که‌ له‌ ڕوخسارتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه‌، (چونکه‌ ئه‌وان دڵنیان که‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی موسوڵماندا به‌ گشتی، هاتووه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌وانی تیادایه‌)، ئه‌وسا ده‌با ئیماندار بچنه‌ مزگه‌وته‌وه‌ وه‌کو یه‌که‌مجار چوونه‌ ناوی، ده‌با ئیتر ئیمانداران تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کدا ده‌ڕوات درێغی نه‌که‌ن (چونکه‌ ئه‌وان له‌ سته‌م و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نه‌کرد).
4- جوله‌كه‌ هێزی زۆری هه‌یه‌و به‌رده‌وام پێ‌ی ده‌درێت و له‌مه‌شدا زیاتره‌ له‌ موسڵمانان.
5- جوله‌كه‌ هه‌رگیز به‌ ئارامی پشوونادات و ناگاته‌ ئاسایش و ئه‌مینی, وه‌ ئه‌مه‌ خه‌ونێكه‌و بۆی نایه‌ته‌دی, چونكه‌ ئه‌مه‌ بڕیاری خوایه‌و هه‌ر هه‌وڵێكیشیان له‌م پێناوه‌دا به‌ فه‌شه‌ل كۆتایی دێت, ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَن يَسُومُهُمْ سُوءَ الْعَذَابِ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ الْعِقَابِ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ} (167) سورة الأعراف
واته‌: یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد(صلی الله علیه وسلم) بڕیاریدا و ڕایگه‌یاند به‌ڕاستی که‌سانێک ده‌نێرێته‌ سه‌ریان تا ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری سه‌ختیان بدات، چونکه‌ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زۆر به‌خێرایی تۆڵه‌ ده‌سێنێت ( له‌ سته‌مکاران)، هه‌روه‌ها بێگومان لێخۆشبوو میهره‌بانیشه‌ ( بۆ ته‌وبه‌کاران و ئیمانداران).
دوای ئه‌م قۆناغ و سه‌ركه‌وتنه‌ش قۆناغی خیلافه‌تی راشیده‌ ده‌ست پێ‌ ده‌كات له‌سه‌ر نه‌هجی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌واڵی داوه‌و فه‌رمویه‌تی:
(( تكون النبوة فيكم ما شاء الله أن تكون ثم يرفعها الله إذا شاء أن يرفعها ثم تكون خلافة على منهاج النبوة فتكون ما شاء الله أن تكون ثم يرفعها الله إذا شاء أن يرفعها ثم تكون ملكا عاضا فيكون ما شاء الله أن تكون ثم يرفعها الله إذا شاء أن يرفعها ثم يكون ملكا جبريا فتكون ما شاء الله أن تكون ثم يرفعها إذا شاء أن يرفعها ثم تكون خلافة على منهاج النبوة. ثم سكت)). رواه أحمد 273 / 4  وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة - مختصرة - (1 / 34)
واته‌: پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌ ناوتاندا ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی خوای گه‌وره‌ ویستی لێ‌ بێت, پاشان هه‌ڵی ده‌گرێته‌وه‌. پاشان جێنشینییه‌ك دێته‌ ئاراوه‌ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌رایه‌تی, ئه‌ویش له‌ ناوتاندا ده‌مێنێته‌وه‌ تا خوای گه‌وره‌ ویستی لێ‌ بێت, پاشان خوای گه‌وره‌ هه‌ڵی ده‌گرێته‌وه‌ هه‌ركات ویستی لێ‌ بێت, پاشان پاشایه‌تییه‌كی ویراثي دێته‌ ئاراوه‌ ئه‌ویش له‌ ناوتاندا ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره‌ ویستی لێ‌ بێت, پاشان هه‌ركات ویستی لێ‌ بوو هه‌ڵی ده‌گرێته‌وه‌. پاشان پاشایه‌تییه‌كی به‌ زۆرو تۆبزیو دیكتاتۆری دێته‌ ئاراوه‌, ئه‌میش ده‌مێنێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره‌ ویستی لێ‌ بێت, پاشان هه‌ركات ویستی لێ‌ بوو هه‌ڵی ده‌گرێته‌وه‌, پاشان جێنشینییه‌ك دێته‌وه‌ ئارا له‌سه‌ر نه‌هج و ڕێره‌وی پێغه‌مبه‌رێتی.. پاشان بێ‌ده‌نگ بوو(واته‌: قۆناغی تری نه‌فه‌رموو).
وه‌ له‌ بورای ئابوریشدا خه‌ڵكی ده‌كه‌ونه‌ خۆشیو كامه‌رانییه‌وه‌:
((لا تقوم الساعة حتى تعود أرض العرب مروجا وأنهارا )). رواه مسلم 84 / 3 ، وأحمد 370 / 2 و 417 ، والحاكم 477 / 4 من حديث أبي هريرة . 
واته‌: قیامه‌ت نایه‌ت هه‌تا زه‌وی عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر شێوازی پڕ له‌ سه‌وزاییو رووباری یه‌كه‌م جاری.
وه‌ نیزامی كۆمه‌ڵایه‌تی پڕ له‌ دادپه‌روه‌ری دێته‌ كایه‌:
((يخرج في آخر أمتي المهدي يسقيه الله الغيث و تخرج الأرض نباتها و يعطي المال صحاحا و تكثر الماشية و تعظم الأمة يعيش سبعا أو ثمانيا ، يعني حجة)). سلسلة الأحاديث الصحيحة( 1/ 8 ) وبعض التاسع - (2 / 210) وصححه الألباني في "السلسلة الصحيحة" 2 / 336
واته‌: له‌ كۆتایی ئوممه‌ته‌كه‌مدا مه‌هدی ده‌رده‌چێت, خوای په‌روه‌ردگار بارانی بۆ ده‌بارێنێت و زه‌وی ڕووه‌كی خۆی ده‌رده‌دات و مه‌هدیش ماڵ و سامان ده‌به‌خشێته‌وه‌ به‌ لێشاو, وه‌ مه‌ڕو ماڵات زۆر ده‌بێت و ئوممه‌ت زۆر ده‌بێت, ئه‌م پیاوه‌ حه‌وت ساڵ یان هه‌شت ساڵ ئاوا ده‌ژی.

سوودم وه‌رگرتووه‌ له‌ كتێبی / الجماعات الأسلامية في ضوء الكتاب والسنة بفهم سلف الأمة.....سليم بن عيد الهلالي

م. حه‌مزه‌ به‌رزنجی